هه‌ركاتێك گوێمان له‌گۆرانییه‌ك ده‌بێت كهلهناخ و بیروهرییهكانماندا جێى گرتووه و به‌و ده‌نگ و میلۆدییه خۆشه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و كات و ساته‌ى كه‌ئه‌و گۆرانییه به‌ده‌نگى ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هه‌ست و نه‌ستمان ئاشنایه، بێ شك به به‌رهه‌مه‌كانى سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى هونه‌ر ناوده‌برێت.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه‌به سه‌رده‌مى زێرینى ته‌واوى هونه‌ر به‌هه‌موو بواره‌كانییه‌وه ناودهبردێرێت له‌وكاته‌شدا هونه‌رمه‌ندان به‌گشتى نه‌هاتوونه‌ته سهرخوانى ئاماده‌كراو،به‌ڵكو دواى ماندووبوون و ته‌قه‌لا و تێكۆشانێكى به‌رده‌وام و له‌ژێر فشار و پاڵه‌په‌ستۆى داگیركه‌ردا ئه‌وان كۆڵیان نه‌داوه و به‌رهه‌مه‌كانیان تۆماركردووه به‌و ئامێره ساده‌و ساكارانهى ئه‌و سه‌رده‌مه و یان به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بووبێت خۆیان گه‌یاندۆته ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن به‌رهه‌مه‌كه‌یان تۆماركردووه ، ئێستا كه دێته‌وه به‌ر دییه‌و بیستنمان چێژى هونه‌رى ئهوسهردهمهمان پێ ده‌به‌خشێته‌وه.
له ساڵى (1978) به‌دواوه له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوكه‌وه گۆرانى ( ئاى به‌ناز ) به‌ده‌نگى خۆشیی هونه‌رمه‌ندێكى ناوچه جوان و شیرینه‌كه‌ى هه‌ورامان ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده زاده‌ى ده‌ڤه‌رێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و لانكه‌و كانگاى ئاواز‌و گۆرانیی ڕه‌سه‌ن و ئاوازى بهرزهچڕى سیاچه‌مانه ، تۆماركراوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك ئافره‌تى جوان قه‌شه‌نگ له‌سه‌ر ڕیتمى شادى
گۆرانییه‌كه هه‌ڵپه‌ڕكێی یان ده‌كرد ، به‌ڵام چ ههڵپهڕكێیهك هێنده جوان و شیرین ، كه‌ش و هه‌واى ماڵه‌كانى پڕده‌كرد له شادى و خۆشیی و هه‌موومان له‌ته‌ك میلۆدییه خۆشه‌كه‌دا شانمان هه‌ڵده‌ته‌كاند وجه‌سته‌مان ده‌كه‌وته سه‌ما ،ئه‌و گۆرانییه به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبێژ ( دارا محه‌مه‌د عوسمان )بوو.
هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان به‌ده‌نگه خۆشهكهیی و هاوكارانى تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى ساڵانێك خزمه‌تى به هونه‌رى موزیك و گۆرانى كوردى كردوه ، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هونه‌رمه‌ند دووركه‌وتۆته‌وه له هونه‌رى گۆرانى و سیاچه‌مانه چڕین ، دیاره ئه‌وه‌ش كۆمه‌لێك هۆكارى هه‌یه و وه‌ڵامه‌كه گومانى تێدانییه له‌لاى هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ى لهچڕینى گۆرانى، له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌سپى خزمه‌تكردنى به‌شێوه‌یه‌كى دیكه تاو داوه و خامه‌ى جوانى خستۆته كار‌و خزمه‌ت به‌ئه‌ده‌ب و هونه‌رى نه‌ته‌وه‌كه‌ى .
هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان ساڵح به‌گ به‌ڵخه‌یی ، نازناوى ( دارا هه‌ورامی ) له‌ناوچه شیرین و دڵڕفێن و ژینگهجوانهكهى هه‌ورامان ، له‌ساڵى (1956) له‌گوندى (به‌ڵخه) ى نزیك ته‌وێڵه بهدنیاهاتووه ، وه‌ك ههرمنداڵیكى ئاسایی ئه‌م كوردستانه له‌ته‌مه‌نى (6) ساڵیدا خراوهتهبهرخوێندن و ئهلف و بێى زمانى شیرینى كوردى فێربووه، قۆناغى خوێندى سه‌ره‌تایی هه‌رله گوندى به‌ڵخه ته‌واو كردووه ،
سه‌ره‌تاى هه‌ستكردن به‌ده‌نگخۆشیی و تواناى گۆرانى وتن،هیچ گومانى تێدانییه ژینگه پاك و جوان و بێگه‌رده‌كه‌ى هه‌ورامان و ، ده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌ده‌بیات و شیرینى زمانى هه‌ورامیی و ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌و دهنگخۆشانهى ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هاندان و پشتیوانى خانه‌واده‌كه‌ى به‌تایبه‌تى باوكى هۆكارى سه‌ره‌كیی بوون كه هونه‌رمه‌ند هه‌نگاو بۆ دنیا جوان و ئارام بهخشهكهى هونه‌رى گۆرانى هه‌ڵبگرێت، هه‌روه‌ها له‌نێوه‌ندى قوتابخانه‌ش ئه‌و سروودانهى ئه‌وسه‌رده‌مه له پۆل و گۆڕه‌پانى قوتابخانه ده‌خوێندران ئه‌وانه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند، خۆى به‌چراى ڕۆشن و پاك و بێگه‌ردى ژینگه‌و كه‌لتوور و هونه‌رى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى هه‌ورامان ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه .
دواى ته‌واو كردنى قۆناغى سه‌ره‌تایی هونه‌رمه‌ند ڕووده‌كاته شارى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به‌خوێندن، ده‌چێته ناوه‌ندى (وه‌ته‌نى ئێواران) دواتر له‌ساڵى (1977) ڕووده‌كاته ( خانه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى سلێمانى ) له‌ساڵى (1979) خوێندن ته‌واو ده‌كات .
كهیی و چۆن هونه‌رمه‌ند له‌بوارى گۆرانی خوێندندا ده‌ركه‌وت بۆ ؟! بۆ له‌خه‌مى گۆرانى هه‌ورامیدا بوو ؟
هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامی وه‌ك ده‌نگخۆش و ده‌نگ زوڵاڵیكى ناوچه‌ى هه‌ورامان، له‌ئاهه‌نگێكى یه‌كترناسین كه خانه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چالاكى قوتابخانه‌كانى سلێمانى بۆ قوتابییه نوێیه‌كانى خانه سازكراوه، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( عه‌لى حه‌مه ڕه‌زا) مامۆستاى موزیك له‌خانه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایان پێشنیار ده‌كات و به هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان ده‌ڵێت به‌شداربه له‌و ئاهه‌نگه، هونه‌رمه‌ند داواكه‌ى مامۆستاكه‌ى جێبه‌جێ ده‌كات و به‌دوو گۆرانى به‌شدارده‌بێت، له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( خالید سه‌ركار و فه‌ره‌نسیس داوود) دوو گۆرانى بۆ هونه‌رمه‌ند ئاماده ده‌كه‌ن، گۆرانى ( لایهلایهكهت و گیان له‌رزانه) ده‌خوێنێ كه‌ده‌بێته چه‌پڵه لێدان و خۆشیی و شادى بۆ هاورێكانى . له‌خانه‌ى مامۆستایانى سلێمانى تیپێكى هه‌ڵپه‌ڕكێ درووست ده‌كه‌ن و بۆ جۆره‌كانى هه‌ڵپه‌ڕكێ وه‌ك ( چۆپى و سێ پێی و شێخانى ).
