وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی بۆ راده‌ستكردنی هاوكاریی به‌رگریی به ئۆكراینا كه تانكشكێن و فڕۆكهشكێنیش له‌خۆ ده‌گرێت له هه‌ماهه‌نگیدایه.
ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و رووسیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی به‌رگریی، ئه‌منی، مرۆیی و ئابووریی بۆ ئۆكراینا دابین ده‌كه‌ن، گوتی: بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئۆكراینییانهی پێداگیرانە و به لێهاتوویییهوه وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن، هاوكاریی مرۆیی ده‌گه‌یه‌نین پێیان كه تانكشكێن و فڕۆكهشكێن و چه‌كی سووكیش له‌خۆ ده‌گرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بیری خسته‌وه كه تا ئێستا ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سزای به‌سه‌ر به‌رپرسه باڵاكانی رووسیادا سه‌پاندووه و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیاوه بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ربوون، سه‌دان هه‌زار كه‌س په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتانی هاوسێ و تا دێت ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن زیاتر ده‌بێت.
ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیش له‌لایه‌ن رووسیاوه، بە مه‌ترسیدار و لووتكه‌ی نابه‌رپرسیارێتی له ده‌ربڕین له‌قه‌ڵه‌م دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.