Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 22:02

کەشناسی: سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت

کەشوهەواى شارەکانى کوردستان
کوردستان TV
100%


کەشناسی ئەمڕۆ هەینی پێشبینییەکانی خستەڕوو بۆ سبەی شەممە ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما 2 پلە بەرز دەبنەوە و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبينى ده‌كرێت سبه‌ى شەممە ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت و پله‌كانى گه‌رما 2 پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌ به‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌مڕۆ هەینی.

ئاماژەی بەوەشدا سبەی شەممە ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە کۆتایی دێت.

هاوکات ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:-

پیرمام 0.4 ملم

حاجی ئۆمەران 10.4 ملم

سمێلان 0.2 ملم

دهۆک 0.1 ملم

زاخۆ 0.3 ملم

کانی ماسی 1.8 ملم

ئامێدی 7.2 ملم

سلێمانی 5.3 ملم

دەربەند 10.2 ملم

پێنجوێن 12.4 ملم

کەلار 1.2 ملم

خانەقین 0.4 ملم

مەیدان 1.4 ملم

هەڵەبجە 6.2 ملم



کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.