له گه‌ری بیست و هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لێڤه‌رپول یهردهوامه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و له‌م یاریه‌ش به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی وێستهام یونایتدی میوانی برده‌وه .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نفێلد به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌فشارو هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ده‌ستیان به‌یاری كرد.
له خوله‌كی بیست و حه‌وت سادیۆ مانی سه‌نیگالی گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد كه ئه‌مه‌ش تاكه گۆلی یاریه‌كه بوو یانه‌ی لێڤه‌رپول زۆر به زه‌حمه‌ت توانی پارێزگاری له‌م ئه‌نجامه بكات و نۆزده‌مین بردنه‌وه له‌م وه‌رزه تۆمار بكات به‌مه‌ش كۆی خاله‌كانی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلۆب له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست و سێ خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی وێستخامیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به چل و پێنج خال له پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.