هه‌رچى له‌مێژووى شارى سلێمانى بڕوانى لهوكهم تهمهنهيدا ، شارێكه هه‌روا بهسانايي بنيات نه‌نراوه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌ماى دروستكردنى شارێكى پڕ به‌هره وبه‌خشش بۆ كوردستان ، له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م هه‌نگاوى دانانى بناغه‌كه‌ى بيرۆكه‌ى ئه‌وه هه‌بووه كه له ده‌وروبه‌ر و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه مرۆڤى كارامه‌و مرۆڤى ده‌ست ڕه‌نگين بهێننه شارى سلێمانى و بۆمه‌به‌ستى گه‌شه پێدان و پێشخستنى هه‌موو كايهكانى ژيان له‌وشاره‌دا ،له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنى ڕۆژگار و ئه‌وكاره‌ساته تراژيديا يانه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هاتووه، ژيان به‌رده‌وامى هه‌بووه و ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ گه‌شه‌ى زیاتری به‌خۆوه ديوه.
ئه‌و لايهنهى به‌نده گه‌ره‌كيه‌تى يادێكى لێبكاته‌وه ، هاتنى هونه‌رمه‌ندان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و شاره‌كانى ديكه‌ى كوردستانه‌وه،له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيستهوه ڕوويان له‌شارى سلێمانى كردووه،به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و ژه‌نیاری (تار) به‌داخه‌وه نابینا بووه به‌ناوی ( عه‌لی خان) له‌ساڵی (1920) هاتووه.
( ئه‌م هونه‌رمه‌نده كوڕێكی خه‌ڵكی( سابڵاخ) بووه، نابینا بووه له ( مه‌هاباد) ه‌وه له‌ده‌ست ئێش و ئازاری عه‌جه‌مه‌كان كه‌به كورده‌كانیان دهگهیاندههڵاتووه و هاتووه‌ته شاری سلێمانی له‌ساڵی (1920) گۆیندهیهكی زانا و تارژه‌نێكی بێ وێنه‌یه بووه! له‌و سه‌رده‌مه‌دا ( ڕادیۆ) دانه‌هاتبوو، عه‌لی خان به‌شه‌و لهچایخانهكان له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر ، یه‌كێ ( ته‌پڵ) و ئه‌ویتر ( دایهرهزهنگی) لێده‌دا، بۆخۆیشی ( به‌سته) ی ده‌گوت ، به‌سته‌كه‌ی به‌تار دووبارهدهكردهوه، زۆری بهستهكانی له‌م بابه‌ته بوو:
( هه‌رچه‌ند نوێژ ده‌كه‌م نوێژم به‌تاڵه ، ئه‌لحه‌مد دهخوێنمرتۆم له‌خه‌یاڵه
نهشهرتت ، شه‌رته ، نه‌فامت ، فامه یه‌ك په‌ڕه كاغه‌ز ، دوعا و سه‌لامه) (1)
دواتر هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( سهيدعهلى ئه‌سغه‌رى كوردستانى 1882_ 4/2/1937) ،( كه‌ريم ئه‌حمه‌د ، ناسراو به مهلاكهريم سابڵاخى 1885_1941) له‌ساڵى (1901) هاتونه‌ته شارى سلێمانى و تادواساتهكانى ژيانى له‌و شاره‌دا ژياوه و كاره هونه‌رييه‌كانى درێژه پێداوه و هه‌رله سلێمانى به‌خاك سپێردراوه .
هونه‌رمه‌ندێكى ديكه كه باو باپيرانى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته شارى سلێمانى ، ئه‌ويش هونەرمەند ( ئەحمەد مەحمود محەمەد ) له‌نێوه‌ندى هونه‌ري و له‌نێو خه‌ڵكيدا به ( ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ، يان ئه‌حه‌ى خوله سنهيي ) ناسراوه لەساڵی ( 1922_ 3/4/1997) بەڵام بۆ نازناوی ( سنەیی ) بۆتە پاشگری ناوی هونەرمەند ، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ باوك و باپیری كەلەبنەڕەتدا خەڵكی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و كار‌و پیشەیان كاروانچێتی بووە و لەڕێگەی ئەم پیشەیەوە هاتونەتە شاری سلێمانی ، لەبەرئەوەی لەو سەردەمەدا لەنێوان شاری سنەو شاری كەركوك كە دووبنكەی بازرگانی و كڕین و فرۆشتنی كاڵا بوون و شاری سلێمانیش نێوەندێك بووە لەسەر ئەو شاڕێ بازرگانیيە ،باوك و باپیری وازيان لهپيشهيي كاروانچێتى هێناوه‌و هاتوونەتە سلێمانی و بۆ هه‌ميشه نیشتەجێ بوون ،ئه‌حمه‌د شه‌ماڵى هونهرمهنديش به‌و هه‌ژارييه درێژه‌ى به‌ژيانى داوه به‌ڵام هونه‌رێكى ميللى به‌رزى به ميللهتهكهى پێشكه‌ش كرد .
