كاتژمێر حەوت و سیی خولەكی ئهمرۆ ئێوارە بەكاتی هەولێر، یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان بۆ تۆپی پێ لە نێوان هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی پاڵەوانی ئەوروپاو پالمیراسی بەڕازیلی پاڵەوانی ئەمەریكای باشوور لە یاریگای محەمەد بن زاید لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
بە بڕیاری فیفا ناوبژیوانی ئوستڕاڵی، كریس بیت یاریەكە بەڕێوەدەبات، هەردوو یانە هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی یانەكان بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیان دەدەن، لە قۆناغی پێش كۆتایدا، چێڵسی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی هیلالی سعودی پاڵەوانی ئاسیای بردەوە.
پالمیراسیش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی لەبەرامبەر یانەی ئەهلی میسری پاڵەوانی ئەفریقیا تۆماركرد، تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری چێڵسی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یاوەریكردنی تیپەكەی دابڕاوە، بەر لەم یاریەو لە كاتژمێر چواری ئهمرۆ ئێوارە بەكاتی هەولێر، هەردوو یانەی هیلال و ئەهلی لە یاری دەستنیشانكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمی پاڵەوانێتیەكە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
ئهم ئێوارهیه یاری کۆتایی مۆندیال یانهکان لهنێوان چێلسی و پالمیراس بهرێوه دهچێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.