له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی میوانداری یانه‌ی سپۆرتینگ له‌شبۆنه‌ی پۆرتوگالی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆڵی یه‌كتر تاقیكرده‌وه، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، له ڕیزی مان سیتی هه‌ریه‌ك له ڕه‌حیم ستێرلینگ و ڕیاز موحریز كۆمه‌ڵێ ده‌رفه‌تی ئاسانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و لاشه‌وه پاولینهۆ و ماركوس ئێدواردس چه‌ند هێرشێكیان كرده سه‌ر گۆڵی سیتیزێنز، به‌ڵام ئه‌مانیش له هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، تا له كۆتاییدا، هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له گه‌ڕی چووندا، مانچسته‌رسیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، بۆیه خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خوله‌كه.
مانچسته‌رسیتی گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.