چريكه‌ى ده‌نگى خۆش نه‌وات هه‌ستى كورديم ئه‌بزوێنێ
گوێ گرتن بۆ به‌رزى سه‌دات داخى دڵم ئهڕهوێنــــــێ
(محه‌مه‌دى مهلاكهريم)
كاتێك ده‌نگ و هونه‌رى هونه‌رمه‌ند سهيدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى يان به‌زاراوه‌ى ئه‌رده‌ڵانى ( سهى ئه‌سكه‌ر) كه‌وته بهرگوێي بيسهران و گوێگرانى مه‌قام و به‌سته‌ى كوردى، زۆر به‌خێرايي به‌هه‌موو كون و قوژبنێكى وڵات دا به‌كوچه و كۆڵان و شهقامهكانى شارۆچكه‌و شاره‌كاندا بڵاوبۆوه و سنوورى تێپه‌ڕاند و له گرامهفۆنهكانى چايخانهكاندا ئه‌و ده‌نگه خۆشه بووه ده‌نگێكى به‌سۆزو كاريگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ستى گوێگر.
هونه‌رمه‌ندێك خاوه‌نى ئه‌و پێگه هونه‌رييه به‌رزه بێت، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ى بۆده‌كه‌ن ته‌نها خاوه‌نى( 17) مه‌قام و به‌سته بێت، به‌داخه‌وه تائێستا وه‌ك ئه‌رشيف ته‌نها (14) يان دۆزراونه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌ستن، به‌و به‌رهه‌مه كه‌مه به‌ڵام له‌ناوه‌رۆك و ڕووى هونه‌رييه‌وه به‌رز و لهلوتكهى هونه‌ردان ، ئه‌و هه‌موو نوسينانهى له‌سه‌ر نوسرابێت، ئه‌ى ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند ده‌رفه‌تى تۆماركردنى زۆرتر بۆ بڕوخسايه خودايه دهبووچى و چهندينى ترخوێندنهوهو نوسينى ديكه‌ى له‌سه‌ر بنوسرايهوه.
ده‌نگێك لهسهڵواتاوه بۆ هه‌موو كوردستان ....
سه‌يد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى، كوڕى سهيدنيزامهدين سه‌يد جامى
سه‌يد محه‌مه‌د جه‌واد سه‌يد ئيبراهيمه، به‌ڕچه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى
( سه‌يد عه‌لى هه‌مه‌دانى ) براى ( باباتاهيرى هه‌مه‌دانى) شاعير .
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵى (1882) له ئاوايي ( سه‌ڵواتاوا) له خانه‌واده‌يه‌كى ئايينى و خوێنده‌وار بهدنيا هاتووه، هونه‌رمه‌ند ژيانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ خاتوو (ماه شه‌ره‌ف خانم) پێكهێناوه، په‌روه‌ردگار سێ كوڕ و دوو كچى پێبهخشيون، كوڕه‌كانی (سه‌يد عه‌بدولئه‌حه‌د، سه‌يد مه‌سيح ، سه‌يد عه‌لى ئه‌شره‌ف) و كچه‌كانی (زه‌هرا و شه‌رافه‌ت) .
سه‌يد له‌دواى ئه‌وه‌ى كه له‌ڕێگه‌ى ده‌نگه خۆشهكهيي و تۆماركردنى ئه‌و مه‌قام و به‌ستانه له‌تارانى پايته‌ختى ئێران نازناوى (كوردستانى ) كردۆته پاشخانى ناوه‌كه‌ى، دياره ئه‌وه ش هۆكارى خۆى هه‌بووه ، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وكاتى ئێران بۆ بچووك كردنه‌وه‌ى ناوى كوردستان، شارى (سنه) يان به ناو كوردستان يان بهسنهيي ( كورسان) ناوبردووه، به‌ڵام سهيدى هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش جيالهوهى قاڵبووى دنياى عيرفانى وهونه‌رى مه‌قامبێژى و چرينى ئه‌و ده‌نگه خۆشه كهپهروهردگارى مه‌زن پێ به‌خشيوه ، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ستى خۆشويستنى وڵات و خاكه‌كه‌ى له‌ناخدا بوونى هه‌بووه و ناوى كوردستانى كردۆته نازناوى خۆى .
له‌خوێندنى قورئانى پيرۆزه‌وه بۆ چرينى مه‌قام ....!
