شۆڕبوونه‌وه بۆ نێو ژیانی تایبه‌تی و هونه‌ری ، هونه‌رمه‌ندێك سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار ئێستا له‌ژیاندایه‌و، له (88) ساڵی ته‌مه‌ندا، به‌ڵام داخه‌كه‌م پیری و نه‌خۆشیی ماندووی كردووه ، ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ساڵی (1944) وه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سروود و گۆرانی خوێندووه له‌شاره جوانه‌كه‌ی هه‌ولێر ، هونه‌رمه‌ندی به‌سته‌بێژ و مه‌قام و قۆریاتبێژ ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) یه.
خامه‌م كه‌مه‌ندكێشی كردم كه یادێك له‌مێژووی هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌ی شاری هه‌ولێر بكه‌مه‌وه، ده‌رگای یاده‌وه‌رییم كرایه‌وه و په‌لكێشی كردمه‌وه بۆ ساڵی (2009) كه‌بۆیه‌كه‌مجار و له‌نزیكه‌وه به‌خزمه‌تی گه‌یشتم ، له‌و یه‌كه‌م دیداره‌دا دووپرسیارم ئاراسته كرد‌و ، زۆر به‌ڕاستگۆیی و زمانشیرینیهكهی وه‌ڵامی دامه‌وه..!
له‌سه‌ره‌تای مانگی ( 8ی 2009) به‌هۆی برای هونه‌رمه‌ندم كاكه سه‌فین ساڵح ، ئه‌ندامی گروپی موزیكی نالی ئاگاداركرامه‌وه كه له میوانخانه‌ی ( چوارچرا) یادێك بۆ هونه‌رمه‌ندی شمشاڵژه‌نی ئه‌فسانه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ( قادر عه‌بدوڵڵازاده، ناسراو به‌قاله مه‌ڕه 1925_ 21/5/2009) سازده‌كرێت، له‌ڕێكه‌وتی (8/8/2009) كاتژمێر (6) ئێواره له‌شوێنی مه‌به‌ست ئاماده‌بووم، كه‌چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندی به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه بوون، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه چه‌ند پارچه موزیكێك له‌لایه‌ن (گروپی موزیكی نالی ) یه‌وه پێشكه‌شكراو، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌سته مه‌قام و قۆریاتبێژ ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی) په‌رده‌له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ( ئاهه‌نگێك له‌ناو ڕان)كه‌به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ( سه‌یوان سه‌عیدیان ، كه‌یهان محه‌مه‌دیان و موژدهجهمال) دروستكرابوو، لادرا، دوای هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( وریا ئه‌حمه‌د ، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب و ئامانج غازی) وته‌و خوێندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هونه‌ری قاله‌مه‌ڕه پێشكه‌ش كرد، منیش به‌هه‌لم زانی له‌وكاته‌دا چوومه خزمه‌ت هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناودار( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی ) و لێم پرسی ...!
پرسیاری یه‌كه‌م : بۆ نازناوی ئه‌ربیلی ، ئایا به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركمانن..؟
له‌وه‌ڵامدا پێی ڕاگه‌یاندم ، برا من له‌بنه‌ڕه‌تدا باب و باپیرانم خه‌ڵكی گوندی ( ژوور و زێوكهن) له‌ده‌ربه‌ندی ڕایات، پێش دووسه‌د ساڵ زیاتر باپیرم منداڵبووه هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر ، هه‌تا ژنیشم هێنا ، ههرلهعهشیرهتهكهی خۆم هێناومه ، كوردم و خه‌ڵكی ئه‌م شاره جوانه‌م( هه‌ولێر).
بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی هونه‌رمه‌ند، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس ( وریا ئه‌حمه‌د) له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ، هه‌مان پرسیاری لێده‌كات ( كاك محه‌مه‌د ئێوه له ئه‌سڵدا كوردن یان توركمانن؟ پێكه‌نی و ئینجا گوتی : ئێمه به ئه‌سڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ( ده‌ربه‌ند ڕایات و گونده ژوور و زێوكه) ین ، ئه‌و شوێنانه مهفتهنمانه ، دایك و باوكم زه‌مانێكه بۆ ئه‌و پیره هه‌ولێره هاتوونه) (1)
پرسیاری دووه‌م : گۆرانی ( یاڵڵا شۆفێر ) ئه‌و گۆرانییه به‌ڕێزتان و هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك و ئیبراهیم تاتڵیس خوێندووتانه، ئایا ئه‌و گۆرانیه سه‌ره‌تا كێ خوێندوویه‌تی و ئاوازه‌كه هی به‌ڕێزتانه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شدا ، پێی ڕاگه‌یاندم به‌ڵێ یه‌كه‌م كه‌س من خوێندوومهو شیعره‌كه‌و ئاوازه‌كه هی منه...! ، به‌داخه‌وه نه‌كرا وه‌ڵامی زیاترم ده‌ست كه‌وێت له‌به‌ر مه‌راسیمه‌كه و چه‌ند به‌ڕێزێكی دیكه هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌ربیلی یان سه‌رقاڵ كرد به باسێكی دیكه‌وه.
شاری هه‌ولێر به‌هێنده‌ی مێژووه كۆنه‌كه‌ی ، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگبێژ و خۆشخوان و قورئان خوێن ومه‌ولود خوێن و مه‌قامبێژ و قۆریاتبێژه، هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه له‌سه‌رده‌م و ژیانگوزهراندنیان له شاری هه‌ولێر خزمه‌تیان كردووه و ناو و ناوبانگیان چۆته مێژووی دێرینی پیره هه‌ولێره‌وه ، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌و خۆشخوان و ده‌نگبێژ و مه‌ولود خوێنانه به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری ده‌نگ هه‌ڵگره‌وه ، ده‌نگ و كاره هونه‌رییه‌كانیان تۆمارنهكراوهو ،خۆشبه‌ختانه له‌دوای ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه‌وه ده‌نگخۆشیی و به‌رهه‌می هه‌ندێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌تۆماركراوی چ له‌ڕێی قه‌وان یان ڕادیۆ وه ماونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته ئه‌رشیفێكی به‌نرخ بۆ هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی .
