Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 15:13

له‌ پارێزگای دیاله‌ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی دوو پەلاماری داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، سێ کەس کوژران.

ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە، ملازمی یەک شەعلان کاملی به‌ میدیاكانی ناوخۆی عێراقی راگه‌یاند: کە لە ئاکامی تەقەی قەناسبەدەستی داعش، کارمەندێکی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە دەورووبەری ناحیەی عەبارە باکووری رۆژھەڵاتی باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە کوژراوە و کەسێکی مەدەنیش برینداربوون.

شەعلان کاملی ئاماژەی بەوەیش دا کە ھەروەھا ژمارەیەک چەکداری داعش، ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە گوندی قوچ تەپە سەربە ناحیەی قەرەتەپە باکووری رۆژھەڵاتی باقووبە.

باسی لەوەش کرد کە لە ئاکامی پەلامارەکەدا، دوو کەس کوژران.

سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.