دیارده‌ی قسه‌كردن له خه‌ودا زیاتر به‌هۆی شڵه‌ژان رووده‌دات ، دیارده‌یه‌كی فسیلۆجیه زیاتریش له‌لایه‌ن منداڵان و هه‌رزه‌كاران روو ده‌ده‌ن ،زۆر به‌ی قسه‌كانیش بێ مانان چونكه به‌شی زۆری قسه‌كان له هزری هه‌ناوه ده‌رده‌چن.
قسه‌كردن له كاتی خه‌وتن دا
له هه‌موو حهڵهتهكان و له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌وتن قه‌سه‌كردن رووده‌دات ، ته‌نانه‌ی له خه‌وێكی خێراش (سه‌رخه‌و) له خهوتنهكانی تریش دا ، به‌ڵام زیاتر كه‌سه‌كه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی خه‌وتن رووده‌دات ،له كاتی شڵه‌ژان كه‌سه‌كه له‌كاتی خه‌وتن قسه ده‌كات له‌گه‌ڵیش دا زۆر جار كه‌سه له‌خه‌ودا ده‌ڕوات یان ددانه‌كانی له‌یه‌ك ده‌خشێنێت .
ئه‌م دیارده هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نابێت ، لێكۆڵه‌وه‌ران ده‌ڵێن قسه‌كه كردن له كاتی خه‌ودا زیاتر به‌هۆی ته‌ركیز كردن له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه رووده‌دات ، كارێكی سروشتییه بگره زۆرجاریش ده‌بێته ماییه‌ی پێكنینی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وروپشتی ئه‌و دان ،كاتێ كه‌سه‌كه‌ش به ئاگا ده‌ێته‌وه هیچ شتێگی بهبیرنایتهوه ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌و دان ده‌زانن چی وتووه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی قسه‌كردن له خه‌ودا:
كه‌می خه‌وتن
له كاتی خه‌وتن ئه‌و كه‌سه‌ی قسه ده‌كات قسه‌كانی زۆر ڕوون نین كه‌س لێی حاڵی نابێت له هه‌مان كاتدا قه‌سه‌كان نالۆژیكین،زۆربه‌ی بۆچوونه‌كان روودانی ئه‌و حاڵه‌دا بۆ كه‌م خه‌وتن ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
بۆماوه‌یی
زۆرێك له‌وكه‌سانه‌ی تووشی قسه‌كردن ده‌بن له كاتی خه‌ودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه كه له‌نێو خێزانه‌كه‌یان به‌گشتی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی بۆماوه‌یی.
ماندووبوون
یه‌كێكه له‌و هۆكاره به‌ربڵاوانه‌ی كاتێ مرۆڤ ماندوو هیلاك ده‌بێت تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بێت.
خه‌مۆكی
به‌هۆی خه‌مۆكی و خه‌وتن له كاتی رۆژدا وخورادنهوهی ماده كحولییه‌كان ده‌بێته هۆی قسه‌كردن له خه‌ودا ،به‌پێچه‌وانه‌ش نه‌خه‌وتن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له كاتی خه‌وتن قسه بكات.
چۆن ده‌توانیت له قسه‌كردن له كاتی خه‌ودا زاڵ بیت؟
چاك كردنی راهاتووهكان
هه‌وڵده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی خه‌و زڕانت كه‌م بكیتهوه ، كه‌م خواردنه‌وه‌ی ماده كحولییه‌كان ، شهڵهژانهكانت.
جه‌خت له كاته‌كانی خه‌وتنی خۆت بكه‌ره‌وه ، زوو له خهوههڵهسه ، چونكه ده‌بێته هۆی جێگیر بوونی خه‌وتنت.
خه‌وتن
هه‌وڵ بده كاتێكی باشت بۆ خه‌و ته‌رخان بكه به‌جۆریك له 7 كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت.
مێشك
هه‌وڵ بده مێشكت پێش خه‌وتن پشوو بدات و خاوبێته‌وه ،هه‌وڵ بده پێش خه‌وتن به ئاوی شێرتێن خۆت بشۆیت.
شوێنی خه‌وتنت باش بكه
هه‌وڵده ئه‌و شوێنه‌ی له‌سه‌ر ده‌خه‌ویت شوێنی گونجاو خۆش بێت پله‌ی گه‌رمی گونجاو بێت ،هه‌موو ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان به 60 خووله‌ك پێش خه‌وتن بوه‌ستێنیت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- لوبنان
هۆکار و چاره‌سه‌ری قه‌سه کردن له خه‌وتن دا بزانه ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.