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و دانه‌ری هۆنراوه و ئاواز بۆ گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی یه ، كه‌له‌ئامێزی شاره جوانه‌كه‌ی هه‌ولێردا گه‌شه‌ی كردووه و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتۆته شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت وڵاتی توركیا ،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌نده په‌یوه‌سته به‌خاك و نیشتمان و شاری هه‌ولێره‌وه، له‌یه‌كێك لهمهقامهكانیدا به‌ئاشكرا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ و پێمان ده‌ڵێ :
( نامه‌وێ موڵكی عه‌جه‌م ، پادشای خاكی ڕۆم
كێوی سه‌نعان و لوبنان نامه‌وێ
من گه‌ر مه‌عشوقی ئهویاره بڕۆم
خاكی وه‌ته‌ن كوردستان جێگامه
جێگای ئابا و ئهژدادمه)
هونه‌رمه‌ند زۆر په‌یوه‌سته به كوچه و كۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و قه‌ڵا و مناره‌ی هه‌ولێره‌وه، له‌م شاره‌وه له قوتابخانه‌كه‌ی ( ئه‌ربیلی ئولا) وه ده‌نگی به‌سۆزی هه‌ڵبڕیوه‌و سروودی بۆ نه‌ته‌وه و خاك و نیشتمان و زێده‌كه‌ی وتووه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د شێخه ، له‌ناو خه‌ڵكی و نێوه‌ندی هونه‌ری به ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ) ناسراوه ، هونه‌رمه‌ند له‌خانه‌واده‌یه‌كی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار له ساڵی (1933) له‌یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی ( ته‌عجیل ) كۆڵانی ( سه‌عدون ئاوا) به‌دنیا هاتووه،هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی (3) برا و یه‌ك خوشكه، براكانیبهناوهكانی ( عه‌بدولعه‌زیز ، جه‌لال و جه‌بار) .
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی (7) ساڵیدا (1940) خراوه‌ته به‌رخوێندن له‌یه‌كه‌م قوتابخانه ( ئه‌ربیلی ئولا) به‌رده‌وام ئه‌و هه‌سته دووباره ده‌كه‌مه‌وه ، ئێمه‌ی خوێنه‌ر و هۆگری هونه‌ری سروود و مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ره‌كانی دیكه ، بۆهه‌میشه ده‌بێت سوپاسگوزاری ئه‌و مامۆستابهڕێزانه بین ، كه‌له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتی و دڵسۆزییه‌وه قوتابیه‌كانیان په‌روه‌رده‌و فێری خوێندن و خوێندنه‌وه كردووه و به‌په‌رۆشه‌وه گه‌ڕاون به‌دوای دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و قوتابیه دهنگخۆشانهو هانیان داوون وپشتگیریان لێكردوون، ئه‌مڕۆ بوونه‌ته هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری مۆسیقا و گۆرانی و ته‌نانه‌ت شێوه‌كاری و شانۆ ، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی، له‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می سه‌ره‌تای به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و هاندانی مامۆستای كوردپه‌روه‌ر و نیشتمان په‌روه‌ر ( عیزه‌دین فه‌یزی 1917_1985) ئه‌و به‌هره و توانا هونه‌ریی له محه‌مه‌د ئه‌ربیلی دا دۆزراوه‌ته‌وه و پاشان له‌ڕێی مامۆستا ( جه‌میل ئه‌فه‌ندی) مامۆستای وانه‌ی سروود یان بووه زیاتر گه‌شه‌ی پێدراوه و ڕێنوێنی كردووه به‌رده‌وام بێت له خوێندنی گۆرانی و سرووده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه به‌یانیان له‌گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ی ئه‌ربیلی ئولا خوێندراوون،
( بیرمه به‌یانیان له‌حه‌وشه‌ی مه‌كته‌بدا كاتی ڕیزبوون، هه‌رچوارده‌وری قوتابخانه‌كه‌مان پڕده‌بوو له‌دایك و باوكی قوتابیان و خه‌ڵكانێكی دیكه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر، ئه‌وانه‌ی حه‌زیان ده‌كرد گوێڕایه‌ڵی ئه‌و سروودانه‌مان بن كهئێمهی قوتابی به‌یارمه‌تی مامۆستایانی كوردپهروهرفێردهكراین و به‌یانیان له‌كاتی ڕیزبووندا ده‌مان گوتن، ئه‌و سروودانه‌ی ئه‌و كاته ده‌مانخوێند و بیرم ماون( ئه‌ی دلێران_ هۆنراوه‌ی بێكه‌س، گه‌نجی وریا ڕاپه‌ڕن، لاوه‌كان لاوه‌كان ، به‌خێربێته‌وه نهورۆزو به‌هار و نه‌سرین ده‌مێكه و هی تریش بوون) (2)
دوای گه‌ڕان و ڕۆچوونه نێو ژیانی منداڵی و سه‌رده‌می قوتابخانه‌ی هونهرمهندمحهمهد ئه‌ربیلی تازیاتر له‌لامان رۆشنتر بێت كه هونه‌رمه‌ند چ هه‌ستێكی هه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ده‌نگی خۆشی ئه‌و سروودانه‌ی خوێندووه ( بۆیه‌كه‌مجار سروودی نه‌ورۆزم له قوتابخانه‌ی ئهریبلی ئولا گوتووه ، ڕاسته ئه‌و كاته منداڵ بووم كه‌ئه‌و نهشیدانهم گوتووه ، ئه‌و كاته به‌سروود یان ده‌ووت نه‌شید، به‌ڵام شانازییان پێوه ده‌كه‌م كه‌بۆ دایكی خۆم كه ( كوردستانه) ئهونهشیدانهم گوتووه) (3)
