له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بووه میوانی یانه‌ی ڤیاريالَ، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، به تایبه‌تی یاریزانانی ڕیال كه هه‌ریه‌ك له گاریس به‌یل و ڤینیسۆس جونیۆرو كاسێمیرۆ و لوكا یۆڤیچ چه‌ندین جار به‌ختی خۆیان له گۆڵی میوانداره‌كه‌یان تاقیكرده‌وه.
له‌و لاشه‌وه هێرشه‌كانی ڤیارال بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی شاهانه هیچ ئاكامێكی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی ڕیال مه‌درید له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.