Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 21:35

باندێکی دزیکردن لە هەولێر دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزی 6 کەسی ڕاگەیاند کە 2 تۆمەتباری پیاو و 4 ئافرەتن بە تۆمەتی ئەنجامدانی 6 تاوانی دزیکردن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان-نوسینگەی کەسنەزان باندێکی دزی شەش کەسیان دەستگیر کرد کە 2 تۆمەتبار پیاو و 4ی ئافرەت بوون بەناوەکانی (ا. ا. ح) و (هـ. ح. ع.) و (م. ا. ح) و (ئـ. ب. ح.) و (س. س. م.) و (ب. م. س.) بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن.

ڕوونیشی کردەوە "تۆمەتبارەکان لە ناحییەی کەسنەزان  قاسەیان شکاندبوو و پارە و زێڕ و دەمانچە و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی و ناوماڵیان دزیبوو."

 پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە ئەنجامدانی 6 تاوانی دزی نا، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک پارە و زێڕ و مۆبایل و ماددەی هۆشبەر و پایپ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکە و 15 دەستە حەبی جۆراوجۆری بێهۆشکەردا گیرا."

ئاماژەی بەوەشدا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتباران ڕێکخرا بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان و لە کاتی ئێستا ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.