Erbil 38°C ھەینی 06 ئازار 10:57

لە رۆژی 8ی مارس ئافرەتانی پێشمەرگە بەڵێن دووپات دەكەنەوە

کوردستان TV
100%


لەگەڵ یادكردنەوەی رۆژی جیهانی ئافرەتان،  كە ساڵانە لە 8ی مارس دەكرێتەوە،    هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش لە عیراق و هەرێمی كوردستان،  لە رێگای تیمی راوێژكارانەوە، گرنگی تایبەت دەدات بە یەكە سەربازییەكانی تایبەت بە ئافرەتان و ژنان لە هەرێمی كوردستان، لە بەسەركردنەوەی  تیمەكەی هاوپەیمانان بۆ ئەو دوو یەکەیە لە هەولێر و سلێمانی،  جگە لە ئاگەداربوون لە  ئاست و توانای  ئافرەتانی پێشمەرگە، هاوكات بەشداری لەریزەکانی پێشمەرگە، بە گرنگ و پێویست زانی،  وەك چۆن لە رابرادوو  شان بەشان پیاوان بەشداریان كرووە.
هەر لەو بۆنەیەدا تیمی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان پیرۆزباییان لە ئافرەتانی پێشمەرگە کرد و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ خواستن لەکارەکانیادا.

کوردستان بۆنه‌ و ئادار

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.