مه‌خابن هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی به‌هۆی هه‌ژاری و كه‌مده‌رامه‌تی خانه‌واده‌كه‌یه‌وه ده‌ست به‌رداری خوێندن ده‌بێت له‌ساڵی (1949) ڕووده‌كاته بازاڕ و شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر و شان ده‌داته به‌ركاركردن و فرۆشتنی هێزی جه‌سته‌ی له‌پێناو دابینكردنی نان ، له‌نێو ئه‌و ژیانه نوێیه‌دا و كاركردن و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن و كرانه‌وه‌ی زیاتری بیر‌و هه‌ستی ، ڕۆژانه گوێبیستی ده‌نگخۆشان و ده‌نگی گۆرانیبێژانی پێش خۆی كهلهوسهردهمهدالهنێو شاردا ده‌نگی خۆشییان بیستراوه وه‌ك ( شه‌هابه‌ی هه‌ولێری ، جه‌میل ئیبراهیم محه‌مه‌د ناسراو به جه‌میل قاپقاپچی ، فایه‌ق محه‌مه‌د سوڵتان _ ناسراو به فایه‌قی بازرگان ، جامیله ، شه‌وكه‌ت سه‌عید ئیبراهیم ناسراو به مشكۆ و حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان حسێن ناسراو به حه‌یده‌ر به‌قاڵ ) له‌پاڵ ده‌نگی خۆشی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه و، كاریگه‌ری مه‌قام و به‌سته‌و قۆریات و هونه‌رمه‌ند فێریان ده‌بێت و ده‌یانڵێته‌وه و بیر‌و هه‌ستی هونه‌ری خۆی پێیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ست و نه‌ست و سۆزی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب ( محهمهدعهبدلوههاب) .
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ، ماوه‌ی چوار ساڵ كاركردن له‌ناو بازاڕدا، بۆمه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر و دابینكردنی بژێوی ژیانی ، ڕووده‌كاته سوپا له‌ساڵی (1953) خۆی ناونووس ده‌كات ده‌بێت به‌سه‌رباز به‌شێوه‌ی ( متگوع) له به‌شی ( شۆفێر) ی له‌شاری به‌غداد، ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واو له‌وێ وه‌ك شۆفێر كارده‌كات تا ساڵی (1954) ده‌یگوازنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی شاری ( موصل) ی ده‌كه‌ن له‌سریه‌ی (19) درێژه به‌كاری شۆفێرییه‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام هه‌ست و نه‌ستی هه‌ر له‌لای هونه‌ری مه‌قامبێژی و قۆریات و به‌سته‌دا ده‌بێت و بیری كۆڵانه‌كانی شارهئازیزهكهی هه‌ولێر ده‌كات ، یه‌كه‌م كارێكی هونه‌ری له‌كاتی سه‌ربازیدا ئه‌نجامی دابێت ، مهنهلۆجێكه به‌زمانی عه‌ره‌بی ، له‌تێكست و ئاوازی خۆی بووه ، به‌ناوی ( سرعه جمع السواقین) خۆی خوێندوویه‌تی و كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی كردۆته كۆرس بۆ مهنهلۆجهكه.
هونه‌رمه‌ند ماوه‌ی (5) ساڵ درێژه به‌خزمه‌تی سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌دات و ، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه زێده‌كه‌ی خۆی ، له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر به‌شۆفێری ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن( اسعاف) داده‌مه‌زرێت، له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه به‌رده‌وام تاخانهنشین بوونی له‌ساڵی (1981) .
كهیی و وه چ ساڵێك محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی چۆته ڕادیۆ؟
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی له‌سه‌رتای ساڵی ( 1959) چۆته ڕادیۆی به‌غداد ، به‌شی توركمانی ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆره‌وه ده‌نگیان تاقیكردۆته‌وه‌و له‌ڕادیۆی به‌غدا وه‌رگیراوه‌و ڕه‌زامه‌ندی دراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می بۆ تۆماربكه‌ن، ( ساڵی 1959 بۆئیزگهی به‌غدا چووم، ئه‌وكاته لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بریتی بوون له هونه‌رمه‌ندان ( جه‌میل به‌شیر ، نازم نه‌عیم و كه‌ریم به‌در ) هونه‌رمه‌ند جه‌میل به‌شیر ده‌نگی منی زۆر به‌دڵ بوو ، داوای كرد قه‌وانم بۆ تۆماربكات ، چونكه ئه‌وكاته خه‌ریكی ئه‌و كاره بوو، كه‌چی مه‌خابن بۆمان ڕێك نه‌كه‌وت) (4)
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ژیانی هونه‌ری و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی، ماوه‌ی دوو ڕۆژگهڕام به‌دوای ماڵه‌كه‌یان و مه‌به‌ستم بوو له‌نزیكه‌وه جارێكی دیكه به‌خزمه‌تی بگه‌مه‌وه، به‌داخه‌وه كاتێك ماڵهكهیانم دۆزییه‌وه له‌شاری ( زێڕین) له‌ده‌رگام دا ، پێیان ڕاگه‌یاندم باری ته‌ندروستی باش نییه‌و توانای قسه‌كردنی نییه..! بۆهه‌مان مه‌به‌ست پێوه‌ندیم كرد به به‌ڕێز ( ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د) خاوه‌نی تۆمارگای (ناز) له‌شاری هه‌ولێر ، سه‌باره‌ت به‌به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و ئهكلهنجهكانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك و موسڵ ، پێی راگه‌یاندم ( له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان ڕۆژێك هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی هاته تۆمارگای ناز ، دوای به‌خێرهاتن و باس و خواسی هونه‌ری ، لێم پرسی كاك محه‌مه‌د چ عه‌جه‌ب له‌سه‌ره‌تاوه نه‌چویته ڕادیۆی كوردی به‌غدا و گۆرانی و مه‌قامی كوردی بخوێنی تۆ خاوه‌نی ئه‌و ده‌نگه خۆشه بوویت ..! كه‌مێك زه‌رده‌خه‌نه كه‌وته سه‌ر ڕووخساری و ، وتی : بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشت هێنایه‌وه بیرم ، وتم بۆ؟ وتی سه‌ره‌تا چوومه به‌شی كوردی ڕادیۆی كوردی به‌غداد، به‌ڕه‌حمه‌ت بێت مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له‌لیژنه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌نگ دابوو، كاتێك گوێبیستی ده‌نگم بوو، ڕاسته‌وخۆ پێی وتم ، ده‌نگت به‌كه‌ڵكی گۆرانی كوردی نایه‌ت و ئیتر وه‌ریان نه‌گرتم و هه‌ستم به‌دڵشكاوی كرد..!، بۆیه له‌دوای ئه‌و قسه‌یه‌وه ڕووم كرده خوێندنی قۆریاتی توركمانی و چوومه ڕادیۆی به‌غدا به‌شی توركمانی، سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی، هونه‌رمه‌ند به‌سه‌دان ئاهه‌نگ و ئهكلهنجهی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك دا ئه‌نجام داوه ) (5)
