له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا، له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر، ڕێز له ئه‌زموون و به‌خششی هونه‌رمه‌ندان "ئه‌حمه‌د شه‌نگه و عومه‌ر چاوشین" گیرا.
له‌وته‌یه‌كداپارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند: "هه‌موو لایه‌ك شانازی به كاره‌هونه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه و ڕۆڵ و كاریگه‌ریان ده‌كه‌ین له‌نێو بزاڤی هونه‌ری كوردیدا، ئه‌و به‌شه‌ی له‌ژیانیان ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی جێگای ڕێزه، ئه‌وانه ئه‌و مرۆڤه جوانانه‌ن كه مێژوویه‌كی جوانیان له‌نێو بزاوتی هونه‌ری كوردیدا تۆماركردووه و شایسته‌ی زۆر له‌وه زیاترن".
هه‌روه‌ها ووتی"وێڕای ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر بۆ سازكردنی ئه‌و ڕێوره‌سمه، هیوای ته‌مه‌ن درێژی و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ده‌خوازین و ده‌ستخۆشی له‌خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێریش ده‌كه‌ین كه وه‌ك ماڵێكی گه‌وره، خزمه‌ت پیشكه‌شی ئه‌و هونه‌رمه‌ندان ده‌كات".
ئا- كامران
هه‌ولێر.. رێز له دوو هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.