مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی هاتووچۆیان لەشاری سلێمانی سوتاند بوو .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 10 ى 3 ى 2022، پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی سوتاندنی کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوراچرا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .
لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ه ، ع ، ع) و (س ، ع ، ق ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .
دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە کۆشکی كارمەندانی هاتووچۆیان سوتاندبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.