له‌ساڵى (1926) به‌هه‌وڵ و تێكۆشانى دڵسۆزانه و خهمخۆريي بۆ پێشخستنى هونهرلهم شاره‌و كوردستان به‌گشتی ، يه‌كه‌م تيپى مۆسيقى له‌شارى سلێمانى داده‌مه‌زرێنن ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش بريتى بوون له :
1/ شاكر فه‌تاح _ ئامێرى كلارنێت
2/ هونه‌رمه‌ند ڕه‌حيم عه‌بدولكه‌ريم _ ئامێرى كلارنێت
3/ هونه‌رمه‌ند ساڵح عه‌لى _ ئامێرى ترامپێت
4/ هونه‌رمه‌ند جه‌مال مه‌جيد سڵێمان _ ئامێرى ترامپێت
5/ هونه‌رمه‌ند عه‌لى قه‌فتان _ ئامێرى ترامپێت
6/ هونه‌رمه‌ند دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا _ ئامێرى ترامپێت
7/ هونه‌رمه‌ند فه‌همى قه‌فتان _ ئامێرى ترامپێت
8/ هونه‌رمه‌ند كه‌مالى دهشتيه فه‌نى سهعاتچى _ ئامێرى ترامپێت
9/ هونه‌رمه‌ند حسێن ميرزا ساڵح _ئامێرى ترامپێـت
10/ هونه‌رمه‌ند پترۆس ئه‌سكه‌نده‌ر _ئامێرى ترامپێت
11/هونه‌رمه‌ند تۆفيقه ڕه‌ش _ ئامێرى بۆرى
12/ هونه‌رمه‌ند مه‌جى ڕه‌شي بهكرهفهنى _ئامێرى هۆرن
13/هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ميرزا عارف _ئامێرى هۆرن
14/هونه‌رمه‌ند جه‌لالى مه‌جى سه‌ليم ئاغا _ئامێرى ده‌هۆڵ
15/ هونه‌رمه‌ند فوئاد ساڵح قه‌فتان _ ئامێرى ته‌پڵ
16/ هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ئه‌سكه‌نده‌ر _ ئامێرى ده‌ف
17/ هونه‌رمه‌ند عه‌لى عارف ئاغا _ ئامێرى ده‌ف
18/ هونه‌رمه‌ند جه‌لال حه‌مدى _ ئامێرى بلوێر (2)
به‌ڵام كاتێك كه‌باس له‌ژيان و گه‌شه‌كردن و پێشخستنى هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبيرى و بوارى كه‌لتوورى شارى سلێمانى بكه‌ين، نابێت ڕۆڵى شارۆچكه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى وه‌ك ( هه‌ڵه‌بجه ، قه‌ره‌داغ ، قه‌لادزێ ، پێنجوين و چوارتا ) فه‌رامۆش بكه‌ين به‌گشتى و هه‌ڵه‌بجه به‌تايبه‌تى كه ئهوشارۆچكانهش سه‌رچاوه‌ى ئه‌و گه‌شه و پێگه‌ياندنى هونه‌رمه‌ندان و شاعيران و نووسه‌ران و ڕۆشنبيرانن ، ئه‌وانيش هه‌ريه‌كه‌يان له‌ڕێي كاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریه‌وه خزمه‌تيان كردووه، دواترلهژينگه و كه‌لتوورى شارى سلێمانى نيشته‌جێ بوون و درێژه‌يان به‌توانا هونه‌رييه‌كانيان داوه.
له‌ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى پێشوو به‌دواوه هه‌وڵێكى دڵسۆزانه‌ى ديكه كه چهندكهسايهتيهكى خه‌مخۆر و خولياى هونه‌رى موزيك و گۆرانى له‌شارى سلێمانى ، تيپێكى مۆسيقى داده‌مه‌زرێنن به‌ناوى ( تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى) ( 1955) ئه‌ندامانى تيپى ناوبراو بريتى بوون له‌م هونه‌رمه‌ندانه ( قادر ديلان ،وليه‌م يوحه‌ننا ، نه‌جاتى عه‌بده ، به‌هجه‌ت ڕه‌شيد ، حاته‌م سه‌عيد ، ئومێد مه‌دحه‌ت موباره‌ك ، هادى عه‌نبه‌ر ، سه‌ردار ڕه‌مزى فه‌تاح ، حه‌مه فه‌ره‌ج ، ساجيد ڕه‌فيق ، نورى به‌ده‌وى ، قادر كوردى و حازم حه‌داد ) (3)
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه به‌ده‌ست و په‌نجه پڕهه‌سته هونهرييهكهيان توانيان گوڕ‌و تينێكى هونهريانه بده‌ن بهموسيقاو گۆرانى كوردى وزياتر گه‌شه‌ى پێبده‌ن، چه‌ندين ئاهه‌نگيان ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها زۆرێك له ده‌نگبێژ و ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ند له‌ده‌ورى تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى كۆبكه‌نه‌وه و كارى هونه‌رييان بۆئه‌نجام بده‌ن، هونه‌رمه‌ندان :
( ڕه‌شۆڵ ، شه‌ماڵ سائيب ، حه‌سه‌ن زيره‌ك ، سێوه، باكورى ، تايه‌ر تۆفيق ، ئيبراهيم محه‌مه‌د، قادر كابان ، عوسمان عه‌لى ، فوئاد ئه‌حمه‌د ، عه‌لى مه‌ردان ، عوسمان سابوونچى ، محه‌مه‌دى ماملێ ، حه‌سه‌نى ماملێ ، عومه‌ر ڕه‌زا ، قادرى حاجى حسێن، حه‌مه ساڵه‌ح ديلان ، ڕه‌فيق چالاك ، حه‌مه‌ى به‌كر و فه‌ره‌جى حاجى ڕه‌شيد ) (4)
