ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌باره‌ت به گرانبوونی نرخی خۆراك و كه‌لوپه‌ل به‌هۆی كێشه و ئاڵۆزییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ كازمی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد كه تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نی ئه‌منی ڕۆژانی ڕابردوو كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك بۆ هاووڵاتییانیش كرایه‌وه، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری و كاریگه‌رییه‌كانی دۆخی ته‌ناهی جیهانیش تاوتوێ كرا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كرێی گواستنه‌وه كردووه و ئه‌مه‌ش له بازاڕه‌كانی عێراق ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسه‌كانی گرانبوونی خۆراك و كه‌لوپه‌ل له‌سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو گفتوگۆ كران.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد چاودێری بازاڕ بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان گران ده‌كه‌ن ڕووبه‌ڕووی دادگایان بكه‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ دابه‌زینی نرخی خۆراك و كه‌لوپه‌ل بۆ هاووڵاتییان و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كرد چاودێری كۆگاكان بكه‌ن و قه‌ره‌بووی كه‌می هه‌ر كاڵاكان بكه‌نه‌وه.
كازمی فه‌رمانیشی كرد به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان به‌ته‌واوی و له كاتی خۆیدا به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.