له‌به‌رئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند زاده‌ى بنه‌ماڵه‌يه‌كى ئايينيه و له‌ناو خانهوادهكهيدا فێرى نوسين و خوێندنه‌وه بووه ، بۆمه‌به‌ستى درێژه‌دان به‌خوێندن لهئاوايي سه‌ڵواتاوا دهيگوازنهوه بۆ مزگه‌وتى (دارلئيحسان ) يه‌كێكه له‌مزگه‌وته گه‌وره‌كانى شارى سنه ، له‌لاى ( شێخ عهبدلموئمين) باوكى ( ئايهتوڵلا مه‌ردۆخى) وانه ئايينه‌كان ده‌خوێنێ، سه‌ييد له‌مزگه‌وت بانگی داوه و سه‌ڵای كردووه و له مانگی ڕه‌مه‌زان قورئانی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى خوێندووه و زیاتر ده‌ركه‌وتووه، له خانه‌قاكان موناجات و مه‌قامی زۆر به‌سۆز و كاريگه‌رى خوێندووه گوێگرانى سه‌رمه‌ست و سه‌رسام كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا سه‌يد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى بۆخوێندنى قورئان و موناجات و سرووتى ئايينى به‌كاربردووه ، به‌ڵام گۆرانيشى خوێندووه، له‌ناو خه‌ڵكيدا پياوێكى سه‌نگين وبهشكۆ وهێمن و خۆشه‌ويست وپله‌و پايهكى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌رزى هه‌بووه‌و جێگاى ڕێز و حورمه‌ت بووه له‌نێو ته‌واوى خه‌ڵكيدا به كاربه‌ده‌ستان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كانه‌وه ڕێزى لێگيراوه.
سهيدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌نێو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و ژينگه‌يه‌كى ئايينه‌وه په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌ى كردووه، له‌وسه‌رده‌مه‌شدا كارى مه‌قام و به‌سته خوێندن له‌ناو كۆمه‌ڵى كوردواريدا له‌لايه‌نى كۆمهڵايهتيهوه عه‌يب ولهنگى بووه، سه‌رزه‌نشت كراوه به‌تايبه‌ت له‌لايه‌ن باوكييه‌وه، چ جاى خه‌ڵكه ساده‌كه ده‌بێت چييان پێوتبێت ، ئه‌و گرفته ته‌نها ڕووبه‌ڕووى هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى نه‌بۆته‌وه ، به‌ڵكۆ زۆرينه‌ى هونه‌رمه‌ندانى گه‌له‌كه‌مان كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌م ژياون دووچارى ئه‌و تانه‌و ته‌شه‌رانه بوون و پێيان وتراوه ( شايه‌ر و لۆتى) به‌ڵام سهى ئهسكهرى هونه‌رمه‌ند زۆر به‌ڕاشكاوانه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ديارده‌يه بۆته‌و و ڕچه و ئه‌و لهمپهرهى شكاندووه، هونه‌رمه‌ند ناسرى رهزازى كهخۆدى خۆى به‌هه‌مان ده‌رد چووه ،سه‌باره‌ت به سهى ئه‌سكه‌ر ده‌بێژێت :
(له‌لايه‌ن باوكى يهوه زۆر جار له‌سه‌ر گۆرانى گوتن به‌سه‌ريدا هاتووه‌و لۆمه‌ى كردووه، كه واز له‌گۆرانى خوێندن بێنێ و له‌پێش چاوى خه‌ڵك گۆرانى نهڵيت ، چونكه ئه‌وان سهييدن و ڕۆڵه‌ى پێغه‌مبه‌رن، كارێكى ناشيرين و به‌جێ نيه! سه‌ييد به‌وپه‌ڕى ڕێزه‌وه له‌وه‌ڵامى باوكيدا گوتوويه‌تى ( ده‌نگى من به‌هره‌يه‌كى خوداييه و نابێ له‌خه‌ڵك بشاردرێته‌وه ، كهوايه خه‌ڵك ده‌بێ له‌و ده‌نگه كه‌ڵك وه‌رگرێ).(*1)
هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى وتۆماركردنى گۆرانى ..
