وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10 ى 3 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، له‌هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه به‌پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه 9 ى 3 ى 2022، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌بێ لێبڕین بكرێت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.