پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه.
راشگه‌یاندراوه، لە شه‌ودا ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه ، كەركوك، دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەل بەرزبوونه‌وەی تۆزێكی سووك لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی هه‌رێم.
كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له‌ئه‌مشه‌ودا باران بارین به‌شێوه‌ی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كشه‌ممه 6 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 16 پله ، دهۆك 14 پله ، سلێمانی 14 پله ، هه‌ڵه‌بجه 15 پله ، كه‌ركوك 20 پله.
دووشه‌ممه 7 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 17 پله ، دهۆك 15 پله ، سلێمانی 13 پله ، هه‌ڵه‌بجه 13 پله ، كه‌ركوك 18 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.