Erbil 38°C سێشەممە 10 شوبات 22:00

یانەکانی لیڤەرپوول و بایەرن میونشن گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

کوردستان TV
100%


یانەکانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و بایەرن میونشن ئەڵمانی سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

لە وەرزی 2021 -2022ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)دا، دوو یاریی گەڕانەوە لە قۆناغی 16 بەڕێوەچوو.

یانە ئینتەری ئیتاڵی کە لە یاری چووندا بە ئەنجامی 2-0 بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دۆڕام بوو بووە میوانی یانەی لیڤەرپوول.

سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 66دا، یاریزان لاوتاڕۆ مارتینێز گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی ئەنتەر تۆمار کرد و یارییەکە لە بەرژەوەندی ئەنتەر کۆتایی هات، بەڵام بەهۆی جیاوازی گۆڵی هەردوو یاری چوون و هاتن، نەیتوانی یانەکەی بگەیەنێتە قۆناغی دواتر. بەم جۆرەش یانەی لیڤەرپوول سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەگی کۆتایی.

لە رووبەڕووبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی بایەرن میونشن کە لە یاری چووندا 1-1 یەکسان ببوو، لەو یارییەدا توانی بە ئەنجامی 7-1 لە یانەی ساڵزبورگ نەمسایی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەکی پێش کۆتایی.

یاریزانی ئەستێرە، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 12، 21 و 23سێ گۆڵ و یاریزان سێرج گناربی گۆڵێکی بۆ بایەرن میونشن تۆمار کرد. بەم ئەنجامەش نیوەی یەکەمی یارییەکە 4-0 لە بەرژەوەندی بایەرن میونخ کۆتایی هات.

لە خولەکەکانی 54 و 83ی نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانی بایەرن میونشن، تۆماس مولەر دوو گۆڵ و لە خولەکی 70 لیرۆی سانی گۆڵێکی دیکەی بۆ یانەی بایەرن میونخ تۆمار کرد.

تاکە کۆڵی یانەی ساڵزبورگ-یش لە خولەکی 70 لەلایەن یاریزان ماریتس کیگارد تۆمار کرا.

یاریزانی یانەی بایەرن میونشن، لێڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە ماوەی 23 خولەکدا، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بتوانێت لە کەمترین ماوەدا هاتریک تۆمار بکات.

ژمارەی پێوانەیی پێشوو لە وەرزی 1996-1997 لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی رۆزەنبۆرگ لایەن یاریزانی یانەی میلان مارکۆ سیمۆن لە 24 خولەکی یەکەمی یارییەکەدا تۆمار کرابوو.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.