جل و به‌رگی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و به‌رگه‌یه كه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گه‌لێك ده‌سه‌لمێنێ،جگه له جلوبه‌رگ، زمان، خاك و دابونه‌ریتی نه‌ته‌وایه‌تییه كه بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به جیا له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌سه‌لمێنێ .
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان له 10/3 به‌رۆژی جل وبه‌رگی نه‌ته‌وایه‌تی ناسراوه له‌ورۆژه‌دا له‌سه‌رجه‌م داموودهزگاكان به‌تایبه‌تیش له قوتابخانه‌كان قوتابیان و مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران ده‌وام به پۆشینی جل وبه‌رگی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مساڵیش وه‌زه‌ره‌تی په‌روه‌رده بریارییدا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان به جل وبه‌رگی خۆیان ئه‌و یاده بكه‌نه‌وه.
بۆیه زۆر گرنگه به بایخه‌وه ته‌ماشای جلوبه‌رگی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی بكرێ و هه‌وڵ بدرێ شێوازه جوانه‌كه‌ی نهشێوێنرێ، هیچ بۆچوونێكی ئاینی، مه‌زهه‌بی، كولتووری و سیاسی نابێ هۆیه‌ك بن بۆ تێكدان و دوورین و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی جوانی كوردی، ده‌زانین یه‌كێك له هه‌وڵه بێدرێغهكانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه بووه كه شێوازی جوانی جلوبه‌رگی كوردی بشێوێنن و له‌و رێگه‌یه‌وه به قازانجی خۆیان كه‌ڵك وه‌ربگرن.
من له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی دابونه‌ریت، ره‌وشت، جلوبه‌رگ، چاولهیێك كردن، فێربوونی شتی باشتر له‌نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌م، به مه‌رجێك كه مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ست نه‌دا. نكۆڵی له‌و راستییه ناكرێ كه ئاڵوگۆڕ له شێوه له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردیش به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ رابردوودا پێك هاتووه، به‌ڵام مۆركه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌ی خۆی هه‌ر پێوه ماوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئاڵوگۆڕێك له جل و به‌رگی كوردیدا به‌دی ده‌كرێت كه مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی جل و به‌رگی كوردی پێوه نه‌ماوه. له هه‌ندێك شوێن جل و به‌رگی كوردی ده‌بینین كه زۆر به ئاسته‌م خۆمان ده‌توانین بیناسینه‌وه. شه‌پۆلێكی به ناو نوێخواز هه‌ڵكه‌وتوون كه ده‌یانه‌وێت نوێگه‌رایه‌تی له هه‌ندێك شت‌دا پێك بێنن كه به بۆچونی خۆیان خزمه‌ت كردنه به كه‌له‌پووری كوردی.
به تێڕوانینی من ئه‌م كه‌سانه وزه‌ی نوێخوازی خۆیان له كارێكدا به‌كار ده‌هێنن كه نه‌ك خزمه‌ت ناكات، به‌ڵكوو زیان ده‌گه‌یه‌نێت. به‌م ئاره‌زوی نوێخوازیهوه وایان كردووه كه هه‌ر كه‌سه و به ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێت جل و به‌رگ بدورێت و ناوی لێ بنێت به‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی . به ئه‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌ڵكوو نمایشی مۆدێلێاتی تازه‌ی جل و به‌رگی كوردی له میدیا كوردیه‌كانه‌وه به ئاشكرا و بێشه‌رمانه بلاو ده‌كرێته‌وه.
ڕاگه‌یاندنه كوردیه‌كان جێگه‌ی ڕێزن له‌وه‌ی كه خزمه‌تی زمان، كولتوور و هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن. به‌ڵام جارێكی دیكه‌ش به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه كوردیانه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زمان، هونه‌ر و ئێسته‌ش جل و به‌رگی كوردیان له‌كه‌دار كردوه. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له كاناڵه ئاسمانیه كوردییه‌كانیشدا پێشكه‌شكارانی به‌رنامه كان هه‌ندێك جار به جل و به‌رگی خۆیان گوته‌نی كوردیه‌وه دێنه به‌رنامه‌وه كه وایان لێ كردووه هیچ له جل و به‌رگی كوردی ناچێت.
كوا كراسی كوردی ژنانه قۆڵ كورت و هێنده ته‌سك بووه كه فۆرمی له‌شی تێدا دیاربێت و له پالێمهوه تا سه‌ر ئه‌ژنۆ كراوه‌بووه؟!!. له خۆیاندا ئه‌مه خزمه‌ت و نیشاندانی وه‌فاداریه به خه‌بات له پێناو مانه‌وه‌ی كه‌له‌پوری كوردی و زیندوو ڕاگرتنی ڕه‌مزی نه‌ته‌وایه‌تیه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مه خزمه‌ت كردن به جل و به‌رگی كوردی نیه، به‌ڵكو سوكایه‌تی و بێڕێزیه به خه‌بات و تێكۆشان له پێناو پاراستنی ڕه‌مزه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی كوردی. به‌م كارانه دڵی ئه‌و كه‌سانه خۆش ده‌كه‌ین كه ئاره‌زویان توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده. له هه‌مان كاتتدا نه‌وه‌كانمان تووشی ئاڵۆزی و سه‌رلێشێواویه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین. تازه ئێسته وای لێ هاتووه كه سوخمه یان هێله‌كی ژنان له بشته‌وه رووته یان هه‌ر به تاڵه پارچه‌یه‌ك درووست ده‌كرێت.
من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه مرۆڤه‌كان له هه‌ڵبژاردنی پۆشاكدا ئازادبن، به‌ڵام به هیچ شیوه‌یه‌ك له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم به ئاره‌زووی خۆیان جل و به‌رگ بدورن و ناوی شیرینی به‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی لێ بنێن. ئایا هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له به‌رابه‌ر ئه‌م كارانه‌دا نیه؟! ڕهشبیین نیم ئه‌گه‌ر بڵێم ئاكامی ئه‌م جۆره ده‌سكاری كردنه ده‌توانێت جل و به‌رگی كوردی له ناو ببات و بیكات به مۆدێلی رۆژانه‌ی به ناو نوێخوازان. ئێمه ده‌بێت ئه‌و دیاردانه‌ی كه نامۆن به كه‌له‌پوری كوردی و زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌زۆر ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به كوردی له‌قاو بده‌ین. پێویسته په‌رۆشی زیندووڕاگرتنی كه‌له‌پور و ڕه‌مزه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خۆمان بین. زۆر بێ‌ئاگا و به ویستی خۆمان به ناوی نوێگه‌رایه‌تی و به بێ ده‌ستی ڕه‌شی دووژمنانمان كه‌له‌پوری خۆمان ئه‌نفال ده‌كه‌ین.
ئا/ كامران
ژێده‌ر- ماڵپه‌ری قادر زاده
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.