به‌ڵام بهرلهخوێندنى ئه‌و دووگۆرانییه هونه‌رمه‌ند بیر‌و هۆشى له‌لاى ڕاگه‌یاندنى بینراوى ئه‌و كاته كه ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوك بووه، كه ئه‌و هه‌موو گۆرانییه بهدیالێكتى ( سۆرانى و كرمانجى ) تۆماركراوه‌و ڕۆژانه په‌خش ده‌كرێت ، به‌ڵام گۆرانى به دیالێكته‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى هه‌ورامیی به‌دى ناكات ، ئهوهبۆته خه‌مێك بۆ هونه‌رمه‌ند، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌ڵیت ( وه‌ختێك یان هه‌رساتێك ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوك م ده‌كرد ، زۆر دڵم بۆ هونه‌ر و ئاوازى ڕه‌سه‌نى هه‌ورامان داده‌ما ، هه‌موو شێوه‌كانى زمانى كوردى ئاواز و گۆرانی‌یان له‌و كه‌ناڵه پێشكه‌ش ده‌كرد ، ته‌نها هه‌ورامان بێ به‌ش بوو) (*1)
دواى خوێندنى ئه‌و دوو گۆرانییه‌وه ، ناساندنى له‌لایه‌ن هاوڕێكانى و مامۆستایانى هونه‌ره‌وه ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ندى ژه‌نیار ( عه‌لى حه‌مه ڕه‌زا) جارێكى دیكه ڕووده‌كاته‌وه هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامى و پێى ده‌ڵێت پێم باشه گۆرانیه‌كت بۆ ئاماده‌بكه‌م بۆ ته‌له‌فزیۆن ، هونه‌رمه‌ندیش ڕه‌زامه‌ندى ده‌دا و گۆرانى (ئاى به‌ناز ) ى بۆئامادهكات ،
هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان له‌ڕێكه‌وتى (20/5/1978) بۆیه‌كه‌مجار له‌ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركوك گۆرانى ( ئاى به‌ناز ) به‌هاوكارى تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى و تیپى هه‌ڵپه‌ڕكێى خانه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایانى سلێمانى تۆمارده‌كات و بهوگۆرانییه زیاتر هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ناسرا ، له‌باره‌ى گۆرانى ( ئاى به‌ناز به‌ناز) هونه‌رمه‌ند سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تى تۆماركردنى ئه‌و گۆرانییه ده‌ڵێت ( بۆیه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كه‌م تۆماركرد به‌شێوازى فره زه‌ریف من یه‌كه‌م كه‌س بووم گۆرانیم بهههلپهڕكێى كوڕان و كچان بۆیه توانیمان ده‌نگى ڕه‌سه‌نى هه‌ورامان به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ ئاشنابكه‌م به‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان ، هه‌ڵبه‌ته ئاواز و هۆنراوه‌كه فۆلكلۆرى هه‌ورامانه، كه باوكم زۆر یارمه‌تى ده‌رم بوو ) (*2)
ده‌نگى هونه‌رمه‌ند و میلۆدى و تێكسته‌كه چه‌ند خۆش و چێژبه‌خش وسه‌رنجڕاكێش بوو ،ئه‌وه‌نده‌ش تیپى هه‌ڵپه‌ڕكێكه سه‌رنجى بینه‌رانى ڕاده‌كێشا .
