به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی خه‌بات له ڕێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشییه په‌یامنێر و وێنه‌گرێكی كوردستان تیڤی له‌به‌رامبه‌ر گه‌یاندنی ده‌نگ و داخوازی خه‌ڵكی سنووری قه‌زای خه‌بات و بوون به پردی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت.
مه‌عرووف حه‌مه سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای خه‌بات خه‌ڵاتی ڕێزلێنانهكهی به‌خشییه هه‌ریه‌ك له سالار نامیق په‌یامنێر و ڕه‌عد سه‌عید وێنه‌گری كوردستان تیڤی به‌رامبه‌ر كار و ماندوبوونهكانیان له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی قه‌زای خه‌بات.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای خه‌بات له مه‌ڕاسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كاندا ڕایگه‌یاند: كوردستان تیڤی و تیمی په‌یامنێرانی له سنووری قه‌زای خه‌بات توانیویانه به رێگه‌ی راپۆرت و بەدواداچوونی مه‌یدانی، ببنه پردی گه‌یاندنی كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ڕاشیگه‌یاند: كاره‌كانی ئه‌م دوو كارمه‌نده‌ی كوردستان تیڤی وای كردووه خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ ببەخشین كە لە سنوورەكەمان تاكە كە ناڵ و ڕاگەیاندنە لە بینراو و بیستراو و ماوه‌ى زياتر له پازده ساڵه له ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وامن.
جێی باسه مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه بە ئامادەبوونی بلند ئيسماعيل به‌رپرسى لقى شازده‌ی پارتى له هه ولێر و ئاماده‌بوونی بەرپرسانی حزبی و حكوومی سنوورەكە به‌ڕێوه چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.