وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12-2-2022 داوای له هاووڵاتیانی كرد ئۆكراینا بهجێبهێڵن و بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
داواكه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك وڵات هه‌ندێك له دیبلوماتییهكان و خانه‌واده‌كانیان له ئۆكراینا گواستۆته‌وه و بەھۆی گرژییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، داوایان له هاووڵاتیان كردووه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
هاوكات رووسیا له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ره‌تیكردۆته‌وه كه پلانی هه‌بێت ئۆكراینا داگیر بكات.
به‌ڵام جەیک سولیڤان ،راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ده‌ڵێت: لەوانەیە رووسیا پێش کۆتاییھاتنی ئۆلۆمپیاتەکانی چین، ئۆکراینا داگیربکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.