له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤیاریاڵ.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی ڕیال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان سازكرد، هه‌ریه‌ك له یاریزانان كه‌ریم بێنزیماو فێرلاند مێندی و ماریانۆ دیاز به‌هۆی پێكان له ڕیزی یانه‌ی شاهانه داده‌بڕێن.
هاوكات هه‌رسێ یاریزان ڤینیسۆز جونیۆرو لوكاس ڤاسكێزو كاسێمیرۆ گه‌ڕانه‌وه پێكهاته‌ی میرێنگی و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، ئه‌م یاریه ده‌بێته سه‌ده‌مین یاری ڕیال له خولی ئیسپانیا به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوسێ خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ڤیاریالیش به سیی و پێنج خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بووبوون -
ئه‌م ئێواره‌یه ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی ڤیاڕیاڵ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.