Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 13:03

چه‌ند کۆمپانیایه‌کی ده‌رمان به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ داخران

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی جۆری دەرمان ئەمڕۆ یەکشەممە داخستنی سێ کۆمپانیای دەرمانی به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه‌ لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی- بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لێژنەکانی چاودێری بازاڕھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک (3) کۆمپانیای دەرمان داخران".

ئەوەشی خستەڕوو "لە هەولێر 2 کۆمپانیا و کۆمپانیاییەکیش لە دهۆک داخراوە، جەختیشی کردەوە کە داخستنی کۆمپانیاکان بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان بووە".

ئاماژەی بەوەش دا "دامەزراوەی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.