هونه‌رمه‌ند سهى ئه‌سكه‌ر پێش ئه‌وه‌ى بڕواته تاران بۆمه‌به‌ستى تۆماركردنى به‌رهه‌مه‌كانى له‌سه‌ر( گرامه‌فۆن _ قه‌وان) لهكۆمپانياى پۆليفۆن، شاره‌زايي و زانيارى ته‌واوى له‌سه‌ر ده‌سگاو گۆشه‌كانى مه‌قام دا هه‌بووه و جێى سه‌رسوڕمانى ئه‌وانه‌بووه كهلههونهرى مۆسيقادا شاره‌زا بوون، هونه‌رمه‌ند (عه‌باسى كه‌مه‌ندى ) ڕاى وابووه ( كه‌سێكى پسپۆر له‌زانستى مۆسيقا دا، يان مامۆستايه‌كى مۆسيقازان ڕێنوێنى سه‌يد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى كردبێـت ئه‌و كه‌سه‌ش ( عارفى قهزوينى ) شاعير و گۆراني دانه‌رى ناودارى ئێرانى بووبێ..! ئه‌م بۆچوونهوهشى له‌وه وه هاتووه ئه‌و كاته‌ى سهى ئه‌سكه‌ر له‌شارى سنه ژياوه ، عارفى قهزوينى له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و سه‌رده‌مى ئێران دوورخراوه‌ته‌وه بۆ شارى سنه و ماوه‌ى ساڵێك له‌و شاره ژياوه ، عارف له‌به‌رئه‌وه‌ى هاتوچۆى ماڵه
خان و ئهعيانهكان و به‌تايبه‌تيش هاتوچۆى ماڵى ( ئاسه‌ف ديوان) ى كردووه، له‌وێ له‌گه‌ڵ سهى ئه‌سكه‌ر يهكتريان ديوه‌و بهيهكترى ئاشنا بوون، ده‌نگ و سه‌دا و چريكه‌ى سه‌ييد هه‌ستى عارفى بۆ لاى خۆى ڕاكێشاوه ، دواى چه‌ندان يه‌كتر ديتن و دانيشتن دهسگاگهلى مۆسيقاى ئێرانى له عارفه‌وه فێربووبێ ، چونكه شێوازى لهرينهوهى ده‌نگى سه‌ييد لهگۆرانييهكاندا ده‌چێته‌وه سه‌ر گۆرانييه‌كانى عارفى قهزوينى يان هه‌رهيچ نه‌بێ عارف به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌ستى لهپهروهردكردنى ده‌نگى سه‌ييد دا هه‌بووه ..! خۆ ئه‌گه‌ر واش نه‌بێ ئه‌وا سه‌ييد خۆى داهێنه‌رى ئه‌م شێوازه دهنگهيه). (*2)
سه‌باره‌ت بهوبۆچوونه كوڕهگهورهى سهى ئه‌سكه‌ر، سه‌ييد عه‌بدولئه‌حه‌د له‌باره‌ى هونه‌رى به‌رزو شاره‌زايي باوكى لهمهقامهكاندادهڵيت ( باوكم سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هيچ مامۆستايه‌كى نه‌بووه ، به‌ڵام سه‌رله‌به‌رى دهسگاگهل و مهقامگهلى مۆسيقاى ئێرانى زانيوه و چريوه ، ئه‌و گۆرانيانهش كه چريونى يان له‌سه‌ر بنه‌ماى مۆسيقاى ره‌سه‌نى كوردى چريونى ، يان هه‌رله‌بنه‌ڕه‌تدا گۆرانى كوردى بوون و سه‌ييد به‌شێوازى خۆى چريونى ) (*3)
له‌نێوان ئه‌و دوو بۆچوونه‌دا هونه‌رمه‌ند ( عه‌باسى كه‌مه‌ندى و سه‌ييد عهبدالاحدى كوڕه گه‌وره‌ى سه‌ييد ) ڕاستييهك خۆى ده‌سه‌پێنێ ئه‌ويش ده‌وڵه‌مه‌ندى ناوچه‌ى ئه‌رده‌ڵانه له‌بوارى ئه‌ده‌ب و موزيك و گۆرانى دا ، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێكه له سوود وه‌رگرتنى هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى له‌و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و هونه‌رى ناوچه‌كه‌ى ، لهبهيهك يهكگهيشتن و نزيكبوونه‌وه و دانيشتنى هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( سهيي ئه‌سكه‌ر و عارفى قهزوينى ) ئه‌گه‌ر سهى ئه‌سكه‌ر سوودى له‌توانا و زانيارييه‌كانى قهزوينى وه‌رگرتبێت ، دڵنيام عارفى قهزوينى دووهێنده زياتر چێژ و سوودى له‌تواناى وتن و شێوازى چرينى كوردانه‌ى سهى ئه‌سكه‌ر وه‌رگرتووه و خه‌رمانى هونه‌رى خۆى پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه،
هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندانى گۆرانيبێژ پێش و پاش دامه‌زراندنى ڕاديۆى كوردى به‌غدا، به ده‌نگه خۆش و به‌رزو كوردييهكهيان به‌رهه‌ميان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى ژهنيارى غهيره كورد تۆماركردوه و ئه‌و هه‌سته كوردانهيان بهژهنيارهكان به‌خشيوه لهياديان چووه كه عه‌ره‌بن و دواى ده‌نگى خۆشيي هونه‌رمه‌نده كورده‌كان كه‌وتوون، ئه‌و ديارده‌يه‌ش له هونه‌ر و ده‌نگى سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى دا زۆر به‌روونى ره‌نگى داوه‌ته‌وه ، هونه‌رمه‌نده ژهنياره فارسه‌كانى سه‌رسام كردووه به‌و هه‌ست و سۆز و سۆڵۆيه موزيكيان بۆ سهى ئهسكه ژهنيوه ، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند عوسمان شارباژێڕى ده‌ڵيت ( سهيدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى يه‌كه‌مين گۆرانيبێژهكه ڕێبازێكى كوردانه‌ى گرتووه، له‌وتنى مه‌قامى كوردى و مه‌قامى ڕۆژههڵاتيدا ڕچهى شكاندووه و ته‌وقى فارسى وتنى له گه‌ردنى گۆران كوردى داماڵيوه ) (*4)
لايه‌نێكى ديكه‌ى سه‌ركه‌وتن و بهرزنرخاندنى هونه‌ره‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند سهييدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ئه‌وه‌يه مه‌قام بهستهكانى به‌زاراوه‌ى سۆرانى چڕيوه ، ڕاسته هونه‌رمه‌ند له‌دايكبووى ناوچه‌ى ئه‌رده‌ڵانه‌وه و زمانى ئاخاوتنى به‌شێوه‌زارى سنهييانهيه كه شێوه‌زارێكى زۆر شيرينى زمانى كوردى يه ، به‌لام هونه‌رمه‌ند سهى ئه‌سكه‌ر بهسۆرانى خوێندنى بۆ هه‌موو كورد زووان خوێندوويه‌تى تاچێژ له‌ده‌نگ وسهداو هونه‌ره‌كه‌ى وه‌ربگرن.
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نى (46 _ 47) ساڵيدا چريكهو ده‌نگى خۆشيي خستۆته سه‌ر (قه‌وان) له كۆمپانياى ( پۆليفۆن) له‌شارى تاران ، له نوسراو خوێندنه‌وه‌ى زۆرێك له‌نوسه‌ران به‌گشتى و لهكتێبهكهى (محه‌مه‌دى حه‌مه باقى ) به‌تايبه‌ت ئاماژه‌يان پێداوه چۆن بووه چۆته تاران بۆ تۆماركردنى ئه‌و گۆرانيانهوه و گرێبه‌ستى تۆماركردن له‌گه‌ڵ ( حهييم حهكاكى به‌غدادى ) نوێنه‌رى كۆمپانياى پۆليفۆن له‌تاران واژۆكردووه ، سهييدى هونه‌رمه‌ند بۆماوه‌ى (1) يه‌ك ساڵ (10) قه‌وان _ سه‌فحه) ى دوو ديوو گۆرانى و مه‌قام تۆماربكات، ئه‌و گرێبه‌سته له‌ڕێكه‌وتى ( 27/10/1928) ئه‌نجامدراوه، له‌خاڵێكى گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه كه نابێت له‌ماوه‌ى ئه‌و ساڵه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێران يش به‌رهه‌م له‌سه‌ر قه‌وان تۆماربكات.(*5)
به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه و جێى ستايش و به‌رزنرخاندنه ده‌بێت ده‌ستى ئه‌و به‌ڕێزو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌يه به‌حورمه‌ته‌وه بگوشين كهڕێنيشاندهر و هاوكاربوون بۆ چوونى هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى بۆتاران و تۆماركردنى ئه‌و شاكاره هونه‌رييه له‌دڵا شيرينانه ، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته جێي شانازى لهئهرشيفى هونه‌رى گۆرانى و مه‌قامات و به‌سته‌ى كوردى ، ئه‌ويش بنه‌ماڵه‌ى ( ئاسه‌ف ديوانى سنه) يه كه نه‌يانهێشت ده‌نگى هونه‌رمه‌ند سهى ئه‌سكه‌ر له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و كاتى ژيانيدا بڕوات،به‌ڵكو به‌و كاره بهنرخهيان بۆ هه‌ميشه ده‌نگ و سه‌داو چريكه‌ى هونه‌رمه‌ند سهييدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى يان به‌ته‌واوى كوردستان دا بڵاوكرده‌وه و ناو به‌رهه‌مه‌كان و ده‌نگى سهى ئهسكهريان بۆهه‌ميشه بهزيندوويي هێشته‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن له‌عێراق و باشوورى كوردستان ( عومه‌ر قه‌زاز) بووه فريادڕه‌س بۆ تۆماركردنى ده‌نگى هونه‌رمه‌ندان ( مه‌لا كه‌ريم و ڕه‌شۆڵ ،،،،تاد) له‌سه‌ر قه‌وان.
