له شاری كه‌ركووك ،شاعیری ناسراوی هه‌ولێر موحسین ئاواره له كتێبخانه‌ی كارێز كۆرێكی ئه‌ده‌بی له‌ژێر ناوی "سێوێك بۆ هه‌ڵدان.. ده‌ستێك بۆ گرتنه‌وه" ساز كرد.
له كۆڕه‌كه‌دا مامۆستای وه‌رگێڕ موحته‌ره‌م محه‌مه‌دیش كه دیوانه شیعرێكی مامۆستا ئاواره‌ی كردووه به عه‌ره‌بی، چه‌ند شیعرێكی مامۆستا ئاواره به زمانی عه‌ره‌بی و له وه‌رگێڕانی خۆی خوێنێته‌وه .
شایانی باسه ئه‌م ئێواره كۆڕه به هاوبه‌شی له لایه‌ن ب. ڕۆشنبیری و هونه‌ری كه‌ركووك سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌ی كارێزه‌وه، به‌ڕێوه چوو.
ئا- كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.