به‌پێی ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌ی خاوه‌نی تۆمارگای ناز بێت و ، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1959) چۆته ڕادیۆی به‌غداد به‌شی توركمانی ، واده‌رده‌كه‌وێت هونه‌رمه‌ند محهمهدئهحمهد ئه‌ربیلی ساڵی (1953_1954) بۆیه‌كه‌مجار چووبێته ڕادیۆی كوردی به‌غداد.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ،له‌ڕادیۆی به‌غداد به‌شی توركمانی ، غه‌زه‌لێك و چوار قۆریات تۆمارده‌كات ، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌ڕێی ڕادیۆوه ، ناوی بڵاوده‌بێته‌وه‌و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی ده‌بێته جێی سه‌رنجی گوێگرانی ڕادیۆی به‌غداد،پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می دیكه له‌هۆنراوه‌و ئاوازی خۆی ئاماده ده‌كات و له‌ڕێی شهمهندهفهرهوهخۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه به‌غداد و ده‌چێته‌وه ڕادیۆ(15) به‌سته‌و قۆریات تۆمارده‌كات ، له‌سه‌ره‌تای چوونی بۆ ڕادیۆی به‌غداد تاپێش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991، هونه‌رمه‌ند نزیكه‌ی (80) به‌سته‌و قۆریات تۆمارده‌كات ، هه‌روه‌ها (15) گۆرانی بۆ ته‌له‌فزیۆنی به‌غداد.(6)
سه‌باره‌ت به‌به‌رهه‌مه ده‌نگ و ڕه‌نگییه‌كانی هونه‌رمه‌ند له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك، به‌ڕێز ( هاشم جه‌باری له‌كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به (11) گۆرانی ده‌دات).(7)
سه‌باره‌ت به نازناوی ئه‌ربیلی، هونه‌رمه‌ند خۆی ئه‌و نازناوه‌ی كردۆته پاشخانی ناوهكهیی و مه‌به‌ستی بووه كاره هونه‌رییه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ( ئه‌ربیلی ) یه‌وه بڵاو ببێته‌و بناسرێت.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی ، به‌سته‌بێژ، قۆریاتبێژ و ئاوازدانه‌ر..!
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كاری هونه‌رییه‌وه ، هونه‌رمه‌ند پشتی به‌خۆی به‌ستووه‌و خۆی تێكست و ئاوازی بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی داناوه، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا گه‌لێك ئاوازی داوه به‌هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌و هه‌ندێ لهئاوازهكانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی تره‌وه، دووباره‌یان كردۆته‌وه..!
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر و فراوانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر و شاری كه‌ركوكدا هه‌بووه، چه‌ندین ئاهه‌نگ و ئه‌گله‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان له هه‌ولێر و پردێ و كه‌ركوك سازكردووه، هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( مشكۆ و هابه) و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر .
هونه‌رمه‌ند له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ( من و مشكۆ ماوه‌ی (35) ساڵ پێكه‌وه له‌ئاهه‌نگ و ئه‌گله‌نجه ، له كه‌ركوك ، له‌هه‌ولێر ، له‌سلێمانی و بهغدادبهشداربووین ، مه‌قامی له‌پاش مه‌رگم كه هۆنراوه‌ی ( ئه‌خته‌ر) ه هونه‌رمه‌ند مشكۆ بۆیه‌كه‌مجار خوێندوویه‌تی و دواتر من له‌شاری سلێمانی وتوومه‌ته‌وه) (8)
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د، هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ده‌ڵێت ( تائه‌م ساته ( واته ساڵی 2007) ، هه‌شتا هۆنراوه‌و ئاوازم داناوه ، شایانی باسه ( مه‌وال ) و ( قۆریات) یشم زۆره ، گه‌لێك گۆرانیبێژ ئاوازی منیان گوتووه ، بۆ نموونه :
( حه‌سه‌ن زیره‌كی نه‌مر ، ئیبراهیم تاتڵیس پێنج گۆرانی منی گوتووه‌و دوو ئاوازی تری منی لایه، مه‌یاده حه‌ناوی ، جورج وسوف ، مه‌حمود تونجای ، نوره‌دین ساس گوزه‌ل، یونس تونچی ، نه‌جات زێڕنگه‌ر ، سه‌دره‌دین كوره‌چی ، یونس مه‌حمود، جه‌بار ئه‌حمه‌دی برام ) (9)
له‌سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه ئاماژه‌م به‌گۆرانی ( یاڵلا شۆفێر ) دا ، سه‌باره‌ت به‌و گۆرانییه زۆرجاران باس له‌وه‌ده‌كرێت ، كه ئه‌و گۆرانییه پێشتر هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك خوێندوویه‌تی ..؟! به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له‌چه‌ندین دیداردا و خۆشم ئه‌و پرسیاره‌م ئاراسته كردووه ، به‌یه‌قینه‌وه ده‌ڵیت ئه‌و ئاواز و ئه‌و گۆرانییه هی منه.؟!
