سه‌باره‌ت به یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڕیال مه‌درید و پاریس سانجێرمان، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕووی گرفتی زۆر بوونه‌وه له ڕووی كۆنتڕۆڵكردنی تۆپ، به‌ڵام به خۆڕاگری و فشاری توند بۆ سه‌ر گۆڵی تیپی ڕكابه‌ر، توانیان جڵه‌وی یاریه‌كه بگرنه ده‌ست و سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ن.
ئه‌نچیلۆتی ستایشی ئاستی به‌رزی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی كرد به تایبه‌تی هه‌ردوو یاریزان لوكا مۆدریچ و كه‌ریم بێنزیما كه ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی ڕیال مه‌درید له یاریه‌كه‌دا.
ڕاهێنه‌ره ئیتاڵیه‌كه گوتیشی، ئه‌گه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌مان به‌م شێوه‌یه به‌رز بێت ئه‌وا ده‌توانین له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر تیپێكی دیكه‌دا ڕكابه‌ری بكه‌ین و سه‌ركه‌وتوو بین، له‌م یاریه‌شدا یاریزانانمان له به‌رزترین ئاست بوون و به‌خت یاوه‌رمان بوو، بۆیه ده‌بێت له یاریه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا له خولی ئیسپانیا‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر هه‌مان ئاست به‌رده‌وام بین، ئه‌نچیلۆتی گوتیشی، یانه‌كه‌مان خاوه‌نی یاریگایه‌كی سیحراوی و مێژووێكی گه‌وره‌یه، یاری دوێنێ شه‌ویش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌یاد ناكرێ..
ئه‌نچیلۆتی: یانه‌كه‌مان خاوه‌نی یاریگایه‌كی سیحراوی و مێژووێكی گه‌وره‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.