له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان , یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ ساڵی 1921 له‌ژێر ئینتدابی ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا هاته دامه‌زراندن.
ساڵی 1922 ئینگلیزه‌كان هاتنه شاری شه‌قڵاوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره یه‌كه‌م كه‌مپیان دامه‌زراند. هه‌ر له‌م ساڵه بناغه‌ی یه‌كه‌م قوتابخانه‌یان دانا به‌ناوی (قوتابخانه‌ی شه‌قڵاوه) له‌گه‌ڵ (قشڵه) به‌یه‌كه‌وه له‌ته‌نیشت یه‌ك دروستكران , به‌ڵام ئه‌م بینایه نه‌بووه به‌ڵكو له دار و قوڕ دروستكرابون ،به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شی مامۆستا(زهری)خه‌ڵكی شاری سلێمانی بوو پاشان له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكان هه‌ردوو قوتابخانه‌ی (سه‌فین و كاوێس) دروستكراون.
تێبینی/ وێنه‌كه له‌ساڵی 1956گیراوه،به‌رده‌م(قشڵه)بنكه‌ی پۆلیس له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكی قوتابخانه بووه.
سه‌رچاوه: كتێبی مێژووی شه‌قڵاوه(الشماس میخائیل)
ئا: به‌كر كاكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.