هیچ كات گومان له‌تواناو لێهاتوویی له چڕینی گۆرانی گوتنی هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك ناكرێـت ، گۆرانی هه‌ر گۆرانیبێژێكی دیكه‌ی دووباره كردبێته‌وه ، ئه‌وه‌نده بهزانایانهو لێهاتووانه بهگهرووه پاراوه‌كه‌ی خوێندوویه‌تییه‌وه مۆركی خۆی له‌سه‌ر گۆرانییه‌كه نه‌خشاندووه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو ئه‌و گۆرانییه‌ی خوێندووه، له‌دوو شوێندا به‌دوو مۆسیقای جیاواز و تێكسته‌كه‌ی خۆی دایناوه ، زیره‌كی نه‌مر به‌م تێسكته خوێندوویه‌تی :
( یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا دهبگه یارم
زوو بگه یاری وه‌فادارم
له‌دووریی وی بێ قه‌رارم
وه‌ڵڵا له‌گیانم بێزارم
بۆی ڕه‌نگ زه‌رد و لێو به‌بارم )(10)
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی به‌م تێسكته له ئاواز‌و هۆنراوه‌ی خۆی كه‌له‌كتێبی ( ژیان و هونه‌ر) ئاماژه‌ی پێدراوه، به‌م شێوه‌یه خوێندوویه‌تی :
( یاڵڵا شۆفێر یاڵڵا بمگه‌ینه جێ
ڕێگام دووره زوو جێ به‌جێ
یاری من ناوی له‌یلێ‌یه
ماڵیشیان نزیك به‌ستێیه ) (11)
سه‌باره‌ت به‌گۆرانی یاڵلا شۆفێر ، مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند (چالاك سدیق) نوسیویه‌تی ( ئەم گۆرانییە یاڵلا شۆفێر هونه‌رمه‌ند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی لەگەڵ چەند گۆرانییەكی تر له ساڵی 1959 لە ڕادیۆی بەغدا خوێندویەتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی كوردسات، به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری بوو، هونه‌رمه‌ند میوان بوو، لەساڵی ٢٠٠٢ باسی كرد ئەم گۆرانیەو گۆرانی كیژی كافرۆش و گۆرانی نافورەی كرد، بەندەو دووسێ برادەری تری ژه‌نیار لە گروپەكەی كوردسات بووین كەباسی ئەو مێژووەی كرد ،ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك جوانی خوێندووە. بەڵام ئاوازدانەر پسپۆریەكی تری مۆسیقایە گەلێك جار ئاوازدانەر هەیە دەنگیشی خۆش نییە، بەڵام ئەربیلی وەكو ئاوازدانەر خاوەنی ئەو گۆرانییەیەو چەندین گۆرانی بۆ ئیبراهیم تاتڵیسیش داناوە بەڵام كەسیش ناتوانێ ڕۆڵی گەورەی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیرەك نەبینێ) (12)
هه‌مان ئاواز ( یاڵلا شۆفێر) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی تورك ( ئیبراهیم تاتڵیس ) ه‌وه و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تورك و عه‌ره‌ب و یۆنانی و كورده‌وه خوێندراوه ، ته‌نانه‌ت
( جه‌بار ئه‌حمه‌د) ی برای محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی یه‌وه خوێندراوه،
سه‌رسام بوونی ئیبراهیم تاتڵیس به ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی محهمهدئهحمهد ئه‌ربیلی...؟!
