Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 07:53

كرێكارێك ده‌كه‌وێته‌ ژێر ئۆتۆمبێلێكی شاره‌وانی كه‌لار و گیان له‌ده‌ست ده‌دات

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كرێكارێك ده‌كه‌وێته‌ ژێر ئۆتۆمبێلێكی شاره‌وانی كه‌لار و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێواری ئەمڕۆ سێشەم لەنێو بازاڕی شارۆچكه‌ی کەلار ئۆتۆمبێلێکی شارەوانی لە کاتی پاککردنەوەی نێو شار، کرێکارێکی شارەوانی تەمەن پەنجا ساڵ بە ناوی (حوسێن شوکر محه‌مه‌د) دانیشتووی کەلار گازینۆ دەشێڵێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌رمی كرێكاره‌كه‌ بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە، هه‌روه‌ها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ بەند کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.