يه‌كه‌م ئاهه‌نگى هونه‌رمه‌ند و بليمهتى نه‌مر حه‌سه‌ن زيره‌ك، له‌گه‌ڵ تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى له‌ساڵى (1956) له گۆڕه‌پانى دواناوه‌ندى سلێمانى بووه، هونه‌رمه‌ند (قادر ديلان 1928_18/3/1999) به‌وشێوه‌يه باس له‌و ئاهه‌نگه ده‌كات و ده‌ڵێت : ( ئێمه تازه تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی مان درووستكردبوو هاوڕێیه‌كم هاته لام و ووتی براده‌رێك هه‌یه له‌گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران ئیش ئه‌كات ده‌نگێكی زۆر خۆشی پێوه‌یه حه‌ز ئه‌كه‌م بیناسی ، هه‌ڵسام چووم له‌دوكانی ( نه‌جمه‌دین مه‌لا ) وه چوومه سه‌ره‌وه مامۆستا نه‌جمه‌دین مه‌لا كه هه‌موو كوردێك ده‌یناسێ له‌گه‌ڕه‌كی سابوونكه‌ران حه‌سه‌نم دی ، براده‌ره‌كه‌م وتی ئه‌مه حه‌سه‌ن زیره‌كه، دواى سڵاو يه‌كتر ناسين پێموت ، كاك حه‌سه‌ن ئێمه تازه ئه‌م تیپه‌مان ( تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی) دروستكردووه به‌م ده‌نگه خۆشه‌و ده‌نگه سازه‌ی خۆته‌وه، حه‌ز ئه‌كه‌ین ئیستیفاده له‌تۆ بكه‌ین و تۆش ئیستیفاده له‌ئێمه بكه‌ی، زۆرم پێخۆش ئه‌بێت ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بێیته ماڵه‌وه بۆ لای من له‌سه‌ر هه‌ندێ شت قسه‌بكه‌ین، به‌یانی حه‌سه‌ن زیره‌ك هات و ده‌ستمان كرد بهتهمرینات چه‌ند ئاهه‌نگێكمان كرد به‌یه‌كه‌وه ، خۆشترین ئاهه‌نگه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك ساڵی (1956) ( معرض صناعی )له‌مه‌كته‌بی سانه‌وی سلێمانی ، به‌وبۆنه‌یه‌وه ئێمه شانۆیه‌كمان درووستكرد له‌ودیو بینایه‌ی مه‌كته‌بی سانه‌وی سلێمانی یه‌وه ،كه‌بۆیه‌كه‌مین جار ته‌له‌فزیۆنێكی موه‌قه‌تیان هێنا له سلێمانی بۆئه‌و ناوچه‌یه‌ی مهعرهزهكه ،جیا له‌هونه‌رمه‌ندانی تیپی مه‌وله‌وی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌شمان له‌گه‌ڵدا بوو وه‌ك :
( شه‌ماڵ سائیب ، برایم محه‌مه‌د ، قادری حاجی حسێن ،حه‌مه‌ی به‌كر ، كه‌ریم كابان و حه‌سه‌ن زیره‌ك )
ئینجا حه‌سه‌ن زیره‌ك تا ئه‌و كاته زۆر كه‌س باش نه‌ی ئه‌ناسی به‌تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی ، له‌وێ حه‌سه‌ن زیره‌ك تازه ئه‌وه‌ڵ كه‌ڕه‌ت له‌ژیانیدا ئه‌و گۆرانییه‌ی گووت ، له‌پاش یه‌ك دانه هه‌فته چووه سه‌ر زمانی هه‌موو كوردێك له‌سلێمانی ئه‌و گۆرانیه‌ش ئه‌وه‌بوو ناوی ( ئه‌ی وه‌ی زارا ) ئه‌و گۆرانییه چووه سه‌رده‌می هه‌موو كه‌سێك ) ( 5)
گه‌شه‌ى هونه‌رى له‌شارى سلێمانيدا به‌رده‌وام بووه ، به‌شێكى گرنگ له‌مێژووى ئه‌م شاره‌دا كه‌نابێت فه‌رامۆش بكرێت ئه‌ويش ئه‌و دانيشتن و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وانه‌ى ياران و هونه‌رمه‌ندان و ده‌نگخۆشانى شاربووه له‌ماڵان و يانهكانى ئه‌وكاتى سلێمانى، هونه‌رمه‌ندانى موزيسيان و ده‌نگخۆشانى شار لهكۆڕى باده نۆشين دا ئه‌و شه‌و ئاههنگانهيان بهكهيف و سه‌فا و قسه‌ى خۆش و نوكته‌و گۆرانى و موزيك گه‌ياندۆته نيوه‌ى شه‌و ، له‌ڕێكه‌وتى ( 8/3/2019) لهچايخانه خۆشه‌ويسته‌كه‌ى شه‌عب به‌ديدارى هونه‌رمه‌ند (سه‌لاح ڕه‌شيد )گهيشتم ،لەودیدارە كورتەدا هونەرمەند سەلاح رەشید لاپەڕە شیرینەكانی دوێنی شاری سلێمانی هەڵدایەوە سەبارەت بەو شەو دانیشتن و ئاهەنگانهى ساڵانی شەستەكانی سەدەی پێشوو ، بەكورتی باسی شەو ئاهەنگێكی بۆكردم سەبارەت بەگەورە هونەرمەند كاك محەمەدی ماملێ كەتەشریفیان هێنابوو بۆسلێمانی و دواتر كاك حەسەنی ماملێ كە پێكەوە گۆرانیان خوێندووە ، هونەرمەند سەلاح رەشید زۆر بەسەرسامیی و بەشەوق و زەوقێكی هونەرییەوە باسی لەو یادەوەرییە كرد و ڕۆڵ و پێگەی هەردوو هونەرمەند ( حەسەنى ماملێ و محەمەدی ماملێ 1925_ 23/1/1999 ) ی بەرزنرخاند و فەرمووی دەنگیان ئەوەندە نزیك بوو ،زۆرجار لێك جیا نەدەكرانەوە و مەگەر بە تێكستەكەدا نه‌بێ، چونكه تۆنى ده‌نگيان زۆر نزيك بوو لهيهكهوه، ئه‌و ئاهه‌نگه له‌ماڵێك تۆماركراوه له‌و كۆڵانه باريكهى به‌رامبه‌ر خه‌سته‌خانه‌ى ناوه‌ڕاست ( ته‌لارى كاوه‌ى ئێستا ) ههرلهوكات و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ساڵى (1961) هونه‌رمه‌ندى دهنگخۆشيي ناوچه‌ى موكريان ( خهليلى سهديقى 1930 _ 24/1/1970) ڕێي ده‌كه‌وێته شارى سلێمانى ، به‌پێی به‌ڵگه نامه‌یه‌كی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، واژۆی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( نه‌جاتی عه‌بده) سه‌رۆكی لیژنه‌ی گۆرانی و مۆسیقا له‌سه‌ره، له‌ڕێكه‌وتی( 26/6/1961) هونه‌رمه‌ند خه‌لیلی سه‌دیقی بۆ ماوه‌ی (15 خولهك) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان ( سێوه ، تایه‌ر تۆفیق ، به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان و عومه‌ر ڕه‌زا) به‌شداریكردووه.
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دى ماملێ له‌و سهردانهيدابۆشاری سلێمانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ئاهه‌نگێك پێكه‌وه تۆمارده‌كه‌ن ، خۆشبه‌ختانه تۆماركراوه‌و لهتۆمارگاكاندا وه‌ك ئه‌رشيفێكى به‌نرخ و ديكۆمێنت بوونى هه‌يه .