كاتێك هونه‌رمه‌ند سهييدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ڕووده‌كاته شارى تاران به‌بێ موزيك و هونه‌رمه‌ندانى ژهنيارئهوهش يه‌كێكه له‌به‌دبه‌ختى هونه‌رمه‌ندانى كورد كه‌ئه‌و سه‌رده‌مه ژهنيارى كورد مان نه‌بووه، به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته كۆمپانياى تۆماركردنى ده‌نگ گروپى مۆسيقاى بۆئامادهدهكهن، له‌و سه‌رده‌مه‌دا خانمه گۆرانيبێژى ئێرانى ( قهمهرملوك وه‌زيرى)ناوێكى ديار و پرشنگدارى هونه‌رى مه‌قام و به‌سته‌ى ئێرانى ده‌بێت و پێشتر له‌سه‌ر گرامه‌فۆن گۆرانى بۆ تۆماركراوه ، له‌تاران سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌ر و خانم قهمهرملوك به‌يه‌ك ده‌گه‌ن و پێكه‌وه مه‌قام ده‌چڕن ،
نووسه‌ر و ئه‌ديب و بێژه‌رى ڕاديۆ ( ئه‌سعه‌دى خاليد نه‌قشبه‌ندى) سه‌باره‌ت به‌و ديداره‌ى سه‌يدو قهمهرملوك ده‌ڵێت: ( كوڕى ئاسه‌ف ديوانى سنه _ سه‌رهه‌نگ ياوه‌ر ديوان ، سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بردۆته تاران به‌رامبه‌ر خانم قهمهر ملوك دايناوه و گۆرانييان گووتووه ، زۆر جار پياوماقوڵانى سنه‌و كه‌سى ناودار بۆى گێڕاومه‌ته‌وه كه جارێكيان سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌ر و خاتوو قهمهرملوك گۆرانييان به‌رامبه‌ر يه‌ك گوتووه ، سه‌يد مه‌قامى بهتهبهقهى به‌رز گوتووه خاتوو قهمهر له‌گه‌ڵيا رۆيشتووه ، سه‌ييد لهچينى بهرزترمهقامى چڕيوه ، خاتوو قهمهر وه‌ستاوه و نه‌يتوانيوه به‌هه‌مان ته‌به‌قه وه‌ڵامى سه‌ييد بداته‌وه و وه‌ستاوه و ڕووى كردۆته سه‌ييد و وتوويه‌تى سه‌يد ئه‌وه چى ده‌كه‌يت ...
سهييديش له‌وه‌ڵامدا وتوويه‌تى ( مانگ له‌ت ده‌كه‌م) مه‌به‌ستى ناوى ئه‌و خاتوونه گۆرانيبێژه كه‌ناوى قهمهر بووه ) ( *6)
ژهنيار وبه‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى.....
به‌رهه‌مه‌كانى هونه‌رمه‌ند سهييدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى گوايه (17) گۆرانى و مه‌قامه ، تائێستا به‌هه‌وڵى دڵسۆزان و خه‌مخۆران ته‌نها (14) به‌رهه‌مى دۆزراونه‌ته‌وه ( 1/ مه‌قامى سێگا ،، 2/ مه‌قامى به‌يات تورك ،، 3/ حيجاز ،،4/ هۆمايوون ،، 5/ مه‌قامى ده‌شت ،، 6/مه‌قامى شووشتهرى،، 7/ مه‌قامى ئيسفههان ،، 8/ به‌سته‌ى يارغهزاڵ ،، 9/ به‌سته‌ى هه‌ى نابێ نابێ ،، 10/به‌سته‌ى له‌نجه وله‌نجه ،،11/ ئه‌ى ڕهفيقانى ته‌ريقه‌ت ،،12/ كراس كورتێ ،،13/ جانى جانانم وه‌ره ،، 14/ غه‌مگين و دڵپهشێووم ) .(*7)
جێ په‌نجه‌و سۆلۆى مۆسيقى ئه‌م هونه‌رمه‌نده بهرزانهى فارس كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئێرانييان كردووه‌و لهكۆمپانياى پۆليفۆن مۆسيقايان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ژهنيوه كه به‌رهه‌ميان له‌سه‌ر گرامه‌فۆن تۆماركراوه ، هونه‌رمه‌ندان :
( موورته‌زا خانى نهى داوود _ ئامێرى تار ) ،( مووساخانى نهى داوود _ ئامێرى ڤيۆلۆن) ، ( عهبدولحسهين شههنازى _ ئامێرى تار ) ، ( ئه‌مير ئهرسهلانى دهرگاهى _ئامێرى تار ) ، ( مه‌هدى خانى نهوايي ئيسفههانى _ئامێرى نهى و فلوت ) ،( حه‌بيب سه‌ماعى _ ئامێرى سه‌نتوور ) ، ( سه‌ليم خان _ ئامێرى ڤيۆلۆن) ، (موبهشير خانى قه‌وام و يهحياخانى زه‌ڕين په‌نجه) .(*8)
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى شيعرى شاعيران بۆ مه‌قام و بهستهكانى هونه‌رمه‌ند سهى ئه‌سكه‌ر زۆر بهسهليقهو شارهزاييانه ئه‌و هۆنراوانه‌ى هه‌ڵبژاردووه ، هۆنراوه‌ى سه‌نگين و پڕ واتاى خستۆته ناوبهرههمه هونهريهكانيهوه و سوودى له‌شيعرى شاعيرانى وه‌ك ( مه‌وله‌وى تاوگۆزى ، وهفايي ، تاهير به‌گى جاف و ئه‌حمه‌دى كۆر و چوارينه‌كانى باباتاهيرى هه‌مه‌دانى ) وه‌رگرتووه.
سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى په‌يوه‌ندييه‌كى قوڵ و پته‌وى له‌گه‌ڵ شێخان و بنه‌ماڵه‌ى نه‌قشبه‌ندى دا هه‌بووه و به‌رده‌وام سه‌ردانى خانه‌قاى بيارهى كردووه‌و و باوه‌ڕى پێيان هه‌بووه‌و دواتر هاتۆته عێراق و به‌مه‌به‌ستى ديدهنى نزرگهى شێخ عه‌بدولقادرى گه‌يلانى و شێخ مه‌حمودى حه‌فيد سه‌ردانى شارى به‌غداى كردووه،
گه‌شته‌كه‌ى سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى لهئهردهڵانهوه بۆ موكريان ،،
له ساڵى 1932 گه‌شتێكى (40) رۆژى بۆ شارى مه‌هابادى ئه‌نجامداوه له‌دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگ و سه‌دا و هونه‌رى به‌رزى سهى ئه‌سكه‌ر هه‌موو كوردستان و ئێران ده‌گرێته‌وه ، كۆمه‌ڵێك چايچى له‌شارى مه‌هاباد برياردهدهن كه هونه‌رمه‌ند بانگهێشت كه‌ن بۆشارى مه‌هاباد و له‌نزيكه‌وه خه‌ڵك گوێبيستى ئهودهنگ و چريكه ئه‌فسانه‌ييه‌ى هونه‌رمه‌ند سهى ئه‌سكه‌ر بن ، له‌ڕێي ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندى ده‌گرن بهسهى ئهسكهرهوه و ئه‌ويش ڕه‌زامه‌ندى ده‌دات و دڵيان ناشكێنێ بهزماى شيرينى سنهيي پێيان ده‌ڵێت ( پياگێك لهخوهتان بێ بهشونما ) ، (ده‌روێش كهريمى قاوه‌چى) ماشێن ئاماده ده‌كات و ده‌چێت به‌شوێن هونه‌رمه‌ند سهى ئه‌سكه‌ر دا و دهيهێنێ بۆ شارى مه‌هاباد ، ئه‌وڕۆژه‌ى سه‌ييد ده‌گاته مه‌هاباد ، خه‌ڵكى سابڵا‌غ بۆڕێزگرتن له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌يه بازاڕ‌و دوكان داده‌خه‌ن و هه‌موو ده‌چنه پێشوازى و به‌په‌رۆشن له‌نزيكه‌وه قيافهو سيماى ئه‌و پياوه جوان ونوورانى و دهنگخۆشهى نه‌ته‌وه‌كه‌يان ببينن، هونه‌رمه‌ند له‌پاى ئه‌و هه‌موو ڕێز‌و دڵفراوانى ئه‌و خه‌ڵكه به‌حورمه‌ته‌وه لهپێشوازيدان به‌ڕێزه‌وه ڕوويان تێده‌كات و دهفهرموێـت ( فرهييهك فراوان تهشهكورتان لێ ئه‌كه‌م خوهشحاڵم كه بهديارتان شابووم ، ئيسه شه‌كه‌تم به‌يانى تێمه خزمه‌تتان)(*9)
لهوماوهيهدا كه‌له‌شارى مه‌هاباد ده‌مێنێته‌وه و گۆرانييان بۆ ده‌خوێنێ ، دياره سهى ئه‌سكه‌ر خۆى ژهنيارێكى تايبه‌تى هه‌بووه بۆ ئه‌و گه‌شته له‌گه‌ڵيدا نه‌چووه بۆشارى مه‌هاباد ناوى ( ئهميرئهرسهلان) تار ژه‌ن بووه ، له‌وێ سه‌ييد ئاماژه‌ى پێداوه كه نه‌خۆشه‌و نه‌يتوانيوه هاوسه‌فه‌رى بێـت ، له‌مه‌هاباد تارژهنى به‌تواناو به‌ناوبانگ ( ميرزا قادرى عهبدوڵڵاتۆقه) بۆ ده‌هێنن ، باپيرى هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د دانيش) تارى بۆژهنيوه ،
له‌وسه‌رده‌مه‌دا كهسهيد چۆته شارى مه‌هاباد و ئه‌و ماوه‌يه واته ئه‌و (40) رۆژه ماوه‌ته‌وه هه‌موو كوچه‌و كۆلان و شهقامهكانى سابڵاغى لێوان لێو له‌جوانى هونه‌ر، لێوڕيژ كردووه لهنهغمهى به‌سته‌و مه‌قام و چێژ‌و شادى به‌هه‌موو دانيشتوانه‌كه‌ى به‌خشيوه ، له و كاته‌دا له‌شارى مه‌هاباد دوو هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش و به‌ناوبانگ ( سه‌عيدى ماملێ ، باوكى هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دى ماملێ وحوسێن قاقى) هه‌بوون ڕۆژانه سه‌ردانى سهييديان كردووه و له‌نزيكه‌وه هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كورددستانى گوێبيستى ده‌نگى سه‌عيدى ماملێ بووه زۆر پێى سه‌رسام بووه و چێژى له‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى وه‌رگرتووه،
سهييدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى هونه‌رمه‌ند له‌ساڵى 1936 له‌ڕێي قه‌سرى شيرينه‌وه به‌ره‌و به‌غدا به‌رێ ده‌كه‌وێت له‌به‌رچه‌ند هۆيه‌ك ، يه‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستى زيارهتى نزگهى پيرۆزى (شێخ عه‌بدولقادرى گه‌يلانى ) دووه‌م چوونه خزمه‌تى مهليكى كوردستان شێخ مه‌حمودى حه‌فيد له‌و كاته‌دا جه‌نابى شێخ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌بێت له‌شارى به‌غدا ، سێيه‌م بۆ دۆزينه‌وه‌ى سه‌ييد ئه‌شره‌فى كوڕييهتى، لهگهڕانهوهياندا ڕێيان ده‌كه‌وێته شارى كه‌ركوك و له‌نزيك كه‌ركوك پۆليس دهيانگرێت و ڕاپێچى زيندانيان ده‌كه‌ن ، سه‌ييد ماوه‌ى (2) ڕۆژ لهبهندينخانه ده‌مێنێته‌وه ودواتر ئازادى ده‌كه‌ن(*10)
به‌ڵام سه‌ييد ئه‌شره‌فى كوڕى بۆماوه‌ى (35) رۆژ لهبهنديناخنه ده‌مێنێته‌وه، تا به‌هه‌وڵ و تێكۆشانى بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حمودى حه‌فيد ، به‌تايبه‌تى ( حه‌پسه‌خانى نه‌قيب) لهبهندينخانه ئازادى ده‌كه‌ن ، ئهوماوهيه هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى له‌شارى كه‌ركوك ماوه‌ته‌وه ، مامۆستاى مه‌قامات و به‌سته هونه‌رمه‌ند (عه‌لى مه‌ردان) ده‌چێته خزمه‌تى ، مامۆستا عه‌لى مه‌ردان ده‌فه‌رموێت ( سه‌ييد لهخانهقاى حاجى شێخ عه‌لى ) له‌كه‌ركوك ده‌عوه‌ت كرابوو ، ئه‌و شه‌وه سه‌ييد موناجاتى ده‌كرد ، لهبهردهنگخۆشيي و ته‌به‌قه‌ى به‌رزى ده‌نگى، ده‌روێش كارهساتێكيان دروست كرد به‌كه‌س دانهدهمركانهوه ، هه‌روه‌ها ده‌ڵيت چه‌ند رۆژێك پێكه‌وه بووين و بهتهمابووين چه‌ند قه‌وانێك له‌به‌غدا تۆماربكهين، به‌ڵام سه‌ييد حه‌زى نه‌ده‌كرد بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا) (*11)
جێگه‌ى پرسياره هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى بۆ حه‌زى نه‌كردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لى مه‌ردان پێكه‌وه گۆرانى تۆماربكه‌ن ، دڵنيام له‌وه‌ى سهى ئه‌سكه‌ر زۆريشى حهزكردبێت كه ئه‌و داوايه‌ى مامۆستا عه‌لى مه‌ردان جێبه‌جێ بكات ، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و كاته‌ى كه‌له‌گه‌ڵ سه‌ييد ئه‌شره‌فى كوڕيدا له‌به‌غداوه به‌ره‌و كه‌ركوك هاتوون و له‌نزيك كه‌ركوك له‌لايه‌ن پۆليسه‌وه گيراون، زۆر ئازاريان دابێتن و له‌ڕووى ده‌روونيه‌وه سهيى ئه‌سكه‌ر ئه‌وه‌ى پێ قبوڵ نه‌كراوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه نه‌بوايه و يان له‌كه‌ركوك و سلێمانى و هه‌ولێر لقى كۆمپانياكانى پۆليفۆن و بهيزافۆن لهشارهكانى كوردستان ئامێرى تۆماركردنيان لێبوايه ، هيچ گومانى تيانيه ئێستا چه‌ندين گۆرانى خۆشى ده‌نگه بهسۆزهكهى هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى و عه‌لى مه‌ردان له خانه‌ى ئه‌رشيفى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى داب وونيان ده‌بوو . ده‌نگ و هونه‌رى سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى كاريگه‌رى زۆرى له سه‌رهه‌ست و ئيحساسى گوێگر داناوه ، لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌كاريگه‌رى ئه‌و ده‌نگه ناوازه‌و سيحراوييه‌ى سهى ئه‌سكه‌ر بده‌م له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان ، لاساييكردنهوه ئاساييه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌يه‌كى جوان و ڕێك وپێك لاسايي ده‌نگى هونه‌رمه‌ند بكرێته‌وه به‌ڵام هيچ كات ناتوانێت وه‌ك هونه‌رمه‌ندى يه‌كه‌م له‌ڕووى تۆن و ئهداوهئهنجامى بدات ، به‌ڵام پێويسته ئاماژه به‌ده‌نگى خۆشيي هونه‌رمه‌ندێكى شاره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو ( عومه‌ر خه‌زان) بده‌م شێوازى ده‌نگى نزيك بوو وه قوتابييه‌كى به‌ئه‌مه‌كى قوتابخانه هونهرييهكهى سه‌يد ئهسكهربوو، هونه‌رمه‌ند عه‌زيز شارۆخ يه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده به‌تواناكانى گه‌له‌كه‌مان خاوه‌ن ڕێچكه‌و شێوازى خۆيه‌تى ماوه‌يه‌ك كارى له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ى گۆرانييه‌كانى هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى كرد، له‌ناو بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند ئێستا كچهزايهكى به‌ناو ( ڕه‌زا سهڵواتاوايي ) ده‌نگخۆشێكى بنه‌ماڵه‌ى سهيدهو گۆرانييه‌كانى باپيرى ده‌ڵێته‌وه،
هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى له ڕێكه‌وتى ( 4/2/1937) بۆهه‌ميشه چاو لێك ده‌نێ و به‌ره‌و دنياى فانى، ته‌رمى سهى ئه‌سكه‌ر له‌گۆرستانى (تايله) ى نێوان گه‌ڕه‌كى فهيزاوا و چوارباخى شارى سنه ئه‌سپه‌رده‌ى خاكى پيرۆزى كوردستان ده‌كرێت.
سڵاو له‌هونه‌ر و كه‌سايه‌تى و ئه‌و ده‌نگه نهێنيه گه‌ردوونه‌ى په‌روه‌ردگار به‌خششه‌ى هونه‌رمه‌ند سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ، ناو و نازناو و گۆرانييه‌كانى بۆهه‌ميشه له‌به‌ردڵانن و به‌جوانى و زيندويي ده‌مێننه‌وه .
جه‌مالى ده‌لاك 6/1/2021 هه‌ولێر
سه‌رچاوه : (* 1 و 9) سه‌يد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى نهوايهك له‌به‌هه‌شتى كوردهوارييهوه ،، نوسينى ناسرى رهزازى ،، گۆڤارى ( مامۆستاى كورد ) ژماره (15) پايزى 1992
(2 و 3 و 5 و 7 و 8) كتێبى سه‌يد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى _ محه‌مه‌دى حه‌مه باقى (1998)
(*4) گۆڤارى ڕۆشنبيرى نوێ ،، هونه‌رمه‌ند عوسمان شارباژێڕى ، ژماره (93) ساڵى 1982 لاپه‌ڕه ( 76 _ 83)
(*6) ئه‌سعه‌د خاليد نه‌قشبه‌ندى : سه‌ييد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ، په‌يكه‌رێكى نوورينه لهدهنگێكى ئهفسانهيي ...ڕۆڤار ،،بڵاوكراوه‌يه‌كى رۆشنبيريه ژماره (68) نيسانى 2012 لاپه‌ڕه (46)
(*10) گۆڤارى رۆژى نوێ ، ژماره (9) ى ساڵى 1 كانوونى يه‌كه‌مى 1960 ....سه‌يد عه‌لى ئه‌سغه‌رى كوردستانى ... غه‌فور ڕه‌شيد داراغا لاپه‌ڕه (7)
(*11) گۆرانيبێژه نه‌مره‌كان ،، به‌شى يه‌كه‌م ،، باكوورى لاپه‌ڕه (24)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.