سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتییان كرد دوودڵ و قه‌له‌قی كه‌مبوون یان نه‌مانی خۆراك نه‌بن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه خۆراك له هه‌رێمی كوردستان به‌لایه‌نی كه‌م 6 مانگ تا ساڵی داهاتوو فه‌راهمه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی گوتارێكدا له کۆنفرانسی پێداچوونەوە و شیکردنەوە و چاکسازیکردن لە سیستەمی تەندروستی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: پێویست ناكات هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ڕێكاره‌كانی پێوست گیراوه‌ته‌به‌ر و هه‌موو پێداویستییه‌كی سه‌ره‌تایی خواردن له هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش مانگ یان ساڵی داهاتوو ده‌سته‌به‌ره.
ڕاشیگه‌یاند: هیچ جێگای دڵه‌ڕاوكێ نییه و پێوست ناكات هاووڵاتییان په‌له بكه‌ن له دابینكردن و كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆیان له خۆراك و كه‌لوپه‌ل، به‌ڵكو پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و وه‌ك جاران و پێشتر چۆنیان كردووه هه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئومێده‌وارین ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای جیهانیش به خێرایی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بڕوا و كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان بێت.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان ڕاسپێردراون زۆر به وردی مامه‌ڵه بكه‌ن و له نزیكه‌وه سه‌ردان و چاودێری بازاڕ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و بازرگان و كه‌سانه‌ی كه به خراپ مامه‌ڵه له به‌كارهێنانی نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و كه‌لوپه‌ل گران ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رفه‌تی خراپی وه‌رگرتنی سوود ڕێگه‌پێدراو نییه و هه‌موو ئیجرائاتێكی پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییدا دووباره بۆ هاووڵاتییان ته‌ئكیدی كرده‌وه كه پێویست به دوودڵی و قه‌له‌ق ناكات و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێ بۆ دابینكردنی پێداویستی سه‌ره‌تایی خۆراك به زیاده‌وه دابینی ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.