له‌ڕێكه‌وتى (8/2/2018) به‌ديدارى كه‌سايه‌تيه‌كى هونه‌ردۆست و ڕايهڵهيهك بۆ په‌يوه‌نديى و نزيكبوونه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندان له‌نێوان شارى هه‌ولێر و سلێمانى كاك ( عه‌لى سينه‌ما ) گهيشتم ، دواى دهمودوويهكى كورت پێی ڕاگه‌یاندم، كهلهناوهڕاستى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى پێشوو هونه‌رمه‌ندى دهنگخۆشيي شارى هه‌ولێر( شه‌وكه‌ت سه‌عيد ئيبراهيم ) ناسراو به (مشكۆ 1908 _ 1989) هێناوه‌ته شارى سلێمانى و شهوئاههنگێكيان بۆ سازكردووه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (مهحمووى تۆفيق شلك 1920_13/6/2009 ) له‌ماڵى شێخ ڕهووفى پێڵاوفرۆش، چه‌ند گۆرانييهكيان تۆماركردووه،
هاتنى هونه‌رمه‌ندان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌بووه ، دياره هه‌ريه‌كه هۆكارێك له‌پشتى هاتنيانهوه هه‌يه ، به‌هۆى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ڕووحيه پته‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا هه‌بووه ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه شارى سلێمانى يان كردووه به‌ماڵى خۆيان و بارگهيان خستووه و تێكه‌ڵ به‌كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگى سلێمانى بوون ، هونه‌رمه‌ند ( حه‌سه‌نى حاجى قاسم ) كه به ( مام حه‌سه‌نى نهى) ناسراوه ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك (ئازه‌رى) بووه،و به‌هۆى لێهاتوويي و تواناى هونه‌رييه‌وه بۆته هاوه‌ڵى هونه‌رمه‌ندان و تادواساتهكانى ژيانى له‌سلێمانى ژياوه، و به‌داخه‌وه به‌هۆی ڕوداوی ئۆتۆمبێل گیان له‌ده‌ست ده‌دات و ههرلهخاكى سلێماني به‌خاكسپێردراوه ، هه‌روه‌ها يه‌كێك له‌هونه‌رمه‌ندانى تر كه هاوه‌ڵى كارههونهرييهكانى مام حه‌سه‌نى نهى بووه هونه‌رمه‌ند ( عه‌به‌ى سهيزاده) يه ، ئه‌ويش خه‌ڵكى (تێكانتهپهى هه‌وشار) ه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، دواتر هاتۆته شارى سلێمانى و درێژه‌ى به‌كاره هونه‌رييه‌كانى داوه و جيا لهبههرهى دهنگخۆشييهكهى شاره‌زاى ژهنينى ئامێرى (ئيقاع) يش بووه، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ( مام حه‌سه‌نى نهى و عه‌به‌ى سهيزاده) خاوه‌نى ئه‌و شاكاره به‌رزه‌ى( پۆسته‌و ئيداره ) ن به (باڵه‌بان و زه‌ڕب) خوێندراوه، پۆسته‌و ئيداره به‌رهه‌مێكى شادى به‌خش و لێوڕيژه لهيادهوهرييه شيرينه‌كانى جه‌ژن ، كهلهڕێي بڵندگۆى سينهماكانهوه ده‌دران بهگوێي بينه‌ر و ڕێبوارانى به‌رده‌م سينهماكان.
له‌ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى پێشوو گوڕوتينيكى هونه‌رى موزيك و گۆرانى ده‌ست پێده‌كاته‌وه ئه‌ويش به‌هۆى هاتنه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك و درێژه‌دان به‌كارو چالاكييه هونه‌رييه‌كانى له‌شارى سلێمانى به‌هاوكارى هونه‌رمه‌نده ژهنيار و به‌تواناكانى شارى سلێمانى ، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك (13) ئاهه‌نگ له‌ماڵان به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ى تۆمارده‌كات ، هونه‌رمه‌ندانى ژهنيارى ئه‌و ئاهه‌نگانه هونه‌رمه‌ندان ( وليه‌م يوحه‌ننا (عود) ، ئهنوهرقهرهداغى (كه‌مانچه) ، حه‌سه‌نى نهى ( نهى و باڵه‌بان) ، عهزۆلهى ته‌پڵ (ئيقاع)، شه‌وكه‌ت ڕه‌شيد( كلارنێت _ 1932_16/4/1991) كاكه حه‌مه ناسراو بهحهمكوڵ ( ئۆكۆرديۆن ) حازم حه‌داد (عود) ،نه‌جاتى عه‌بده (شمشاڵ) ، نه‌جمه‌دينى خه‌يات( ئيقاع) ، سه‌لاح ڕه‌شيد (شمشاڵ) ، فهرهنسيس داوود( عود) ، حاته‌م سه‌عيد ناسراو به (حاته‌مه ڕه‌ش ( ئيقاع) ،د.ئومێد مه‌دحه‌ت موباره‌ك (كه‌مانچه ) و له‌زۆربه‌ى ئاههنكهگان هونه‌رمه‌ند جگه له هونه‌رى دهنگبێژى و گۆرانى خوێندنه‌كه‌ى ئامێرى (دهفسنجانى ) ژهنيوه ،(6)
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه جێى ڕيزلێنان و ستايش و وه‌بيرهێنانه‌وه‌يه و نابێت ڕۆڵى ئه‌و هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆسته ئازيزانه فه‌رامۆش بكه‌ين كه به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و خهمخۆرييان ئهوبهرههمانهيان بهوئامێره ساده‌و ساكارانهى ئه‌وسه‌رده‌مه تۆماركردووه و ئه‌رشيفى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردييان پێ ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه ( نورى وه‌شتى ، ئه‌حمه‌دى قه‌ساب ، جه‌لالى ئه‌حه ڕه‌ش ، عوسمانى غه‌وسه ، ئه‌حمه‌دى سۆفى كه‌ريم ، غه‌ريبى تهنهكهچى ، جه‌لالى حاجى ڕه‌شيد ) ،لهوئاههنگانهى هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زيره‌ك ، هونه‌رمه‌ندانى شارى سلێمانى ( ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ، مه‌حموى تۆفيق شلك و به‌كرى حاجى سه‌عيد ناسراو به ( به‌كرى حاجى سهعهڕهش) به‌ده‌نگه خۆشهكانيان گۆرانيان له‌گه‌ڵ زيره‌كى نه‌مردا خوێندووه و ئه‌و ئاههنگانهلهكهش و ههوايهكى ئازاد و كۆڕی باده‌نۆشین دا هونهرمهندحهسهن زيره‌ك به‌وپه‌ڕى تواناى هونه‌رييه‌وه ئه‌و گۆرانيانهى خوێندووه بوونه‌ته به‌شێكى گرنگ و به‌نرخ له قۆناغه‌كانى ژيانى هونه‌رى حه‌سه‌ن زيره‌ك.
