لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانەی تر كە پێویستییان بە خزمەتگوزارییە بەردەوام دەبن و پرۆژەی هاوشێوە لە چەند شوێنێكی دیكەی شارەكە جێبەجێ دەكرێن.
دوێنێ چوارشەممە تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری شارەوانیی پێنج، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەییان لە گەڕەكی مەنتكاوە جێبەجێ كرد، كە پڕۆژەکە لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ كرا
هەولێر.. پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی جێبەجێ كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.