Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 05:36

سبه‌ی له‌ سلێمانی شێوەكارانی سلێمانی و هەولێر و رانییە پێشانگایه‌ك دەكه‌نه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ناوەندی 7 رەنگە پێشانگەیەكی ئاو رەنگ بە بەشداری و  سێ خەڵاتیش دەبەخشێتە باشترین كاری نمایشكراوی ناو پێشانگەكە.
ناوەندی 7 ڕەنگە وەكو ناوەندێكی هونەری كە ساڵانە چەندین پرۆژەو پێشانگە و دیدارو فێستیڤاڵی شێوەكاری سازدەكات، بۆ ئەمساڵ یەكەمین چالاكی خۆی بە كردنەوەی پێشانگەیەكی ئاو رەنگ كە شێوەكاران لە سلێمانی و هەولێر و رانیە بەشداریان تێداكردووەو لەهەمانكاتدا كێبڕكێیەكە بۆ بردنەوەی سێ خەڵات بۆ باشترین كاری نمایشكراوی ناو پیشانگەكە.
- خەڵاتی یەكەم 400 دۆلار.
- خەڵاتی دووەم 300 دۆلار.
- خەڵاتی سێیەم 200 دۆلار
پێشانگەكە بەسپۆنسەری دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكەو (د. تەها رەسول)، رۆژی 10/3/2022 لەهۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە دەكرێتەوەو 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.