سه‌رۆك بارزانی له چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به زمانی عه‌ره‌بی پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو لەبواری راگەیاندن و ئاخافتن لەگەڵ ڕای گشتیی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها دروستکردنی پردی پەیوەندی بوو بۆ گفتووگۆ و پێکەوە ژیانی هاوبەش لەنێوان گەلان کە خزمەت بە پرسی ئاشتی و گەشەپێدان بكات و گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و گشەپێدان و سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.
سه‌رۆك بارزانی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوونی بۆ كه‌ناڵی زاگرۆس خواست لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی كه لە بوارەکانی راگەیاندا هاتووەتەکایەوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری برایەتی و لێبوردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینە کە ئامانجی گەلی کوردستانی ئازادیخوازە.
ده‌قی پەیامه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی دەستپێکردنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی:-
به‌ناوی خوای گەورەو میهرەبان
بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان
لە چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به زمانی عه‌ره‌بی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رپه‌رشتیار و بۆردی ده‌زگا و سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كه‌م و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ ئەخوازم.
کردنەوەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس به زمانی عه‌ره‌بی پێویستییەکی زۆر گرنگ بوو لەبواری راگەیاندن و ئاخافتن لەگەڵ ڕای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی پردی پەیوەندی بۆ گفتووگۆ و پێکەوە ژیانی هاوبەش لەنێوان گەلان کە خزمەت بە پرسی ئاشتی و گەشەپێدان بكات و گواستنەوەی وێنەی راستەقینەی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و گشەپێدان و سیاسی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن.
بەم بۆنەیەوە هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان بۆ دەخوازم لەچوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەی لەبوارەکانی راگەیاندا هاتوەتەکایەوە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری برایەتی و لێبوردەیی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و ڕقوکینە کە ئامانجی گەلی کوردستانی ئازادی خوازە
مسعود بارزانی
10ـی ئاداری 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.