ڕۆژ به‌ڕۆژ ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی،له‌نێو خه‌ڵكیدا بڵاوده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام لهئهكلهنجهو ئاهه‌نگی ماڵاندالهگهڵ هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری شاری هه‌ولێر ( ئه‌لفرێد جۆرج ، سه‌ید كه‌مال جه‌مال هیدایه‌ت ، عه‌دنان شاكر، واحید مه‌رجان ، مسته‌فا ڕه‌ووف ، مونیر سه‌عاتچی ، مونعیم مه‌زهه‌ر و جه‌وده‌ت شاكر) به‌ده‌یان ئاهه‌نگ و كاسێتی تۆماركردووه، ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی سنووری جوگرافیای شاری هه‌ولێر ده‌بڕێ و له‌شاری كه‌ركوك و پردێ به‌و ده‌نگه سه‌رسام ده‌بن و خۆشییان ده‌وێت ، چه‌ندین جار میوانداری ده‌كه‌ن له‌شاری كه‌ركوك ( هه‌رجارێك محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ، ڕۆیشتبا بۆ كه‌ركوك ،هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی له‌پردێ وه پێشوازییان لێده‌كرد) (13)
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو، هه‌ندێك شۆفێری تاكسی له‌ڕێگای نێوان ( هه‌ولێر _ ئه‌سته‌نبول) كاریان كردووه ، له‌وسه‌رده‌مه‌شدا ده‌نگ و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتڵیس له عێراق به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی لهتۆمارگاكاندا بڵاوبۆته‌وه، یه‌كێك له‌و شۆفێرانه به‌ناوی ( غازی حسێن جه‌واد) هه‌وادار و هۆگری ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و ئیبراهیم تاتڵیس) ده‌بێت ، له‌یه‌كێك له‌گه‌شته‌كانی له‌ساڵی (1987) به‌ره‌و ئه‌سته‌نبول كاسێتێكی ده‌نگی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات بۆ ئیبراهیم تاتڵیس ، ئیبراهیم كاتێك گوێی له‌ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی ئه‌ربیلی ده‌بێت، پرسیارده‌كات ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی كوێیه‌و له‌كوێ ده‌ژی و ده‌توانن بیهێنن بۆ ئێره..! هه‌مان شۆفێر ئه‌و پرسیاره‌و سه‌رسامبوونه‌ی ئیبراهیم ده‌گه‌ینێته‌وه به ئه‌ربیلی،
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی به‌یه‌ك گه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم تاتڵیس دا ده‌ڵێت ( دووجار ده‌عوه‌ت كرام بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، جاری یه‌كه‌م ساڵی (1993) میوانی به‌ڕێز ( ئیحسان دۆغره‌مه‌چی ) بووم ، جاری دووه‌م (1994) میوانی ئیبراهیم تاتڵیس بووم ماوه‌ی یه‌ك مانگ و پێنج ڕۆژ نه‌یهێشت بێمه‌وه، هه‌ردوو جاره‌كه جه‌بار ئه‌حمه‌دی برامم له‌گه‌ڵ خۆمدا بردووه ، (12) گۆرانی خۆمم دایه ئه‌وانه‌ی كهلهڕادیۆی به‌غدا تۆمارم كردبوو) ( 14)
له‌و دیكۆمێنتارییهی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات ، به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌و دیداره‌ی نێوان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند( ئه‌ربیلی و تاتڵیس) ئیبراهیم تاتڵیس له‌به‌رامبه‌ر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی دانیشتووه‌و كامێرایه‌كی وێنه‌گرتنی ده‌نگ و ڕه‌نگی داناوه‌و ئه‌ربیلی قسه‌ی بۆده‌كات و گۆرانییه‌كانی بۆ ده‌خوێنێ و ئه‌ویش تۆماری ده‌كات، زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه ئیبراهیم گوێی بۆ وته‌و ئاوازه‌كانی ئه‌ربیلی گرتووه..!.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی له‌پاڵ گه‌شه‌كردن و زیاتر ناوبانگ ده‌ركردنی له هونه‌ری گۆرانی و قۆریاتبێژی ، وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێدا، له‌ژێر كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی ( محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب و فه‌رید الاگرش) دابووهچێژی له ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یان وه‌رگرتووه ، كاتێك هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب ( فه‌رید الاگرش (1917_1974) كۆچی دوایی ده‌كات ، كاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی ئه‌ربیلی داده‌نێت و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌مه به‌هۆنراوه‌یه‌ك به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌شێوه‌ی گفتوگۆ له‌نێوان ئامێری عودهكهیی و ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب به‌ڕه‌گه‌ز سورییه ( فرید الاگرش ) ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت :
( بلغ سلامی علی زملائی یاعود
رحلت الی الدار الابد ماأعود
رنی بصوتك الانغام الصبا
وأبكی ژكریاتی من بعدی ماتعود )
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991) ی خه‌ڵكی كوردستان ، هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی و به‌شداری چه‌ندین به‌رنامه له‌كه‌ناڵه ئلسمانییهكان و لۆكاڵییه‌كان به‌كوردی و توركمانییهوهكردووه و هه‌روه‌ها له زۆر ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانیشدا له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وكوردستان، به‌ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌و دێرین به‌ده‌نگ و گۆرانیی و مه‌قامه‌كانی دڵ و هه‌ست و نه‌ستی گوێ‌گران و ئاماده‌بووانی سه‌رمه‌ست و شاد كردووه.
هه‌ندێك له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ( 1/ مه‌ن سه‌نی سهودیم ،2/گون باتاركهن ، 3/ قیزلار ، 4/ شوفیر ،5/ مه‌نیم ئیپه‌ك یاغلیغیم وار ، 6/ غه‌ریبه‌م ، 7/ سه‌یراندا ، 8/ گول یاریم ، 9/ نه دهدیم گوزه‌ل سانا ، 10/ گوزلری ماوی ، 11/ جمالیو گوردوم ، 12/ مه‌ن یولدا لبر قیز گوردوم ، 13/ هلال قاشلی ، 14/ خاستاخانه اولدومهنیم مسكینم ، 15/ گه‌لین ، 16/ تلفزیون ، 17/ املیم حیاتیم ،18/ گه‌نه گه‌لین ، 19/ ابی شوفیر ، 20/ نافورا ، 21/ گیدین باخین نهدهندی ،22/ ایریلبغ ایسته مه‌ده‌ن ، 23/ مه‌ن اربیلدهن چیختیم ، 24/ گوزه‌ل قیزگهل یانیما ، 25/ امان گوزوم التونجو ، 26/ صامانجی قیزی ، 27/ ایریلدیم نازلی یاریمنان ، 28/ گوزه‌ل گیتمه قال بوردا ، 29/ سهنیو كیمین دهگیلهم، 30/ ئهسمهریم ، 31/ اولدوم ) (15)
هه‌روه‌ها گۆرانی ( دڵدارم له‌هه‌ولێرێ و كیژه‌كه‌ی كافرۆش و یاڵڵاشۆفێر و كچی جوانی و ...تاد)
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی ..!
