Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 01:02

تاوانێک عێراق ده‌هه‌ژێنێ .. براکه‌ی ده‌کوژێت و ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ر کچه‌کانی

کوردستان TV
100%

پیاوێك به‌ تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌ی و ده‌ست درێژكردنه‌ سه‌ر كچه‌كانیشی ده‌ستگیرده‌كرێت .

ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ پیاوێكیان به‌ تۆمه‌تی كوشتنی براكه‌ی و ده‌ست درێژكردنه‌ سه‌ر كچه‌كانی ده‌ستگیركردووه‌.

له‌وباریه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: ده‌ستگیركراوه‌كه‌ له‌ لیكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانی ناوه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ر كچه‌ براكانی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 بۆ 15 ساڵاندایه‌و پێشتریش براكه‌ی خۆی كوشتووه‌.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هێزێكی سه‌بازی توانیویانه‌ له‌ ناوچه‌ی نه‌هره‌وان له‌ باشووری به‌غدا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.