خۆكوژی كه‌سێك ، بۆ چه‌ندین فاكته‌ر ده‌گه‌رێته‌وه ، جگه له هۆكاری خودی خۆكوژه‌كه ،كه‌سانی ده‌وربه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی دركی پێبكه‌ین، فاكته‌ره‌كی سه‌ره‌كین بۆیه بۆ خۆكوشتنی كه‌سێك له‌م روانگه‌وه ، دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی پسپۆری ده‌روونی چه‌ند ڕه‌فتارێك ده‌ست نیشان ده‌كات كه ده‌بێته هۆی خۆكوشتنی كه‌سێك:
1- كه‌سێك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونیی هه‌یه وه‌كو خه‌مۆكی یان شیزۆفرینا؛ كه‌سوكار كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له بردنی بۆ چاره‌سه‌ر و پێیانوایه ئه‌و نیشانانه ئاسایین، ته‌نانه‌ت ڕێگریش ده‌كه‌ن له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی!
2- كه‌سێك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی هه‌یه؛ و كه‌سوكاری گاڵته و سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن و به ناو ناتۆره‌ی ناشیرین ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجام له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری دێته ده‌ره‌وه و فشاره‌كان و نه‌خۆشییه‌كه‌ی توندتر ده‌بێت.
3- كه‌سێكه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه و ده‌رمانی بۆ نوسراوه؛ كه‌سێك به‌ناوی پسپۆڕی ده‌روونی ده‌رمانه‌كانی ده‌وه‌ستێنێت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ده‌رمان پێویست ناكات و ده‌بێت خۆی خۆی چاك بكات، یان په‌رستارێك به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كان زیانی هه‌یه ڕێنمایی ده‌كات ده‌رمان نه‌خوات.
4- كه‌سێك كێشه یان نه‌خۆشی ده‌روونی توشبووه؛ ده‌برێته لای كه‌سانێك كه بازرگانی به دینه‌وه ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌ی بۆ جادو و نوشته و جن ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ده‌رئه‌نجام نه‌خۆشه‌كه هێنده‌ی تر باری ده‌روونی تێكده‌چێت و دوورنییه بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و باوه‌ڕه هه‌ڵانه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ژیانی له‌ناوبچێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی هه‌لوه‌سه‌یان هه‌یه، باوه‌ڕیان به هه‌لوه‌سه‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت یان هیچ پاش سه‌ردانی چه‌ندین چاره‌سه‌ركاری له‌مشێوه ڕێگه‌یه‌كی ڕزگاری نادۆزنه‌وه و بێهیواده‌بن.
5- گه‌نجێكه بێهیوابووه له ژیان؛ له ڕێگه‌ی میدیاوه هێنده وێنه‌ی ژیانی خه‌یاڵی جوانی گه‌نجانی وڵاتانی نیشانده‌ده‌یت و خۆشی و چێژ ده‌كه‌یته تاكه ئامانجی ژیان، ئه‌م گه‌نجه‌ش ده‌ستی پێناگات و ده‌رئه‌نجام ده‌رچه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه جگه له خۆكوشتن.
6- گه‌نجێكه توشی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی یان عاتفی بووه؛ خێزانه‌كه‌ی لێیتێناگه‌ن و فشاری زیاتری ده‌خه‌نه سه‌ر و میكانیزمی هه‌ڵه‌ی وه‌كو توندوتیژی به‌رانبه‌ری به‌كارده‌هێنن، و گه‌نجه‌كه‌ش ده‌ته‌قێته‌وه و په‌نا بۆ ئه‌م ڕێگه هه‌ڵه‌یه ده‌بات.
7- ژنێكه هاوسه‌ره‌كه‌ی لێیتێ ناگات و گرنگی پێنادات؛ چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی خۆكوشتنی كردووه، به‌ڵام پیاوه‌كه بێ‌باك بووه لێی، ته‌نانه‌ت هه‌یه هانی ده‌دات كه ئه‌و كاره بكات، به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ته‌نها قسه‌یه و نابێته ڕاستی!
8- له خوێندن دواده‌كه‌وێت یان ده‌رناچێت؛ له خوێندنگه یان ماڵه‌وه فشارێكی زۆری بۆ دروستده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر جارێكی تر ده‌رنه‌چوو جگه له خۆكوشتن، چاره‌سه‌ری تری نه‌بێت.
9- توشی كێشه یان ئه‌زمه‌یه‌كی دارایی بووه؛ خێزان و هاوڕێ و كۆمه‌ڵگه به ته‌نیا جێیده‌هێڵن و وازیلێدێنن هێنده‌ی تر بێهیواببێت.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م ڕه‌فتارانه‌ت هه‌بووه، ئه‌وه دڵنیابه له‌وانه‌یه تۆ هۆكاری مردنی كه‌سێك بووبیت، له‌به‌رئه‌وه هه‌رگیز ئه‌م ڕه‌فتاره هه‌ڵانه مه‌كه و به‌پێچه‌وانه‌وه ببه پشتیوانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێته و هه‌وڵبده بیانگه‌یه‌نیته چاره‌سه‌ری دروست و پێویست.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.