(ئاى به‌ناز به‌ناز به‌ناز په‌روه‌رده
بابارۆ شه‌ماڵ بۆى تۆ له‌و هه‌رده )
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵى (1978) بۆته ئه‌ندامى تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى تائێستا، وه له‌نێو هونه‌رمه‌ندانى ئه‌و تیپه ئازیزه درێژه‌ى به‌كاره هونه‌رییه‌كانى خۆى داوه ، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆرانى (ئاى به‌ناز) و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى باش له‌نێو خه‌ڵكیدا ، تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى دووه‌م گۆرانى بۆتهلهفزیۆن بۆتۆماردهكهن به‌ناوى ( ڕازیانۆ ڕازیانێ)
دواتر به‌سه‌رپه‌رشتى و هاوكارى هونه‌رمه‌ند (نامدار قه‌ره‌داخى ) چه‌ند گۆرانییه‌ك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى میللى ( كه‌ریم خه‌مزه‌یی) دا له‌سه‌ر كاسێت تۆمارده‌كات ، گۆرانییه‌كانیش ( ئامه كوڵێ ، كه‌نیله ، كاڵهبهى كاڵی)
دواى ئه‌و گۆرانیانه هونه‌رمه‌ند چه‌ند به‌رهه‌مێكى دیكه تۆمارده‌كات كه بریتین له :
گۆرانى ( ڕ‌ازى دڵ ) له ساڵى (1980) ، هۆنراوه‌ى ( كاردۆخى ) و ئاوازى فۆلكلۆر ،
( ئاى په‌رى په‌رى گوڵ په‌ریزاده
ڕه‌حمه‌ت له‌و دایكه‌ى ته‌مێى تۆى داوه
بولبولى سه‌روه‌ش چهمیۆ كه‌ره‌وه
هه‌تا هه‌تایی په‌ى وێت كره‌وه )
گۆرانى (گوڵه‌كه‌م ) لهههڵبهستى هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامى و ئاوازى فۆلكلۆر له ساڵى (1985)
(گوڵه‌كه‌م نه‌خشانم باوانى باوانم
بارگهكهت باركرد یانه‌ى وێرانم
ئاگر دوو ولا گهریۆ نهگیرات
جه‌هه‌ر شش لایی ده‌س كیرى كریا)
من وه‌ك خۆم جیاله‌وه‌ى له‌رێگه‌ى شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ركووكه‌وه ئاشنا ببووم به ده‌نگ و به‌رهه‌مه‌كانى هونه‌رمه‌ند ،به‌ڵام بۆیه‌كه‌مجار ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانۆى نه‌قابه‌ى كرێكارانى سلێمانى له‌ڕێكه‌وتى (26/9/1979) بینیم به پۆشاكێكى جوانى كوردانه‌ى ناوچه‌ى هه‌ورامان ، ئه‌و ئاهه‌نگه تیپى مۆسیقاى مه‌وله‌وى سازى كردبوو بۆ هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى له‌و ئاهه‌نگه‌دا هونه‌رمه‌ندان ( شه‌هید قادر كابان و ئیبراهیمى خه‌یات و دارا محه‌مه‌د عوسمان و ده‌نگخۆشێكى تر‌ى شارى سلێمانى به‌ناوى جه‌مال ئیبراهیم،یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانى هونه‌رمه‌ندى نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌كى خوێند) له‌و ئاهه‌نگه‌دا ڕاسته‌وخۆ هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان م بینى .
هونه‌رمه‌ند به‌وته‌ى خۆى خاوه‌نى (41) گۆرانى و (180) ئاوازى جۆراوجۆرى هه‌ورامى یه كهبهدهنگى خۆى تۆمارى كردووه به‌یارمه‌تى و هاوكارى مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخى).
هونه‌رمه‌ند دواى ته‌واوكردنى خانه‌ى پێگه‌یاندنى مامۆستایان له‌سلێمانى ده‌بێته مامۆستا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشخستنى ڕه‌وته هونه‌رییه‌كه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كى زۆر تامه‌زرۆى خوێندن و خوێندنه بووه له‌بوارى مێژووى مۆسیقاى نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت مێژووى مۆسیقاى هه‌ورامان ، له‌وبواره‌دا كه‌سێكى ڕۆشنفكرو توێژه‌رێكى چالاك و وورده، له‌بوارى نوسیندا هونه‌رمه‌ند خاوه‌نى ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یه كه كتێبخانهى كوردى پێ ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه ، وه‌ك : مێژووى موزیكى هه‌ورامان ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مێژوویی ئه‌كادیمی زانستییه ، له‌مه‌ڕ كلتوور و هونه‌رى موزیك لهههورامانى ده‌لال، ( به‌رگى یه‌كه‌م 2010) و ( به‌رگى دووه‌م 2015) ئه‌م كتێبه به‌نرخ و نایابانه‌ى هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامی له‌سه‌ر ئه‌ركى به‌ڕێز ( فاروقى مه‌لا مسته‌فا) به‌چاپ گه‌یه‌ندراون ،
