Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 11:09

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممه‌ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیسپن لیندبەک باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.

باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی حکوومەتی نەرویجی لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.