به‌مه‌به‌ستى بوژاندنهو پاراستن و ڕه‌سه‌نايه‌تى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى به‌شێوه‌يه‌كى مۆدێرن و هاوچه‌رخ ، به‌ده‌ست پێشخه‌رى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى به‌توانا وده‌ست و پهنجهزێڕين له (23/5/1967) تيپى مۆسيقاى سلێمانى داده‌مه‌زرێنن و ڕه‌وتێكى ديكه‌ى گه‌شه‌ى هونه‌رى له‌شارى سلێمانى ده‌ست پێده‌كات و كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش له‌ده‌ورى تيپى مۆسيقاى سلێمانى كۆده‌بنه‌وه ،تيپى ناوبراو له‌ساڵى (1973) مۆڵه‌تى فه‌رمى له‌حكومه‌تى عێراق وه‌رده‌گرن و كار‌و چالاكييه هونه‌رييه‌كان گه‌شه پێده‌ده‌ن و به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانيان سنوورى جوگرافياى شارى سلێمانى ده‌به‌زێنن و به‌ته‌واوى كوردستانى باشووردا به‌رهه‌مه‌كانيان بڵاوده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانيش به‌رهه‌مه ناوازه‌كانى تيپى مۆسيقاى سلێمانى دڵ و ده‌روونى عاشقان و هه‌وادارانى موزيك و گۆرانى كوردى ئاسووده و دڵگه‌ش ده‌كه‌ن.
تيپى مۆسيقاى سلێمانى ده‌رگاى تيپ ئاوهڵادهكهن بۆهونهرمهندانى ده‌نگخۆش و به‌توانا كه له‌ڕێي تيپى مۆسيقاى سلێمانى يهوه به‌رهه‌مه‌كانيان و ده‌نگه خۆشهكانيان بگه‌يه‌نن به عاشقانى موزيك و گۆرانى، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هونه‌رمه‌ندان( حه‌سه‌ن گه‌رميانى و عه‌باس محه‌مه‌د) ڕووده‌كه‌نه تيپى مۆسيقاى سلێمانى و به‌رهه‌مه ناوازهكانيان تۆمارده‌كه‌ن ، به‌رهه‌مه‌كانى تيپى مۆسيقاى سلێمانى له‌وكاته‌وه تا به‌ئێستا ده‌گات هه‌موويان شاكارن و له‌دڵ و ده‌روون و هه‌ستى بيسهرانى به‌رهه‌مه‌كانى تيپى مۆسيقاى سلێمانى بهپيرۆزى و زيندوێتى ماونه‌ته‌وه ،
له‌ساڵى (1974) پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى حيزبى به‌عس لهڕێكهوتنامهكهى 11ى ئادارى 1970و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆرشى ئه‌يلول و چۆڵكردنى شاره‌كان و هێزى پێشمه‌رگه له‌هه‌موو به‌ره‌كان له‌جه‌نگدابوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى ، بۆمه‌به‌ستى دروستكردنى هونه‌رى به‌رگرى و جۆشدانى هه‌ست و سۆزى پێشمه‌رگه بۆ زياتر خۆڕ‌اگرى و خه‌بات و تێكۆشان ، هونه‌رمه‌ندان به‌گشتى و ئه‌ندامانى تيپه مۆسيقيه‌كان هه‌موويان خۆيان له‌به‌ره‌ى گه‌له چهوساوهكهيان بينيه‌وه و ئه‌ندامانى تيپى مۆسيقاى سلێمانى بوون بهههوێنى دامه‌زراندنى تيپێكى مۆسيقا و شانۆ به‌ناوى (تيپى مۆسيقاى شۆڕش) و له‌خۆگرتنى هونه‌رمه‌ندان له شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوك ، تيپى مۆسيقاى شۆڕش له‌چوارچێوه‌ى هونه‌رى بهرگريدا ده‌يان سروود و گۆرانييان تۆماركرد و له‌ڕێي ڕاديۆى شۆڕشه بڵاوده‌كرانه‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى چه‌ندين كارى هونه‌رى گۆرانى و موزيك و شانۆ له‌ته‌واوى ئۆردوگاكان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆئاوارهكانى باشوور ، كه وزه‌و تينێكى به‌رزى به‌خشييه ئاواره‌كان ، له‌دواى كاره‌ساتى نسكۆى شۆرشى ئه‌يلول له‌ساڵى (1975) و ئه‌وبارودۆخه ناهه‌موار و دژواره كه به‌رۆكى هه‌موو تاكێكى كوردى گرتبوو باڵى نائومێدى به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونى ته‌واوى خه‌ڵكدا له‌باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا كێشابوو ، هونه‌رمه‌ندان به‌گشتى و تيپى مۆسيقاى سلێمانى قۆڵى جوامێرانهيان لێههڵكردوو به‌هه‌ست و تواناى به‌رزى هونه‌رييان چه‌ندين چالاكى هونه‌رييان ئه‌نجامدا و تۆماركرد ، ئه‌وبه‌رهه‌مانه زۆر بهزوويي كه‌وته به‌ردڵان و وێردى سه‌رزارى خه‌ڵكى ، ئهوبهرههمانهى تيپى مۆسيقاى سلێمانى جارێكى تر و به‌شێوازێكى زۆرهونهرى به‌رزو ڕه‌سه‌ن سنوورى ده‌ستكردى نێوان باشوور و ڕۆژههڵاتيان شكاندوو شه‌پۆلى هونه‌رى موزيك و گۆرانى ڕۆهه‌ڵاتى كوردستانى گرته‌وه‌و كاريگه‌رى دانان له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانى ڕۆژهه‌لات ،له‌ساڵى (1979) له‌دواى ڕاپه‌ڕينى گه‌لانى ئێران و تێكچوونى بارودۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، هونه‌رمه‌ندى ده‌نگخۆش و به‌توانا ناسرى رهزازى له‌ڕێگاى شارۆچكه‌ى بيارهوه به‌هه‌وڵ و تێكۆشانى هونه‌رمه‌ند مامۆستا ( نامدار قه‌ره‌داخى) هاوكارى ئه‌ندامانى تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى ، ناسرى رهزازى هونه‌رمه‌ندى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بۆيه‌كه‌م جار دێته شارى سلێمانى ،له‌مانگى ( 9 ی 1979) به‌پشتيوانى مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخى و هه‌موو ئه‌ندامانى تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى ناسرى ڕه‌زازى چالاكييه هونه‌رييه‌كانى له‌شارى سلێمانى و هاوينه‌هه‌وارى شه‌قڵاوه و شارى دهۆك ئه‌نجام ئه‌دات ،له‌ڕێكه‌وتى (26/9/1979) له‌هۆڵى نه‌قابه‌ى كرێكاران له‌يه‌كه‌م ئاهه‌نگى ڕه‌زازى بۆ جه‌ماوه‌رى شارى سلێمانى ووتى ( ئه‌مه يه‌كه‌م ئاواتى من بوو كهبێم و له‌نزيكه‌وه شارى سلێمانى ببينم ، كه‌چى به‌دى هات و ئه‌وه‌ش تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى زهحمهتێكى زۆريان له‌گه‌ڵدا كێشام ، له‌كۆتايي وته‌كانيدا ڕه‌زازى وتى ، چۆن خۆم به‌خزمه‌تكارى گه‌لى كورد ئه‌زانم و به‌ئاواتم بتوانم خزمه‌تێكى ڕاسته‌قينه به‌هونه‌ره ڕهگهزييهكهم كه كوردييه بكه‌م )
له‌گه‌شتى دووه‌مى هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى له‌مانگى(7 ی 1980) بۆشارى سلێمانى ،به‌هاوكارى ئه‌ندامانى تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى به‌رهه‌مێك تۆمار ده‌كات به‌ناوى (دێوانه‌خۆم) ، هه‌رله‌دواى تۆماركردنى ئه‌وبه‌رهه‌مه به‌سه‌رپه‌رشتى مامۆستا و هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخى و كاك سالار قه‌ره‌داخى براى و به‌شێك له‌ئه‌ندامانى تيپى مۆسيقاى مه‌وله‌وى ، تيپى مۆسيقاى منداڵانى بێخود كاسێتى سرووده‌كان به‌نهێنى به‌ناوى (ئه‌ى شه‌هيدان) تۆمارده‌كات ، به‌ڵام له‌وبارودۆخه پڕ مه‌ترسييه دژوار و ده‌سه‌ڵاتى حيزبى به‌عس لهلوتكهى چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌ماندا بوو ئه‌وبه‌رهه‌مه تۆمارده‌كه‌ن ،
له‌ساڵى (1984) دا بارودۆخێكى گونجاو هاته ئاراوه و زه‌مينه له‌باربوو بۆ چالاكى هونه‌رى و بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه شۆرشگێڕييهكانى تيپى مۆسيقاى شه‌هيد كارزان و تيپى هونه‌رى چه‌وساوه‌كان به‌ئاشكرا لهتۆمارگاكانى شارى سلێمانى لێئهدران و ده‌فرۆشران ، هه‌رله‌وساڵه‌دا جيا له‌وه‌ى هونه‌رمه‌ند ناسرى ڕه‌زازى له‌شارى سلێمانى به‌رهه‌مى گۆمهشين و چه‌ند به‌رهه‌مێكى تر تۆمارده‌كات ، هونه‌رمه‌ندێكى ده‌نگخۆش و پێشمه‌رگه بۆمه‌به‌ستى دريژهدان به‌كاره هونه‌رييه‌كانى ڕووده‌كاته شارى سلێمانى به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و هاوكارى كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى ده‌ست و پهنجهزێڕين و نه‌ترس به‌رهه‌مێكى سروود و گۆرانى بۆ هونه‌رمه‌ندى شارى بۆكان (تايه‌رى خهليلى ) تۆمارده‌كه‌ن به‌ناوى ( لهقهنديلى سه‌ربه‌رزه‌وه) ده‌نگى خۆشيي تايه‌رى خهليلى و به‌رهه‌مه ناوازه‌كانى زۆر بهزوويي له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانى تيپى مۆسيقاى شههيدكارزان و تيپى هونه‌رى چه‌وساوه‌كان و مه‌قامى گۆمهشين ، كوچه و كۆڵان و شهقامهكانى شاريان داگيركردوو ببوون به وێردى سه‌رزارى خه‌ڵكى،هونه‌رمه‌ندانى ژهنيارى سلێمانى ببوون به فريادڕه‌س و هاوكارێكى دڵسۆز بۆ هونه‌رمه‌ندان به‌تايبه‌ت هونه‌رمه‌ندانى ڕۆژهه‌ڵات ، هونه‌رمه‌ند (نه‌جمه‌دينى غوڵامى ) و (غوڵام عه‌لى ئاتهشيي ، ناسراو بهكاڵي ) و (به‌كرى لهگزى ) ڕوويان كرده شارى سلێمانى چه‌ندين سروود‌و گۆرانيان به‌نهێنى له‌ماڵان تۆماركرد و چوونه سهرخهرمانى هونه‌رى به‌رگرى نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌ساڵى (1986) هونه‌رمه‌ند ئيسماعيلى ماملێ ئه‌ويش وه‌ك ده‌نگخۆشێكى بنه‌ماڵه‌ى گه‌وره هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دى ماملێ ) بۆماوه‌يه‌ك له‌شارى سلێمانى پشووى دا و به‌رهه‌مى تۆماركرد.
