له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئینته‌رمیلان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانیشی به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌رگرته‌وه .
یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر یاریگای جۆزیبی میاتزا میوانداری یانه‌ی سالیرنیتانای كرد‌و به پێنج گۆلی خاوێن سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی له میوانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
له گێمی یه‌كه‌م خاوه‌ن یاریگا به دوو گۆلی یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی لاوتارۆ مارتێنێز پێشكه‌وت كاتێ له خوله‌كه‌كانی بیست و دوو چل تۆماری كردن ، له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش مارتێنێز گۆلی سێیه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و بووه هاتریكی یاری ، ئیدین دزیكۆی بۆسنیش ناوی خۆی خسته گه‌ر ناوی مارتێنێزو دوو گۆلی تری له خوله‌كه‌كانی شه‌ستو چوار‌و شه‌ستو نۆ تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێ هات و ئینته‌ر میلان حه‌ڤده‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی نوسیه‌وه‌و به په‌نجاو هه‌شت خال و به شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی یه‌كه‌می یزبه‌ندی وه‌رگرت ، یانه‌ی سلیرنیتاناش تووشی حه‌ڤده‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی پازده خاله‌و له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
ئینته‌ر میلان پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خولی ئیتاڵیای به شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌رگرته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.