Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 01:03

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: ھەوڵدەدەین کامە لیژنە لەبەرژەوەندی کورد دابێت له‌په‌رله‌مانی عێراق وەریبگرین

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ھەوڵدەدەین کامە لیژنە لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان دایە ئەو لیژنانە لە پەرلەمانی عێراق وەردەگرین، بەڵام لیژنەکان دوای پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی دەکرێنەوە.
ڤیان دەخیل،گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: تا ئێستا لیژنەکان یەکلایی نەکراونەتەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی لیژنەکانیش کێشەیەکی وانیە و دەتواندرێت دابەش بکرێن و ئێمەش ھەوڵدەدەین کامە لیژنە لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان و کورد دایە ئەو لیژنانە وەربگرین.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: ھێشتا ماوە لیژنەکان یەکلایی بکرێنەوە و یەکلاییکردنەوەی لیژنەکان دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
لە ئێستادا دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کراوەتەوە و بڕیارە سبه‌ی دوایین مۆڵەت بێت بۆ خۆپاڵاوتن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.