Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 10:02

پۆلیسی هەولێر: ئەو گەنجەی كوژراوە هەوڵی داوە دەستدرێژی بكاتە سەر كچێك

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو كوڕە گەنجەی شەوی رابردوو كوژراوە، هەوڵی داوە دەستدرێژی بكاتە سەر كچێك و كچەكەش داوای هاوكاری كردووە، دواتر لەلایەن دوو پاسەوانی بانكی منارەوە كوژراوە.
 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئاگادار كرانەوە لە بوونی روداوێكی كوشتن لە شەقامی 150م نزیك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بانكی منارە.
 راشگه‌یاندراوه‌، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت كەوا كەسێك بەناوی "سادق عبدالخالق جەمال" كوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای ئەكسێنت، هەروەها هاوڵاتییەكی ئافرەتی لەگەڵ بووە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هه‌ولێر، پاش ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوت كەوا كوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر كچەكە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی كردووە، دواتر پاسەوانەكانی بانكی منارە كە سەر بە هێزەكانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەكە بۆ بە هاناوەچونی كچەكە، بەڵام شوفێرەكە ویستویەتی هەڵبێت، لە ئەنجامدا تەقەكراوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەكە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی  بۆ ئەوەش كردووە، هەردوو تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر كرد و تۆمەتباران و كچەكەش لەلای هێزەكانی پۆلیس لەژێر لێكۆلینەوەن و راگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.