Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 05:36

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشەم لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کرد کە پێکھاتبوون لە خاتوو جینیفەر گاڤیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر و ھەروەھا ژمارەیەک ڕاوێژکاری سەربازی و سیاسی.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و دوا پێشھاتە سیاسییەکان و پڕۆسەی سیاسی و ڕێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی تەحەدیات و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیە جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراق لە شەڕی تیرۆر کرایەوە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا شاندی میوان ئەوەیان دووپاتکردەوە کە ئەمەریکا بایەخێکی گرینگ بە پێگە و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەدات.

بارودۆخی سووریا و پێشھاتە مەیدانییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەو وڵاتە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.