Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 03:31

بەشێکی دیكه‌ لە هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بە سەر چەند یەکەیەکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%


 ئەمڕۆ 2ی ئازاری 2022، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند حەیده‌ر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، ئامادەبوونی به‌رپرسانی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌،و  کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆز  فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان لە راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی،
 ژمارەیەکی تر لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی(الآلیات والعجلات القتالیة والخدمیة)،بەئامادەبوونی نوێنەرانی ئەو یەکە سەربازییە هاوکاریەکانیان بەسەردا دابەش دەکرێت  دابەش کرا،
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە سوپاسی وەزارەتی پێشمەرگەی گەیاندە هاوپەیمانان، بەتایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها کاریگەری ئەم هاوکاریانەی هاوپەیمانانی بۆ سەر بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە بە گرنگ زانی، ووتی: ئەم هاوکاریانە بەهێزترمان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆرستان، دڵخۆشی خۆیشی بە هاوکاریەکان دەڕبری، داوای لە یەکە سەربازییەکان کرد، کەرەستە و ئالیاتەکان بپارێزن و لەکاتی پێویست بەکار بهێنرێن.
شایانی باسە ئەم کەرەستانە بە پێی پلانێکی  سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان، دانراوە بۆ دابەش کردن، بەسەر ئەو یەکە سەربازییانەی لەماوەی رابردوو بەپێی پرۆسەی چاکسازی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
کەرەستە سەربازییەکان پێک هاتووە لە ئالیاتی جۆراو جۆر، لەوانە هەمەری درع، هەمەری پیک ئاپ، شۆفڵی درع، کرێن(کرین انقاذ) تانکەری سوتەمەنی، تانکەری ئاو، شۆفڵ و حەفارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.