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند له‌بوارى نوسین و توێژینه‌وه‌دا بۆ چه‌ند ڕۆژنامه و گۆڤارێك له‌كوردستان به‌نوسینه به‌نرخه‌كانى هاوكارى كردوون ( گۆڤارى ڕامان ، گۆڤارى چل ئاواز ، گۆڤارى شكار ، رۆژنامه‌ى خه‌بات ، ڕۆژنامه‌ى باس و ڕۆژنامه‌ى هه‌ولێر ) ، ئه‌م بهرههمانهشى ئاماده‌یه بۆ چاپكردن : ( به‌رگى سێیه‌مى مێژووى موزیكى هه‌ورامان ، عوسمان كێمنه‌یی ده‌نگى ڕه‌سه‌نى هه‌ورامان ، هه‌ڵبه‌ستى ئازاد و توێژینه‌وه‌ى مه‌یدانى له‌سه‌ر كلتوورى هه‌ورامان )
هونه‌رمه‌ند بڕوانامه‌ى ( به‌كالۆریۆسى ) له‌زانكۆى هه‌ولێر ، كۆلیژى په‌روه‌رده به پله‌ى ( باشه) به‌ده‌ستهێناوه ، هه‌روه‌ها دواتر بڕوانامه‌ى ( ماسته‌ر ) ى له‌زمانى كوردیدا به‌ناونیشانى ( نامه‌ى شیعرى له‌شیعره‌كانى مه‌وله‌وى ) به‌پله‌ى ( نایاب ) به‌ده‌ستهێناوه.
هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان له ڕێكه‌وتى ( 5/9/1989) ژیانى هاوسه‌رى پێكهێناوه و خاوه‌نى دوو جگه‌رگۆشه‌یه به‌ناوه‌كانى ( د.سانا و خولیا) .
هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامى ، كه‌سێكى ساده‌و دڵپاك و ڕۆشنبیر و عاشق به فه‌رهه‌نگ و كلتوور و زمان و هونه‌رى نه‌ته‌وه‌كه‌ى ، به‌ڵام جێى داخه‌وه ماوه‌یه‌كى زۆره هونه‌رمه‌ند له‌خانه‌ى پهراوێزیدایهوه ، له‌م سه‌رده‌مه ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌وتووه‌و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌هیچ گۆشه‌یه‌كه‌وه بینراو ،بیستراو، ناوى نابیسترێ و ئاوڕێك له‌و مێژووه جوانیه‌ى هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان نادرێته‌وه ، هه‌چه‌نده ته‌مه‌نى هه‌ڵكشاوه‌و نه‌خۆشیی و له‌ده‌ستدانى هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌ى ،هۆكارى سه‌ره‌كى بن لهدووركهوتنهوهو وازهێنانى له‌دنیا جوانه‌كه‌ى هونه‌رى موزیك و گۆرانى ،به‌ڵام ناو و هونه‌ره‌كه‌ى بۆ هه‌میشه جێى ستایش و به‌رزنرخاندنه ، به‌هه‌رحاڵ هیواخوازم پڕتهندروست و سه‌رفرازو هه‌مووكات دڵگه‌ش بێت
و ته‌مه‌ندرێژى بۆهونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان ده‌خوازم و سوپاس و ستایش بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانى هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و تیپه مۆسیقى یانه كه‌هاوكارو یارمه‌تیده‌رى هونه‌رمه‌ند بوون له‌تۆماركردنى به‌رهه‌مه‌كانى .
جه‌مالى ده‌لاك 28/4/2021
سه‌رچاوه : (*1 و 2) دیدار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند دارا محه‌مه‌د عوسمان ، سازدانى ( سێبه‌ر و سایه ) ئه‌ده‌ب و هونه‌رى ڕۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ ( 21/11/2017)
سوپاس و پێ‌زانین بۆ ماندووبوونى هه‌ردوو به‌ڕێزان ( تاهیركرمانج و ئیسماعیل كوێستانى ) سوودم له‌كتێبه‌كانى ئه‌وان ( ژیان و هونه‌ر _به‌رگى دووه‌م ، ڕووخسار و ئه‌زموون _ به‌شى دووه‌م) وه‌رگرتووه بۆژیاننامهى هونه‌رمه‌ند (ج،د)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.