له‌وساڵانه‌دا كوردستان به‌گشتى و شارى سلێمانى لهگێژاوێكى دژوار‌دا ده‌ژيا به‌هۆى جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به كورده‌وه نه‌بوو ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج و لاوى كوردبهگشتی و شارى سلێمانى نه‌بنه سوته‌مه‌نى ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره ، زۆربه‌يان شاريان جێهێشت و به‌رگى پيرۆزى پێشمه‌رگه‌يان پۆشيي و يان بوون به‌سه‌ربازى هه‌ڵاتوو له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان له‌ژێر سايهى هێزى پێشمه‌رگه‌دا بهئاراميي ده‌ژيان، هونه‌رمه‌ندان به‌گشتى ئه‌وانيش به‌ده‌ر نه‌بوون له‌و ڕاونان زوڵم و سته‌مه‌ى حيزبى به‌عس ، كاره‌ساتى شه‌هيدكردنى هه‌ڵه‌بجه و ئهنفاليش كارييگهرييهكى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر ڕه‌وتى به‌رده‌وامى هونه‌ر، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و تێكۆشان و دڵسۆزيي هونه‌رمه‌ندان كارى هونه‌رى له‌شارى سلێمانى هه‌ربه‌رده‌وام بوو .
له‌دواى ساڵى (1991) به‌دواوه‌وه كه‌ش و ههوايهكى ئازادى دوور له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌عس لهسايهى قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی دژ به به‌عس و خوێنى شه‌هيدانه‌وه هاته ئاراوه ، كه‌شێكى ئارام بۆ خه‌ڵك و هونه‌رمه‌ندان ڕه‌خسا كه به‌شێواز وتێكۆشانێكى نوێ وه گه‌شه به‌هونه‌رى موزيك و گۆرانى بواره‌كانى تر‌ى هونه‌ر بده‌ن ،له‌باشوورى كوردستان و شارى سلێمانى، گه‌لی كورد بووه خاوه‌ن ده‌زگاى ڕاگه‌ياندنى بينراو و زياتر گرنگى ئه‌درا به‌بوارى هونه‌ر ،سنوورى ده‌ستكردى نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵات كرايهو هاتووچۆ له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوور به‌رده‌وامى به‌خۆوه بينى ،زۆرله هونه‌رمه‌ندانى ڕۆژهه‌ڵات ڕوويان كرده شارى سلێمانى و له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازاد و ئارامه‌ى شارى سلێمانيدا پشوويان ئه‌دا و له‌ڕێگه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردسات و به‌رنامه‌ى ميلۆدى و ئاوێنه‌وه به‌هۆى هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكارى به‌توانا ( برايم ئه‌حمه‌د) زۆر له‌و هونه‌رمه‌نده ئازيز و ده‌نگخۆشانه له‌ڕێي ئهوبهرنامانهوه كار‌و چالاكييه هونه‌رييه‌كانيان په‌خش ئه‌كراو دڵ و ده‌روونى بينهرانيان ئارام و ئاسووده ده‌كرد .
ئهوهونهرمهندانهى له‌دواى ڕاپه‌ڕينه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌ردانى شارى سلێمانى يان كردووه وه‌ك : ( مه‌زهه‌رى خالقى ، ناسرى ڕه‌زازى ، مهرزيهى فهريقى (1958_18/9/2005) موجته‌باى ميرزاده (1945_ 17/7/2005) ئيبراهيمى قادرى ، ڕه‌سوڵى نادرى (1922_ 2018 ) قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به( قاله مه‌ڕه 1920_21/5/2009) ئيبراهيمى فه‌تاحى (1932_14/1/2006) نه‌جمه‌دينى غوڵامى ، تايه‌رى خهليلى ، كاڵێ ، ڕهشيدخانى فهيز نه‌ژاد ، شه‌هێن تاڵه‌بانى ، به‌كرى لهكزى ، قادرى سهياحى ، حسێنى شهريفى ،
محه‌مه‌د دانش(1945_13/9/2015) ، ميكائيل ، مسته‌فا دادار ، گروپى كامگاران ، عه‌بدوڵڵاى كهريمى _ژهنيارى كه‌مانچه ، عه‌زيزى سهيفى _ژهنيارى سه‌نتور و دروستكهرى ئامێرى سه‌نتور ،يونس بوراقى ، عه‌زيز شارۆخ ، عه‌لاى سهلاحيان ،قادرى ئهلياسى ، ئه‌سعه‌د ڕه‌زازى ، ئيسماعيل سابوور ( 1957_ 16/1/2019) بورهانى مفتى زاده (ئاواز دانه‌ر ) ، هانى ، فرمێسك ، سهديقى ته‌عريف، په‌روين موشير وه‌زيرى ( 18/12/1941_ 18/12/2010) ، عه‌باسى كه‌مه‌ندى (1952 _2014) ، غه‌ريب خدر يار ، حسێن شۆخ كه‌مان ناسراو به (برايانى زێ زێ) ، عومه‌رى فه‌ره‌جى، جه‌عفه‌رى ماملێ ، چالاكى ماملێ .....تاد ).
جيا له‌هونه‌رمه‌ندانى ڕۆژهه‌ڵات ، هونه‌رمه‌ندانى فارس وه‌ك ( ئيرهج و معين ) له‌هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌بيش (كازم ساهير ) سه‌ردانى شارى سلێمانى يان كردووه و چالاكى هونه‌ريي خۆيان پێشكه‌ش كردووه ، هاتنى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازيزانه بۆ شاره‌كه‌ى شێخى نه‌مر و مامهيارهو گردهپيرۆزهكهى سه‌يوان ، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كهسلێمانى و دانيشتوانه‌كه‌ى ڕێزى هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌گرن و هونهريان له لا به‌رز و خۆشه‌ويسته و سلێمانى شارێكى زيندووهو هه‌ميشه پێشه‌نگه له‌گه‌شه‌كردن و پێشخستنى هونه‌ر به‌هه‌موو بوارهكانييهوه .
