ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین فیل له سریلانكا مرد و به‌هۆیه‌وه سه‌رۆكی وڵات ماته‌مینی ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی (فڕانس پرێس) بڵاوی كرده‌وه: گوتابایا راجاباكسا سه‌رۆكی سریلانكا ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له وڵات ڕاگه‌یاند به‌هۆی مردنی پیرۆزترین فیلی وڵاته‌كه‌یان له ته‌مه‌نی 68 ساڵیدا.
فیله‌كه له ساڵانی ڕابردوو له زۆربه‌ی ڕێوڕه‌سمی بووزییهكاندا به‌شداریی سه‌ره‌كی پێ ده‌كرا و تانجی زێڕینی مێژوویی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتی داده‌نرا، له‌به‌ر ئه‌وه له سریلانكا به فیله پیرۆزه‌كه ناونرابوو.
لاشه‌ی فیله ته‌مه‌ن 68 ساڵه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م به ڕێوڕه‌سمێك له‌نێو شه‌قامه‌كانی وڵات سوڕێنرایه‌وه و قوتابییان و ئافره‌تان و پیاوانی ئاینی به دڵگرانی و چاو به فرمێسكه‌وه له پێشوازیدا بوون و هه‌ندێكیان بۆ پیرۆزی ده‌ستیان له لاشه‌كه‌ی ده‌دا.
سه‌رۆكی سریلانكا له‌باره‌ی مردنی فیله‌كه جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و ئاژه‌ڵێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رمایه‌كی نیشتمانی بوو بۆ هه‌موو سریلانكا.
فه‌رمانیشی كرد كه لاشه‌كه‌ی وشك بكرێته‌وه و هه‌ڵبگیرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو پیرۆزی ئه‌م فیله له‌یاد نه‌كه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.