بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تا دوای نیوەشەو بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە هاتووە "به‌گوێره‌ى تازه‌ترين نه‌خشه‌كانى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستان ببارێ تا دواى نيوه‌شه‌و، پاشان بارانبارينهكه كاريگهريهكهى له‌سه‌ر ناوچه شاخاویيه‌كان ده‌بێت، له ناوچه‌كانى گه‌رميان و ڕۆژئاواى هه‌رێم ئه‌گه‌رى كه‌مێک هه‌وره تريشقه‌ش هه‌يه له‌گه‌ڵ چالاکبوونى خێرايى با بۆ (30-35) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا."
ئەوەشی خستەڕوو "سبه‌ى به‌يانی ڕۆژی هه‌ينى نمه‌باران له سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت له ناوچه شاخاويیهكانيش ڕێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با هه‌روه‌ها به‌فريش له‌سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت له كاته‌كانى ئێواره و شه‌ودا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه."
کەشناسی هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 كاتژمێرى ڕابردووی خستەڕوو کە بەمشێوەی خوارەوەیە:-
هه‌ولێر0.8 ملم
پيرمام 1.4 ملم
سلێمانى 0.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 0.3 ملم
زاخۆ 0.5 ملم
ئاكرێ 2.8 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامه‌رنێ 2.0 ملم
بارزان 15.8 ملم
بازيان 0.6 ملم
دووكان 0.4 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 19.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 0.8 ملم
هه‌ڵشۆ 10.0 ملم
كانى ماسى 5.2 ملم
سۆران 11.8 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.