له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ڕیال بێتیسی میوانداری برده‌وه.
له خوله‌كی چوارده‌دا، ناوه‌ڕاستكاری سڕبی فیلیپ كۆسیچ گۆڵێكی بۆ فرانكفۆرت تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی، نه‌بیل فه‌قیر گۆڵی به‌رامبه‌ری ڕیال بێتیسی له خوله‌كی سیی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دوای خوله‌كی دیكه‌ش، دایچی كامادای ژاپۆنی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی فرانكفۆرتی تۆماركرد‌و سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی بۆ تیپه‌كه‌ی له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ به‌ده‌ستهێنا .
ئینتراخت فرانكفۆرت گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.