وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووکی ئاگادارکردۆتەوە لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودابن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند:لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگادارکراوینەتەوە لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی پلە (ج)بین.
ئاماژەی بەوەشدا کە تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری بڕیارەکە چییە، بەڵام داواکراوە سەرجەم کارمەند و ئەفسەران لە ئامادەباشیدابن، تەنانەت ئەوانەی مۆڵەتیشیان هەیە بۆ سەر کار بگەڕێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.