به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای كرد كۆڕۆنا له‌بیر نه‌كه‌ن و هۆشداری دا له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری تری په‌تاكه.
تیدرۆس ئادهانوم گیبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له جنێف ڕایگه‌یاند: كۆڕۆنا زۆری ماوه به‌یه‌كجاری كۆتایی بێت، په‌تاكه له هیچ شوێنێك قڕانی نایێت تا له هه‌موو دنیا به‌یه‌كجاری بنبڕ نه‌كرێت.
ڕاشیگه‌یاند: كۆڤید 19 تا ئێستاش به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌یه و تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 6 ملیۆن كه‌سی له جیهاندا كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا 446.5 ملیۆن كه‌س له جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.