یه‌كێكه له‌هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر ، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و و فراوانی له‌باری كۆمهڵایتییهوهو له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژه‌كاندا هه‌یه‌و خۆشه‌ویستی نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی ، كه‌سێكی دڵساف و قسه‌خۆش و شاره‌زاو لێهاتوو له هونه‌ری گۆرانی و مه‌قام و قۆریاتبێژی ، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی ( 1963) ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه و به‌روبوومی ئه‌و هاوژینیه (9) منداڵه ، سێ كوڕ‌و شه‌ش كچ بووه. ئێستا هونه‌رمه‌ند له‌دوای نیو سه‌ده زیاترلهخزمهتكردن به مۆسیقا و ئاواز‌و گۆرانی و قۆریات، له‌ته‌مه‌نی (88) ساڵیدایه‌و له‌ماڵی یه‌كێك لهكچهكانیهتی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه پر به‌رهه‌مه هونه‌رییه هه‌میشه عاشقی پیره هه‌ولێر ، زێده‌كه‌ی بووه ، هیچ كات نه‌یتوانیوه بێ هه‌ولێر بژی و عه‌شقی بۆ شاری قه‌ڵاو مناره ههبووهومهعشوقهكهی خۆی له‌ناو دڵی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل و خانه‌قا و تهیراوادا بینیوه‌ته‌وه له‌یه‌كێك لهگۆرانییهكانیدا ئه‌و هه‌سته ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و ده‌بێژێ :
( لێره‌مه له‌هه‌ولێرێ ،دڵدارم له‌هه‌ولێرێ
دووچاری جوانێك هاتم ، چه‌ند ده‌كه‌م بۆم ناگیرێ
به‌جوانی خۆی ده‌نازێ ،به‌عه‌شقی چاوی بازی
هه‌وڵ ده‌ده‌م بێته لام ، عینادهو نابێ ڕازی
لێره‌مه له‌هه‌ولێرێ ، دڵدارم له‌هه‌ولێرێ
باڵا بڵند و چاو كاڵه ،شۆخ و شه‌نگ و نازداره)
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی ، وه‌ك هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كورد زوان شكات له‌چاره‌نووسی خۆی ده‌كات و گله‌یی له‌كه‌س ناكات ، هه‌روه‌ك چۆن بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك لهدواساڵهكانی ته‌مه‌ن و ژیانی هونه‌ری و دوای ئه‌و هه‌موو شاكاره جوان و لێوان لێوه له‌هونه‌ر كهبهخشی بهنهتهوهكهی بهناوئومێدیهوه فه‌رموویه‌تی ( هونه‌ر بۆ من به‌هره‌یه‌كی نه‌دا! هونه‌ر بۆ من كارێكی نه‌كرد كهبهشوێنی دابچم ! چون كوردم به‌زمانی كوردی قسه ده‌كه‌م ) .
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی به‌هه‌مان شێوه ده‌بێژێ : (له‌هونه‌ردا هیچ سودێكم نه‌بینیوه و هیچم ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ته‌نها ناو و ناوبانگی باشم به‌ده‌ست هێناوه ، گۆرانییه‌كانم له‌لایه‌ن زۆر له‌گه‌وره هونه‌رمه‌ندانه‌وه ده‌وترێته‌وه، هه‌ندێك گۆرانیشم ئاوازه‌كانیان شیعری ئایینی یان له‌سه‌ر داناون و ده‌وترێن ، په‌شیمان نیم و شوهرهتهكه بۆمن هه‌موو شتێكه، ئه‌وه‌ی كهكردوشمه بۆپاره‌و ماڵی دونیا نه‌مكردووه، ته‌نها خۆم بۆ هونه‌ره‌كه‌م ته‌رخانكردووه و به‌شان و باڵی كه‌س دا هه‌ڵم نه‌داوه) (16)
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی جگه له‌خۆی كه ماوه‌ی نیوسه‌ده زیاتر خزمه‌تی به‌هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كردووه ، دووبرای تری هه‌یه كه‌ئه‌وانیش له‌وبواره‌دا كاریان كردووه ( جه‌لال حه‌ردان و جه‌بار ئه‌حمه‌د)
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی ، به‌پێویستی ده‌زانم یادێك له هونه‌رمه‌ندی قۆریاتبێژی شاری هه‌ولێر و برای هونه‌رمه‌ند ئه‌ربیلی ، هونه‌رمه‌ند ( جه‌لال حه‌ردان) بكه‌ینه‌وه، ئه‌ویش له‌ساڵی( 1937) له‌گه‌ڕه‌كی ( سه‌عدون ئاوا) له‌دایك بووه ، تاپۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه، له‌گه‌ڵ كاكی له قوتابخانه‌ی ئه‌ربیلی ئولا پێكه‌وه سروودیان خوێندووه ، ( من و محه‌مه‌دی برام و هۆمه‌ر دزه‌یی، لهدهنگخۆشهكانی قوتابخانه‌كه بووین ) (17)
جه‌لال حه‌ردانی ده‌نگخۆش ، وه‌ك محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی برایی و هونه‌رمه‌ند مشكۆ و حهیدهربهقاڵ ، له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌نگ و هونه‌ری(جه‌لال گوزه‌ل سه‌س یان جه‌لال به‌گی دیاربه‌كری ) ئه‌و ڕێگا پرسۆزو چێژه‌ی هونه‌ری مه‌قام و قۆریاتبێژیان گرتۆته به‌ر و درێژه‌یان به‌كاروانی هونه‌ری داوه ، یه‌كه‌م ئاهه‌نگ و ئه‌گله‌نجه كهبهشداربووهو وه‌ك ده‌نگخۆشێك ده‌ركه‌وتووه ( ئه‌گله‌نجه‌ی ماڵی (مام هاروون) ی جوله‌كه بووه كه ژنی بۆكوڕه‌كه‌ی هێنا به‌شداربووم ، تا ئه‌وكاته زیاتر له (1000) ئاهه‌نگ له هه‌ولێر ، كه‌ركوك ، پردێ ، موسڵ و به‌غدا به‌كوردی و توركی ، گۆرانیم گوتووه) (18)
هونه‌رمه‌ند جه‌لال حه‌ردان له‌ساڵی (1968) ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه‌و خاوه‌نی ( 9) منداڵه ، (4 كوڕ‌و 5 كچ) جه‌لال حه‌ردانی ده‌نگبێژ و قۆریاتبێژی شاری هه‌ولێر له‌ڕێكه‌وتی ( 23/1/2018) كۆچی دوایی كردووه.
