له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری دێربی هه‌رێمی كاتالۆنیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆلی هاوشاریه‌كه‌ی.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كه، یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد، له‌وه‌تای چاڤی بۆته ڕاهێنه‌ری بارسا، یانه‌كه بیستویه‌ك خاڵی له ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستاش به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و هه‌شت خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه.
له‌و لاشه‌وه ئیسپانیۆل به بیستوحه‌وت خاڵ له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاری ئه‌مشه‌ودا، هه‌ریه‌ك له یاریزانان مێمفیس دێپای و كلیمۆن لۆنگلیت و سێرجی ڕۆبێرتۆ و ساموێل ئومتیتی و ئانسۆ فاتی به‌هۆی پێكان له ڕیزی بارسێلۆنا داده‌بڕێن، هاوكات دانی ئه‌لڤێشی به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری بارسا به‌هۆی سزای ڕاگرتنه‌وه ناتوانێت به‌شداری له یاریه‌كه بكات، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، بارسێلۆنا به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل به‌ده‌ستهێنابوو.
ئه‌مشه‌و یاری دێربی که‌ته‌لۆنیا له‌نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل به‌ڕێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.