Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 20:42

تەرمێک لە قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانە

کوردستان TV
100%


پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌: ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
له‌راگه‌یاندراوێكدا،  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ى 2 ى 2022، تەرمی هاووڵاتیيەک بەناوی ( و . ج . ع) لەدایک بووی ساڵی 2004، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر سەر بەقەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت: دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری " لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە " بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.