هونه‌رمه‌ند محهمهدئهحمهد به‌نازناوی ( ئه‌ربیلی) ناوبانگی ده‌ركردووه، هونه‌رمه‌ند جه‌لال ئه‌حمه‌د به ( حه‌ردان) ، دوو نازناوی جیاواز، دوای پرسینم بۆ ( حه‌ردان) ؟ به‌ڕێز ( ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د ، خاوه‌نی تۆمارگای ناز له‌شاری هه‌ولێر ) پێی ڕاگه‌یاندم ، جه‌لال حه‌ردان جیاله‌وه‌ی برا گچكه‌ی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی یه ، ئه‌ویش یه‌كێك بووه له قۆریاتبێژه به‌تواناكانی شاری هه‌ولێر و خاوه‌نی چریكه‌یه‌كی به‌رزو به‌سۆز بوو، به‌ده‌یان ئاهه‌نگ و ئه‌گله‌نجه‌ی تۆماركراوی هه‌یه ، ئه‌و نازناوه‌ش ( حه‌ردان) له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ، جه‌لال كه‌سێكی ئازا و بوێر و چاونه‌ترس بوو، هیچ كات غه‌دری قبوڵ نه‌ده‌كرد، له‌و ئازایه‌تیه‌وه ئه‌و نازناوه‌ی به‌سه‌ردا دابڕاو له‌هه‌ولێر تانهڵێی ( جه‌لال حه‌ردان) كه‌س نایناسێ.
كۆتایی بابه‌ته‌كه‌م به وته‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( عوسمان شارباژێڕی سه‌باره‌ت به‌هونه‌رمه‌ندی كورد و خزمه‌تكردنی هونه‌ری گه‌لانی دراوسێ ( زۆر زانا و پێشهواوهونهرمهند و ئه‌دیبی كورد له‌كۆن داخزمهتی گه‌لانی دراوسێی كوردیان كردووه ، به‌ڵام ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان كارێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه یاشوێنهوارێكیان به‌جێ نه‌هێشتووه،كه شایانی باس بێت، ده‌رباره‌ی ئه‌م خزمه‌ته‌ی كورد به‌خه‌ڵك ( ئه‌ی ، ئه‌ی ، ئوربیلی) ده‌ڵێت(( كورد زۆر له‌ڕۆڵه‌كانی له‌ده‌ست داوه و لێی بزربوون له ( شاعیر ، مۆ سیقازان و پێشه‌وای مه‌زن) كه‌ناویان مێژووی گه‌لانی دیكه‌ی ڕازاندۆته‌وه) (19)
ده‌كرێت ئه‌و به‌رچاو ڕوونیه بخه‌ینه ڕوو ، به‌هۆی ئه‌و تێكه‌ڵاو بوون و په‌یوه‌ندییه كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگییه و پێكه‌وه ژیانی ئایینزاكان و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌و له‌خۆشیی و ناخۆشیه‌كاندا له‌و شاره ئازیز و پایته‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا پێكه‌وه گرێداوه و به‌ده‌یان هونه‌رمه‌ندی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد ، گۆرانی و قۆریاتیان به‌زمانی توركمانی خوێندووه ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و جه‌لال حه‌ردان و جه‌بار ئه‌حمه‌د ئه‌و سێ برایه، خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یان به قۆریات و به‌سته‌ی توركمانی كردووه.
ده‌خوزام كهپهروهردگار ژیانێكی ئارام و ته‌ندروستی و شیفا ببه‌خشێت به‌هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی و سڵاو له‌مێژووی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند .
جه‌مالی ده‌لاك 30/11/2021 هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1و2 و4 و 9) چاوپێكهتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌ربیلی ، دیمانه ( وریا ئه‌حمه‌د) گۆڤاری چلاواز ، ژماره ( 19) له تشرینی دووه‌می 2007 ، لاپه‌ڕه ( 34)
(3 و8 و14 و 16) دیكۆمێنتاری ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له‌ئامێزی هه‌ولێردا ) كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات (11/11/2018)
(5 و13) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ( ئه‌مجه‌د ئه‌سعه‌د) خاوه‌نی تۆمارگای ناز له‌شاری هه‌ولێر ڕێكه‌وتی (24/11/2021)
(6 و11) كتێبی ژیان و هونه‌ر ، تاهیر كرمانج ، چاپی یه‌كه‌م 2017، كورته‌ی ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلی له(10/12/1994) لاپه‌ڕه (119) و (121)
(7) كتێبی مێژووی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك (1967_1999) هاشم جه‌باری ، لاپه‌ڕه ( 218)
(10) كتێبی حه‌سه‌ن زیره‌ك ، چریكه‌یه‌ك بۆ شادی ،2019 ، لاپه‌ڕه (750)
(12) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ، مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند چالاك سدیق، له( 26/11/2021)
(15) ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر ، هونه‌ر _ بیۆگرافیای هونه‌رمه‌ندان ، لاپه‌ڕه ( 3138)
(17و 18) شه‌وێك له‌گه‌ڵ جه‌لال حه‌ردانی چریكه‌و سۆز ،، مه‌حمود زامدار (16/6/2000) گۆڤاری ڕامان ، ژماره ( 50) 5/8/2000، لاپه‌ڕه ( 304)
(19) كتێبی گه‌نجینه‌ی گۆرانی كوردی ، عوسمان شارباژێڕی ، لاپه‌ڕه (24)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.