ده‌كرێت ئه‌وه‌ش بڵيم جيا له‌وه‌ى كههونهرمهندانى ڕۆژهه‌ڵات سه‌ردانى سلێمانيان كردووه و به‌بينينى خۆشحاڵ و سه‌رمه‌ست بوون ،لهشارهكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانى و گه‌شه و به‌رده‌وامييان به توانا هونه‌رييه‌كانى خۆيان داوه ، هونه‌رمه‌ندانى وه‌ك ( حه‌مه ڕه‌ووف كه‌ركوكى ، ئازاد وه‌هاب عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به ( ئازاد خانه‌قينى 1958 _1/5/2006) ، به‌رزان وه‌هاب و سابير كوردستانى 1955_ 10/8/2020) به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده ئازيزانهى كه بهديمهنه جوانه‌كانى شارى سلێمانى ئاشنابوون و درێژه‌يان بهكاروچالاكى هونه‌ريى خۆيان داوه ، نابێت ڕۆڵ و زه‌حمه‌ت و ماندووبوون به‌خششى هونه‌رمه‌ندانى خۆشه‌ويستى شارى سلێمانى ( موزيكژهن و گۆرانيبێژ ) لهيادبكهين ، به‌رده‌وام كارى هونه‌رى نوێيان پێشكه‌ش بهگهلهكهيان و ئه‌رشيفى هونه‌رى موزيك و گۆرانى كوردى كردووه، هه‌ريه‌ك له‌و هونه‌رمه‌نده ئازيزانهى ئاماژه‌م پێداوه دڵنيام كه خوێندنه‌وه‌يان بۆ شارى سلێمانى هه‌بووه ، به‌ڵام ته‌نها ڕا‌وبۆچوونى ئه‌و دووهونهرمهند ئازيزه ده‌خه‌مه بهردييهى خوێنه‌رى به‌رێز،
هونه‌رمه‌ند ئيسماعيلى سابوور ....
( لێم پرسيي بير‌ى شارى كرماشان ناكه‌يت ، فەرمووی چۆن بیری ناكەم ، بیری هەموو كوچە و شەقامەكانی دەكەم بیری ئازیزانم دەكەم ، بەڵام باوەڕت هەبێت ، كاتێك لە شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانیدا گوزەر دەكەم واهەست دەكەم لەكرماشانم و بۆن و بەرامەی زێدەكەم بۆن دەكەم ، لەنێو خەڵكیدا لێرە لەسلێمانی یان لەهەولێر وە بەگشتی لەباشوور هەست بەوپەڕی ئارامیی و ئاسوودەیی ڕووح دەكەم واهەست دەكەم لەنێو كەس و كارەكەمدام ) .
هونه‌رمه‌ندى ژهنيار عه‌زيزى سهيفى ...
لههونهرمهندى ئازيز و ژهنيارى سه‌نتور عه‌زيزى سهيفى يم پرسى خوێندنه‌وه‌ی بۆسلێمانى چييه ؟
( من ساڵی (1997) وه هاتمە سلێمانی لەم ماوەیەدا من لە دانیشتوانی ئەم شارە جوانە مەحەبەت و غەریب نەوازی و هاوکاری و یارمەتیم لە لووتکەدا بینیوە ، کە هێمایەکە بۆ فەرهەنگ و کەلتوری بەرز و جوان و کوردانەی خەڵکی شار ، دیارە لە باری هونەرییەوە سلێمانی لە باشوور پێشەنگە بەڵام هەست ئەکەم گوڕ‌و تینی کەم بۆتەوە گەر قیاسی ساڵانی پێشوو بکەم بۆ ئێستا، من لێرە شاگرد و تەلەبەم زۆر بووە بۆ نموونە (رێبین سالار ) شاگردی من بوە کە ژەنیارێکی زۆر سەرکەوتوە لە بواری ئامێری سەنتوور ، ئێستا بە ئاشکرا ساردبوونەوەی خەڵکی ئەبینم بۆ فێربوونی موزیک بۆ هەموو ئامێرەکان کە ئەمە باش نییە ، هەست ئەکەم گوێچکەی خەڵکی ئەم شارە وەک جاران پەسەندی گۆرانی ڕەسەن و گۆرانیبێژی دەنگ خۆش و ڕاستەقینە نییە )
له‌كۆتايي بابه‌ته‌كه‌دا به‌و هۆنراوه‌ى
حه‌مه جه‌زاى هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه لهبهشێكى هۆنراوه‌ى سلێمانى دا
به‌وشێوه‌يه هه‌ستى خۆى ده‌ربڕيوه ، كۆتايي پێ‌دێنم :
دوو سه‌د ساڵه لاوهكانت خۆيان ده‌كه‌نه قوربانى
شارى ڕاپه‌ڕين و هه‌ڵپه‌و بانگه‌وازى شۆڕشه‌كانى
شارى كانياو و كارێزی ، سه‌رچاوه‌ى كانێسكانى
شارى گۆرانى و مۆسيقا و سۆزى ڕه‌شۆڵ و ديلانى
شارى نوكته‌و گاڵته‌و گه‌پ و ئاهه‌نگه‌كانى شه‌وانى
تۆچاومانى ، تۆ دڵمانى ، قهڵامانى سلێمانى
نوكى خه‌نجه‌رى سه‌ردڵ و تانه‌ى چاوى دوژمنانى
ئه‌ى شاره‌كه‌ى خۆڕاگرم ، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى (7)
جه‌مالی ده‌لاك 15/9/2021 هه‌ولێر
سه‌رچاوه : (1) كاروانی مۆسیقا و گۆرانیی له‌شاری سلێمانی له‌ساڵی (1784 ه‌وه تا 1984) ، نوسینی ( عوسمان شارباژێڕی)گۆڤاری (به‌یان) ژماره ( 106) ساڵی (1985).
(2) كتێبى ئاواز و گۆرانى ( كورته‌يه‌ك له مێژووى ئاواز و گۆرانى كوردى _ ستۆكهۆڵم 1994 _ حاميد گه‌وهه‌رى ، لاپه‌ڕه 41
(3) هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ڕه (42 و 43)
(4) هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو لاپه‌ڕه (44)
(5) ده‌قی وته‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو قادر دیلان له‌یادی (25 ) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك، له‌ساڵی 1997 له‌كه‌ناڵی ئاسمانی TV MED. پێشكه‌شكرا ...هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته‌م له‌ڕۆژنامه‌ی ( سلێمانی نوێ) ژماره (17) ساڵی دووه‌م _ شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2/3/2002 ) لاپه‌ره (6) دا بلاوكردۆته‌وه (ج،د)
(6) كتێبى (ڕه‌هه‌نده‌كانى حه‌سه‌ن زيره‌ك ،،، ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى ،ده‌نگ و سه‌دا ، پێكهاتى گۆرانييه‌كان) هونه‌رمه‌ند عادل حه‌مه كه‌ريم
(7) هۆنراوه‌كانى هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا _ئاماده‌كردنى عه‌بدولواحيد ئيدريس شه‌ريف ..لاپه‌ڕه (362)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.