دۆگلاس كۆستای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن به شێوازی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی ئه‌مه‌ریكی كرد.
كۆستا له یانه‌ی گریمیۆی به‌ڕازیلیه‌وه به خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ چووه ڕیزی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی و له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا درێسی ژماره ده ده‌پۆشێت و له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یاریزانان خافێر هێرناندیز چیچاریتۆی مه‌كسیكی و كیڤن كابارالی فه‌ڕه‌نسی یاری ده‌كات، كۆستای ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له مانگی ئایاری ڕابردوو له یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه به خواستن چووه ڕیزی گریمیۆ.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ گرێبه‌ستێكی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ گالاكسی واژووبكات، كۆستا ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت مێژووێكی نوێ له‌گه‌ڵ تیپه نوێیه‌كه‌ی بنووسێته‌وه‌و ناوی خۆی له لاپه‌ڕه پڕشنگداره مێژووییه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی تۆماربكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.