له‌ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له‌سه‌ر یاریگای رامۆن سانشێز بیزخوان یانه‌ی سیڤیا میوانداری یانه‌ی ئێڵچی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتا ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز گۆلێكی بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد‌و سیڤیای له یاریه‌كه پێشخست .
پێنج خوله‌ك دواتر رافتییل میر گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ سیڤیا تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش چوارده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م ووه‌رزه نوسیه‌وه‌و به په‌نجا خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی ئیلچیش تووشی ده‌یه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و شه‌ش خال له پله‌ی چوارده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له‌لالیگادا سێڤییا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئێڵچی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.